الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبى بعده،نبينا محمد وعلى اله وصحبه الى يوم الدين، اما بعد:
به‌رِاستى هاوه‌ڵێتى كۆمه‌ڵه ئادابێكى هه‌یه كه‌م كه‌س هه‌یه ئاگادارى بێ، بۆیه ئێمه زۆر جار هاوه‌ڵێتى ئه‌بینین كه هه‌ڵده‌گێرِێته‌وه بۆ دوژمنایه‌تى،وه‌هاورِێ یه‌تى هه‌ڵده‌گێرِێته‌وه بۆ دڵپیسى و دژایه‌تى، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌موو چاكه‌كان ده‌ست بگرن به ئادابى هاوه‌ڵێتى یه‌وه ئه‌وه لێك جیابوونه‌وه رِوونادات،وه‌شه‌یتان رِێگه‌ى نه‌ئه‌دۆزى یه‌و بۆ نێوانیان.
وه‌ئادابه‌كانى هاوه‌ڵێتى كه پێویسته ئاگامان لێ ى بێت.:
1_ئه‌بێ هاوه‌ڵێتى و برایه‌تى له‌به‌ر خوا بێت.
2_ئه‌بێ هاوه‌ڵه‌كه خاوه‌ن دین و رِه‌وشت بێت.وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمێ: "المر‌ء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل"أخرجه احمد وابوداود وحسنه الالبانى.
3_ئه‌بێ هاوه‌ڵه‌كه خاوه‌ن عه‌قڵێكى چاك بێت.
4_ئه‌بێ ( عدل) بێت و ( فاسق) نه‌بێ خاوه‌نى تاوانى گه‌وره نه‌بێت، وله‌سه‌ر بچو‌وكیش به‌رده‌وام نه‌بێت،شوێنى سوننه‌ت بكه‌وێت و،بیدعه‌چى نه‌بێت.
5_وه‌ئادابه‌كانى هاوه‌ڵ: ئه‌وه‌یه كه عه‌یبى هاوه‌ڵه‌كه‌ى بشارێته‌وه‌و بڵاوى نه‌كاته‌وه.
6_ئه‌بێ ئامۆژگارى بكات به‌نه‌رمى و خۆشه‌ویستى ، قسه‌ى هه‌ڵه‌ى پێ نه‌كات.
7_ئه‌بێ ئارامى له‌سه‌ر بگرێ له‌سه‌ر ئامۆژگارى و بێ هیوانه‌بێ له‌چاك بوون.
8_ئه‌بێ ئارام بگرێ له‌سه‌ر ئازارى هاوه‌ڵه‌كه‌ى.
9_ئه‌بێ به‌وه‌فا بێت له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كه‌ى جاله‌هه‌ر كاتێكدا بێت.
10_ئه‌بێ سه‌ردانى بكات له‌به‌ر خواى گه‌وره نه‌ك له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندى یه‌كى دونیایى.
11_ئه‌بێ پرسیارى بكات كه دیارنه‌بوو،یارمه‌تى خێزانى بدات كه‌سه‌فه‌رى كرد.
12_ئه‌بێ سه‌ردانى بكات كه‌نه‌خۆش كه‌وت ، وه‌سه‌لامى لێ بكات كه پێی گه‌یشت، وه وه‌ڵامى بداته‌وه‌كه‌بانگى كرد، وه‌ئامۆژگارى بكات كه‌داواى ئامۆژگارى لێ كرد، وه‌كه‌پژمى و ووتى:الحمد لله بڵێ:یرحمك الله وه‌كه‌مرد دواى جه‌نازه‌كه‌ى بكه‌وێت.
13_ئه‌بێ چاكیه‌كانى بڵاو بكاته‌ووه باسى باشى یه‌كانى بكات.
14_ئه‌بێ حه‌زى له‌چاكه بێت بۆى وه‌ك چۆن بۆ خۆى پێی خۆشه.
15_ئه‌بێ شاره‌زاى بكات له‌و شته‌ى كه‌نایزانێ له‌كاروبارى دینه‌كه‌ى، وه‌رِێنموونى بكات بۆ ئه‌و شته‌ى كه‌چاكه‌ى دین و دونیاى تێدایه.
16_ئه‌بێ له‌سه‌رى بكاته‌وه غه‌یبه‌تى بداته دواوه‌و كاتێ باسى كرا له‌مه‌جلیسدا.
