الحمد لله و الصلاة و السلام على رسول الله و على آله و صحبه و من والاه ... أما بعد :
له‌م نوسراوه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و كارانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه قورئان خوێنه‌كان ده‌یكه‌ن و زانایان به بیدعه‌ى داده‌نێن له‌وانه‌ش :
1 . بیدعه‌ى ماچ كردنى قورئان (*):
ماچكردنى قورئان به بڕواى ئێمه ده‌چێته ژێر گشتێتى ئه‌و فه‌رموودانه‌وه كه ده‌رباره‌ى بیدعه هاتوون ، له‌وانه : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : " إياكم و محدثات الأمور ، فإن كل محدثة بدعة ، و كل بدعة ضلالة " واته : وریاى شته تازه داهێنراوه‌كان بن ، چونكه هه‌موو شتێكى تازه داهێنراو بیدعه‌یه ، و هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومڕاییه . وه له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا : " و كل ضلالة في النار " واته : وه هه‌موو گومڕاییه‌كیش له ئاگردایه .
زۆرێك له خه‌ڵكى هه‌ڵوێستێكى تایبه‌تیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ، ده‌ڵێن : چى تیایه ؟ ! ئه‌و ماچه ته‌نها گه‌وره‌یى دانانه بۆ قورئان ، به‌ڵام ئایا ئه‌م به گه‌وره‌یى دانانه شاراوه بووه له لاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتوانیان ( تابعین ) و شوێنكه‌وتووى شوێنكه‌وتوان ( أتباع التابعین ) ؟
بێگومان وه‌ڵامه‌كه هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه زانایانى پێشین وتوویانه : ( لو كان خیرا لسبقونا إلیه ) ، واته : ئه‌گه‌ر خێر بوایه ئه‌وان پێشمان ده‌كه‌وتن و ده‌یانكرد . ئه‌مه له لایه‌ك ، له لایه‌كى تریشه‌وه : ئایا ئه‌ێڵ له ماچكردنى شتێك ڕێگه‌پێدراوه ( دروسته ) یان قه‌ده‌غه‌كراوه ؟ ، لێره‌دا پێویسته ئه‌و فه‌رمووده‌یه بهێنینه‌وه كه له هه‌ردوو ( صحيح ) ى ( بخاری و مسلم ) دا هاتووه ، بۆ ئه‌وه‌ى بیرخستنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت بیربكه‌نه‌وه ، وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت مسوڵمانانى ئه‌مڕۆ چه‌نده دوورن له پێشینه چاكه‌كانیان ، و ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ى كه هه‌یان بووه ، و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى دایان ده‌نا بۆ ئه‌و كێشانه‌ى كه له ژیانیاندا ڕوویان ده‌دا ، ئه‌مه‌ش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه : له ( عابس ) ى كوڕى ( ربیعه ) وه فه‌رمووى : ( عمر ) ى كوڕى ( خطاب ) م بینى به‌رده‌كه ـ واته : به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ى ـ ماچ ده‌كرد ، و ده‌یفه‌رموو : " إني لأعلم أنك حجر لا تضر و لا تنفع ، فلولا أني رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقبلك ما قبلتك " ( صحيح الترغيب و الترهيب : 1 / 94 / 41 ) .
واته : من دڵنیام له‌وه‌ى كه تۆ به‌ردیت و زیان ناگه‌یه‌نیت و سوود نابه‌خشیت ، ئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه كه پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله عليه وسلم بینیوه ماچى كردوویت ، ماچم نهدهكردى .
ئایا ماناى ئه‌م قسه‌یه له ئیمامى عومه‌ره‌وه چیه ؟ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله عليه وسلم نه‌بینیایه ماچى دهكردى ، ئه‌وا ماچم نهدهكردى ، باشه بۆچى ( عمر ) به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ى ماچ كرد ، ئه‌و به‌رده ڕه‌شه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ى فه‌رموویه‌تى : " الحجر الأسود من الجنة " ( صحيح الجامع : 3174 ) . واته : به‌رده ڕه‌شه‌كه له به‌ردى به‌هه‌شته .
ئایا ( عمر ) به فه‌لسه‌فه‌یه‌كه‌وه ماچى به‌رده‌كه‌ى كرد كه هه‌ڵقوڵاوى خودى خۆى بێت ؟ یان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌و كه‌سانه بڵێت كه قورئان ماچ ده‌كه‌ن و كاتێك پرسیاریان لێ ده‌كرێت بۆ وا ده‌كه‌ن ؟ ده‌ڵێن : ئه‌مه وته‌ى خواى گه‌وره‌یه و ماچى ده‌كه‌ین ؟! ئایا (عمر) ده‌ڵێت : ئه‌م به‌رده به‌ردى ئه‌و به‌هه‌شته‌یه كه خواى گه‌وره به‌ڵێنى داوه بیدات به له‌خواترسان بۆیه منیش ماچى ده‌كه‌م ؟ و پێویستم به فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نیه ، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌م بدات ماچى به‌رده‌كه بكه‌م ؟ یان ( عمر ) ده‌یه‌وێ به‌و شێوه و ( منطق ) ه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باسه‌كه‌دا بكات كه ئێمه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ین و ناومان ناوه ( المنطق السلفي ) ؟ ، وه ئه‌وه‌ش بریتى یه له دڵسۆزى ( إخلاص ) له شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و ئه‌وه‌شى شوێن ڕێباز و سوننه‌ته‌كه‌ى ئه‌و بكه‌وێت تا ڕۆژى قیامه‌ت ، هه‌ڵوێستى ئیمامى ( عمر ) بریتى بوو له شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، كه فه‌رمووى : ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله عليه وسلم نه‌بینیایه ماچى دهكردى ، ئه‌وا منیش ماچم نهدهكردى .كه‌واته : ئه‌صل له‌م ماچكردنه ـ واته : ماچكردنى قورئان ـ ئه‌وه‌یه كه له سه‌ر سوننه‌تێكى ڕابردوو بڕۆین ـ كه ئه‌ویش سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم ـ ، نه‌ك به پێی بۆچوونى خۆمان حوكم بده‌ین به‌سه‌ر كاروبارهكاندا و بڵێین : ئه‌مه چاكه ، یان ئه‌وه چى تێدایه ؟!
له‌گه‌ڵمدا بیربكه‌نه‌وه له هه‌ڵوێستى ( زید ) ى كوڕى ( ثابت ) كه چۆن بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ى كه ( ابو بكر ) و (عمر ) بۆیان كرد سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى قورئان بۆ ئه‌وه‌ى بپارێزرێت له فه‌وتان و له‌ناوچوون ، ( زید ) له وه‌ڵامى پێشنیاره‌كه‌دا فه‌رمووى : چۆن شتێك ده‌كه‌ن كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نه‌یكردووه ؟ ! مسوڵمانانى ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌هایى ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یان نیه له دیندا .
ئه‌گه‌ر به‌و كه‌سه‌ى كه قورئان ماچ ده‌كات بڵێیت : چۆن شتێك ده‌كه‌یت كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نه‌یكردووه ؟ ! ئه‌وا به وه‌ڵام گه‌لێكى زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووت ده‌بێته‌وه ، له‌و وه‌ڵامانه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێ : برام ! ئه‌وه چى تێدایه ؟! ئه‌مه گه‌وره‌یى دانانه بۆ قورئان ! تۆش پێی بڵێ : برام ! ئه‌م قسه‌یه به‌سه‌ر خۆتدا ده‌شكێته‌وه ، ئایا پێغه‌مبه‌رى خوا قورئانى به گه‌وره دانه‌ناوه ؟ گومانى تێدا نیه كه قورئانى به گه‌وره گرتووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماچى نه‌كردووه .
یان ده‌ڵێن : ئایا تۆ نكوڵیمان لێده‌كه‌یت قورئان ماچ بكه‌ین ! ئه‌وه نیه تۆ سوارى ئۆتۆمبیل ده‌بیت ، و به فڕۆكه‌ش گه‌شت ده‌كه‌یت ، و ئه‌م شتانه‌ش بیدعه‌ن ؟! به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه كه : ئه‌و بیدعه‌یه‌ى ئێمه باسى لێوه ده‌كه‌ین و پێغه‌مبه‌رى خوا به گومڕایى داناوه ئه‌و بیدعانه‌یه كه له دیندا ده‌كرێن ، نه‌ك ئه‌وانه‌ى كه له شتى دونیاییدا ده‌كرێن ، به‌ڵام له شتى دونیاییدا بیدعه هه‌یه درووسته ، هه‌یه قه‌ده‌غه‌كراوه ، ئه‌مه‌ش شتێكى زانراوه و پێویست به نمونه ناكات ، بۆیه ئه‌وه‌ى كه سوارى فڕۆكه ده‌بێت بۆ گه‌شت كردن بۆ ماڵى خوا بۆ حه‌ج كردن ، گومانى تێدا نیه كه درووسته ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه سوارى فڕۆكه ده‌بێت بۆگه‌شت كردن بۆ ڕۆژئاوا ـ به بێ عوزرێكى شه‌رعى ـ گومانى تێدا نیه كه ئه‌وه سه‌رپێچیه ، و به‌م شێوه‌یه .
به‌ڵام له‌و كارانه‌ى كه عیباده‌تن ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌یت له بكه‌ره‌كه‌ى : بۆچى ئه‌و كاره ده‌كه‌یت ؟ ده‌ڵێ بۆ نزیك بوونه‌وه له خوا ! ده‌ڵێم : هیچ ڕێگایه‌ك نیه بۆ نزیك بوونه‌وه له خوا ( تبارك و تعالى ) ته‌نها ئه‌و ڕێگایه نه‌بێت كه خواى گه‌وره خۆى بۆى داناوین ، به‌لام ده‌مه‌وێ شتێك یاد بخه‌مه‌وه ، ئه‌ویش به بڕواى من زۆر گرنگه بۆ دامه‌زراندن و پشتگیر كردنى ئه‌م ڕێسایه : ( كل بدعة ضلالة ) ، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بوارێك نیه بۆ به چاكزانینى عه‌قڵى ، هه‌ندێك له پێشینان ده‌فه‌رموون : ( ما أحدثت بدعة إلا و أميتت سنة ) واته : هیچ بیدعه‌یه‌ك داناهێنرێت ئیلا سوننه‌تێك ده‌مرێنێت . وه من هه‌ست به‌م ڕاستیه ده‌كه‌م هه‌ست پێكردنى ده‌ست ، به هۆى زۆر به‌دوادا گه‌ڕانم بۆ شته تازه داهێنراوه‌كان ، وه چۆن زۆر جار ئه‌و تازه داهێنراوانه ( مخالفة ) ى ئه‌وشتانه ده‌كات كه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم هاتوون ، خاوه‌ن زانست و فه‌زڵه‌كان ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان قورئان هه‌ڵگرێت بۆ ئه‌وه‌ى تێیدا بخوێنێت ، نایانبینیت كه ماچى بكه‌ن ، به‌ڵكو كرده‌وه ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه له ناویدایه ، به‌ڵام خه‌ڵكى ساده ( عوام ) ئه‌وانه‌ى كه سۆزه‌كانیان ڕێكخراو نیه ، ده‌ڵێن : ئه‌ى ئه‌و ماچكردنه چى تێدایه ؟ ! و كرده‌وه‌ش ناكه‌ن به‌وه‌ى كه له ناویدایه ! بۆیه ده‌ڵێین : ( ما أحدثت بدعة إلا و أميتت سنة ) .
2 . كۆبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى قورئان به یه‌ك ده‌نگ :
كۆبوونه‌وه له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى قورئان به یه‌ك ده‌نگ بیدعه‌یه ، چونكه نه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و نه هاوه‌ڵان نه‌یانكردووه ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانى به ( ابن مسعود ) ده‌كرد كه قورئانى به سه‌ردا بخوێنێت و ده‌یفه‌رموو : "إني أحب أن أسمعه من غيري". واته : پێم خۆشه له غه‌یرى خۆمه‌وه بیبیستم ـ واته : قورئان ـ .
3 . خه‌تم كردنى قورئان له كه‌متر له سێ ڕۆژدا پێچه‌وانه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم .
4 . دوعاكردنى به‌كۆمه‌ڵ له كاتى خه‌تمى قورئاندا .
5 . خوێندنى سوره‌تى [ لإيلاف قريش ] به‌و بڕوایه‌ى كه دڵنیایى و ( أمان ) ه له هه‌موو خراپه‌یه‌ك .
6 . كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و خوێندنى سوره‌تێكى قورئان به یه‌ك ده‌نگ .
7 . له‌حن و ئاوازدانان بۆ قورئان ( الألحان في القرآ‌ن الكريم ) .
8 . وتنى (صدق الله العظيم ) له دواى ته‌واوبوون له قورئان خوێندن : چونكه نه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم وه نه هاوه‌ڵان و نه ( تابعین ) نه‌یانكردووه .( إزالة الستار عن الجواب المختار ، الشيخ / ابن العثيمين : ص79 - 80 ) .
9 . خوێندنى قورئان له سه‌ر گۆڕ : چونكه نه له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم وه نه له هاوه‌ڵانه‌وه نه‌هاتووه كه شتى وایان كردبێت . ( فتاوى العقيدة لابن العثيمين : ص383 ) .
10 .خوێندنى ( فاتحة ) له سه‌ر مردوو یان له سه‌ر گۆڕ : به‌ڵگه‌ى له سه‌ر نه‌هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم كردبێتى . ( فتاوى العقيدة لابن العثيمين : ص396 ) .
11 . قورئان خوێندنى ڕۆژى هه‌ینى پێش ئه‌وه‌ى ئیمام بێته سه‌ر مینبه‌ر . ( فتاوى اللجنة الدائمة : 2 / 502 ) .
12 . خوێندنى ( فاتحة ) له دواى دوعا كردن یان پاش قورئان خوێندن .(فتاوى اللجنة الدائمة : 2 / 538 ) .
13 . خوێندنى ( فاتحة ) له پاش نوێژكردن به تاك یان به كۆمه‌ڵ . ( فتاوى اللجنة الدائمة : 2 / 539 ) .
14 .ههدیهكردنى خێر و پاداشتى سوره‌تى ( فاتحة ) بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم یان بۆ مردوو ئه‌صڵى نیه ، و شه‌رعى نیه . ( فتاوى نور على الدرب – العقيدة - لشيخ ابن باز : ص89 – 90 ) .
و الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات
و صلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله و صحبه و سلم .
==========================
(*) بیدعه‌ى ژماره یه‌ك تاوه‌كو ژماره حه‌وت له كتێبى ( قاموس البدع - شيخ مشهور و أحمد الشكوكاني ) وه‌رگیراوه به‌ڵام به وه‌رگێڕان و ده‌ستكارى كردنێكى ساده‌وه .