17_ئه‌بێ سه‌رى بخات به‌سته‌مكارى و سته‌م لێ كراوى،وه‌سه‌رخستنى به‌سته‌م كارى ئه‌وه‌یه ده‌ستى بگرێت و نه‌یه‌ڵێ سته‌م بكات.
18_به‌خیلى پێ نه‌بات ئه‌گه‌ر پێویستى به‌یارمه‌تى ئه‌و هه‌بوو،جاهاورِێ له‌كاتى ته‌نگانه‌دا هاورِێ یه.
19_ئه‌بێ پیویستى یه‌كانى جێ به‌جێ بكات وه‌هه‌وڵ بدات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى ، وه‌له‌چاكه‌ى رِازى بێت ئه‌گه‌ر كه‌میش بێ.
20_ئه‌بێ له‌خۆى زیاتر كارى تێ بكات و به‌سه‌ر جگه له‌ئه‌ودا پێشى نه‌خات.
21_ئه‌بێ به‌شدارى بكات له‌خۆشى یه‌كانیدا، وه‌سه‌ره‌خۆشى لێ بكات له‌دڵته‌نگى و ناخۆشى یه‌كانیدا.
22_ئه‌بێ زۆر دوعاى بۆ بكات له‌پشته‌مله‌دا.
23_ئه‌بێ له‌كاتى ناكۆكى نێوانیاندا ئینسافى هه‌بێ له‌گه‌ڵیدا.
24_ ئه‌بێ خۆشه‌ویستى له‌بیر نه‌كات جا چاك ئه‌وه‌یه كه‌خۆشه‌ویستى ساتێكیش له‌به‌رچاو بگرێ.
25_ ئه‌بێ عوزرى بۆ دابنات و وه په‌نا نه‌بات بۆ وه‌رگرتنى.
واذا الحبيب أتى بذنب واحد جآءت محاسنه بألف شفيع
26_ئه‌بێ زۆر گله‌یى و لۆمه‌ى نه‌كات.
27_ئه‌بێ عوزره‌كانى وه‌رگرێت كه‌عوزرى هێنایه‌وه.
28_ئه‌بێ به‌خێر هاتنى بكات له‌كاتى سه‌ردانیدا، وه‌رِووى گه‌ش بێت به‌ره‌و رِووى،وزۆر رِێزى لێ بگرێت.
29_ئه‌بێ دیارى پێشكه‌ش بكات، و چاكه‌كانى له‌بیرنه‌كات.
30_ئه‌بێ لادانه‌كانى له‌بیر كات،چاو پۆشى بكات له‌زۆر ده‌رچوونه‌كانى.
31_ئه‌بێ چاوه‌رِوانى پاداشت نه‌بێ لێ ى له‌سه‌ر چاكه‌كردنى به‌رامبه‌رى.
32_ئه‌بێ پێی بڵى : كه‌خۆشم ئه‌وێیت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت: ((اذا أحب احدكم أخاه فليعلمه أنه يحبه)) أخرجه أحمد وابوداود وصححه الشيخ الألباني.
33_ئه‌بێ عه‌یب دارى نه‌كات به‌تاوانه‌كانى و به‌خراپه‌یه‌ك كه‌كردبێتى.
34_ئه‌بێ خۆى به‌كه‌م بزانێ و فیز زلى نه‌كات به‌رامبه‌رى. خواى گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رمێ:[وأخفض جناحك لمن اتبعك من المؤمنين ] الشعرا‌ء217
35_ئه‌بێ زۆر ده‌مه ده‌مه‌و رِوو به‌رِووى نه‌بێته‌وه،وئه‌مه‌ش نه‌كاته رِیگایه‌ك بۆ دوور كه‌وتنه‌و لێ ى.
36_ئه‌بێ گومانى خراپى پێ نه‌بات. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمى:((اياكم والظن فانّ الظن أكذب الحديث))رواه مسلم
37_ئه‌بێ نهێنى یه‌كانى ئاشكرا نه‌كات، به‌ڵێنى نه‌شكێنێ، وه‌گوێ رِایه‌ڵى دوژمنه‌كانى نه‌كات.
38_ئه‌بێ خێرابێ له پیرۆز بایى و مژده‌ى چاكه پێدانى.
39_ئه‌بێ چاكه‌كانى به‌كه‌م نه‌زانێ ئه‌گه‌ر كه‌میش بێ.
40_ئه‌بێ هه‌میشه هانى بدات له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى.