الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه اجمعين
ده‌روازه
ئینته‌رنێت گه‌وره‌ترین شۆڕشێكه سه‌رى هه‌ڵدابێت له‌جیهانى زانست‌دا وهبهربڵاوترین گۆڕه‌پانه بۆ تاقى كرنه‌وه‌ى ((باوه‌ڕ و ڕه‌وشت و ژیرى)).
چاكه‌كردن ده‌رگاى واڵایه وه‌هه‌روه‌ها خراپه‌كاریش ده‌رگاى واڵایه.
ئه‌و كه‌سه‌ى كهئالوودهى ئینته‌رنێته‌و به‌كارى ده‌هێنێ ئازاده له‌هه‌ر ووته‌یه‌ك كهدهیڵێ و به‌ئاره‌زووى خۆى ئه‌ڕوانێ, نهچاودێر هه‌یه و نهبهربهست و نهسنوور !!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه ئاره‌زوو خوازبوو به‌چاكه, و ودووربین بوو وهپاشهڕۆژى له‌یادبوو ئه‌وه خوا ده‌كات به‌چاودێر و تووشى تاوان نابێت, وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه:
ئه‌گه‌ر سنوورى بۆ ئاره‌زووه‌كانى دانه‌نا وشوێن ئاره‌زوو و مه‌به‌سته‌كانى كه‌وت وهپاشهڕۆژى لهیادنهبووئهوه بێ گومان ده‌كه‌وێته داوى تاوانه‌وه وه‌سه‌رئه‌نجام تووشى سه‌رشۆڕى و زه‌بوونى و زه‌لیلى ئه‌بێت.
بۆیه مرۆڤى ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه ئینته‌رنێت بۆ كارى چاكهخوازى به‌كارده‌هێنێت. وه‌پشت به‌خۆى نابه‌ستێت به‌ڵكو خودا ده‌كاته چاودێر‌و پاڵپشتى تاوه‌كو نه‌كه‌وێته نێو گێژاوى تاوانه‌وه كهسهرفرازبوون له‌و گێژاوه زۆر ئه‌سته‌مه.
بۆیه پێویسته‌و جێى بایه‌خه هه‌ركاتێك به‌شدارى ئینته‌رنێت ده‌كه‌یت ده‌بێت هاوكارى و به‌شدارى كرنهكهت شه‌رعى بن و قه‌ده‌غه‌كراو نه‌بن وه‌كو ((نووسینى بابه‌تى ناڕه‌واو نابه‌جێ _ جنێودان و فریودانى خه‌ڵك _ بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگوباس و هه‌واڵى بێ بناغه و درۆ _ كردنه‌وه‌ى سایته بهدڕهوشتیهكان...)), وه‌هه‌ركاتێك ڕه‌خنه‌یه‌كت له‌بابه‌تێك هه‌بوو پێویسته ڕه‌خنه‌كانت زانستى بن.
زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه
مرۆڤى ژیر ده‌بێت ئاگادارى هه‌نگاوه‌كانى شه‌یتان بێت, كه‌شه‌یتان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى له‌خشته‌بردنى مرۆڤه به‌ره‌و تاوان و خراپه‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌خوا, وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [.....وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ] البقرة168 واته:شوێن هه‌نگاوه‌كانى شه‌یتان مه‌كه‌ون چونكه بێگومان ئه‌و دوژمنێكى ئاشكراتانه.
پێویسته متمانه به‌م دوژمنه‌مان نه‌كه‌ین باچه‌ند خاوه‌نى دین و ئاین و زانستیش بین به‌ڵكو ته‌نها پشت به‌خوا ببه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراومان بكات له‌كارى تاوان و خراپه‌كارى, وه‌هه‌ر مرۆڤێك پشتى به‌خۆى به‌ست ئه‌وه سه‌رئه‌نجام تووشى تاوان ده‌بێت وه‌هه‌ركه‌سێك پشتى به‌خودا به‌ست ئه‌وه بێ گومان خودا له‌تاوان ده‌یپارێزێت.
تاقى كردنه‌وه
ئینته‌رنێت گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌یه بۆ تاقى كردنه‌وه‌ى ئاره‌زووه‌كان, ئه‌گه‌ر چاوێك بهقورئاندا بخشێنین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كهیوسف _علیه السلام_ كه‌یه‌كێكه لهپێغهمبهرهكان كاتێك تووشى تاقى كردنه‌وه بوو له‌لایه‌ن (زوڵه‌یخا) وه له‌به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌كانى به‌په‌له هه‌ڵهات و متمانه‌ى به‌خۆى نهكردو په‌ناى برده‌به‌ر خودا وه‌پاشان فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر خودا پارێزه‌رم نه‌بوایه ئه‌وه تووشى داوێن پیسى ده‌بووم.
بڕوانه ئه‌ى ئیماندارى خۆشه‌ویست قوتابخانه‌ى (یوسف) قوتابخانه‌ى باوه‌ڕو ڕه‌وشته وه‌خواى گه‌وره ئه‌م به‌نده خۆشه‌ویسته‌ى خۆى ده‌ربازكرد لهگێژاوى ئه‌و ته‌ڵه‌كه‌یه چونكه په‌ناى بۆ خوا برد.
به‌ربه‌سته‌كانى تاوان له ئینته‌رنێت دا
١ـ به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت بۆ مه‌به‌ستێكى دیارى كرا‌و:
پێویسته كاتێك ئینته‌رنێت بهكاردههێنى ئامانجێكى دیارى كراوت هه‌بێت و له‌كاتێكى دیارى كراوداو بۆ مه‌به‌ستێكى ڕوون و ئاشكرا به‌كارى بهێنیت, به‌ڵام له‌كاتى به‌بێ مه‌به‌ست گه‌ڕان بهئینتهرنێتدا بێ گومان تووشى تاوان ده‌بیت و كاتیش به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت.
٢ـ له‌خواترسان (التقوى):
له‌خواترسان گه‌وره‌ترین قه‌ڵغان و به‌ربه‌سته له‌به‌رامبه‌ر تاوان وه‌كو ئیمامى (ابن الجوزي) فه‌رمویه‌تى: ((ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌خوا ده‌ترسیت و خاوه‌نى باوه‌ڕیت, باوه‌ڕو كرده‌وه چاكه‌كانت مه‌گۆڕه بهكهساسى تاوان و خراپه, و ئارام بگره, و له‌شوێن ئاره‌زووه‌كانت هه‌نگاو هه‌ڵ مه‌گره)) پاشان ده‌فه‌رموێت: ((زاڵ بوون به‌سه‌ر تاواندا گه‌وره‌ترین چێژوه‌رگرتنه, باشه نابینى ئه‌و كه‌سه‌ى تاوان به‌سه‌ریدا زاڵبووه چه‌نده داماوو كه‌ساسه)).
پێویسته مرۆڤى موسڵمان كاتێك ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنێ دووربكه‌وێته‌وه له‌و سایت و ماڵپه‌ڕانه‌ى كهووروژێنهرن ، هه‌روه‌ها له‌و پێگانه‌ى كه وته‌ى ناشرینى تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه هه‌روه‌ها له‌و بابه‌تانه‌ى كهئارهزووت ئه‌بزوێنن وه‌له‌و وێنانه‌ى كهئابڕووبهرن.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاره‌زووه‌كانى دوورنه‌خاته‌وه له‌كارى خراپه ئه‌وه بێ گومان شوێنى ده‌كه‌وێ و ئه‌نجامى ئه‌دات, وهنموونهى ئاره‌زووى مرۆڤ وه‌كو كه‌ره‌سته داگیرساوهكانه وه‌كو (نه‌وت_ به‌نزین...هتد), كه‌هه‌رچه‌نده لهئاگرهوه دووربێت ئه‌وه‌نده پارێزراوتر ده‌بێت, وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رچه‌نده نزیك بێت ئه‌وه‌نده ئاره‌زووه‌كان زیاتر ده‌بزوێن.
٣ـ نه‌زه‌رنه‌كردن: هۆكارێكى تر بۆ سه‌رفرازبوون و ده‌ربازبوون له‌تاوان (نه‌زه‌رنه‌كردن)ه.
له‌به‌رئه‌وه ئینته‌رنێت چه‌نده‌ها وێنه‌ى ئابڕووبه‌رى تێدایه پێویسته مرۆڤ چاوى خۆى له‌و وێنانه بپارێزێت بۆ ئه‌وه‌ى دڵى هه‌ست به‌ئارامى بكات چونكه چاو ئاوێنه‌ى دڵه وهچاوپۆشین ده‌بێته مایه‌ى به‌ربه‌ستكردنى ئاره‌زووه‌كان, وه‌خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:[قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ] النور30واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر به پیاوانى ئیماناران بڵێ : با چاویان بپارێزن (لهسهرنجدانى ئافره‌تانى نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تى خۆیان له‌حه‌رام بپارێزن بێگومان ئه‌وه پاكترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون ورواڵهت و رۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستى خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتارانه‌ى كه ده‌یكه‌ن .
وه‌شێخ الاسلام (ابن تيمية) ده‌رباره‌ى ئه‌م ئایه‌ته فه‌رمویه‌تى: خواى په‌روه‌ردگاره نه‌زه‌رنه‌كردن و داوێن پاكى به‌گه‌وره‌ترین هۆكار ده‌ژمێرێت بۆ پاك كردنه‌وه‌ى ده‌روون, وهپاك كردنه‌وه‌ى ده‌روون پاك كردنهوهیهتى له‌هه‌موو تاوانێك وهكوزوڵم و درۆ‌و هاوه‌ڵ بڕیاردان و...هتد
٤ـ ووردبوونه‌وه و جه‌خت كردنه‌وه:
مرۆڤ له‌ئینته‌رنێت زۆر هه‌واڵ و بابه‌ت ده‌خوێنێته‌وه یان ده‌یبیستێ بۆیه پێویسته ووردبێتهوه له‌و بابه‌تانه نه‌وه‌ك درۆبن وه‌پێویسته بهڕاستهوخۆى بڵاویان نه‌كاته‌وه تاوه‌كو دڵنیا ده‌بێت له‌ڕاست و دروستى هه‌واڵه‌كه. ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌واڵه‌كه چاكه‌و خێرى تێدابوو بۆ موسڵمانان. ئه‌وكاته پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان ئه‌و هه‌واڵانه پشت ڕاست بكاته‌وه و پاشان بڵاویان بكاته‌وه وه‌چه‌نده‌ها مرۆڤ ئینته‌رنێت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێ وائه‌زانێ سروشهو هه‌ڵه‌ى تێدانى یه.
وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( كفى بالمرء كذبا أن يحدث بكل ما أسمع)) رواه مسلم, واته: به‌سه بۆ كه‌سێك به درۆزن بناسرێ ئه‌وه‌ى كه ده‌یبیستێ بیگێڕێته‌وه.
وه‌خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى:[وَإِذَا جَاءهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُواْ بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُوْلِي الأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلاَ فَضْلُ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لاَتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلاَّ قَلِيلاً ]النساء83
وهزاناى پایه‌به‌رز (عبدالرحمن السعدى) ده‌رباره‌ى ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێت: ((له‌م ئایه‌ته خواى په‌روه‌ردگار فێرى ئیمانداران ده‌كات كه‌هه‌ر هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێكیان بیست پێویسته ڕاسته‌وخۆ بڵاوى نه‌كه‌نه‌وه بۆیه ههرههواڵێك كه‌په‌یوه‌سته بهموسڵمانانهوه پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆلاى زانایانى ئایینى و پاشان ئه‌وانه‌ى كه‌خاوه‌نى هزرو بیر‌و زانست و ڕاوبۆچوونن, كه‌ده‌توانن چاكسازى و چاكهخوازى جیابكه‌نه‌وه له‌گه‌نده‌ڵى و خراپه‌كارى به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بیر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه دڵخۆشكه‌ر بێت بۆ ئیمانداران و سوودى تێدابێت بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر تاوان و زیانى تێدابوو بۆ موسڵمانان ئه‌وه دایده‌پۆشن و بڵاوى ناكه‌نه‌وه.
بۆیه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى: [...لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ...] سورة النساء(83), واته: ئه‌وانه خاوه‌نى زانست و بیروڕان ده‌گه‌نه ئه‌نجام به‌هۆى ژیرى و زانستیانه‌وه.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سى شیاو بۆ جێگه‌ى شیاو بێت وه‌به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كهجیێ گومانهوجێى متمانه نین.
وه‌پێویسته مرۆڤى موسڵمان له‌هه‌موو باس و خواسێكدا بڕیارنهداو قسه نه‌كات ئه‌گه‌ر خاوه‌ن زانستیش بوو به‌ڵكو باشتروایه به‌رژه‌وه‌ند پارێزبێت چونكه هه‌ندێك جار خاوه‌ن زانست ڕاى جیاوازى هه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ ڕاستیدا یه‌ك ناگرێته‌وه و ده‌رئه‌نجامى خهمڵاندنێكى نادروست كه‌زۆر دووره له‌ڕاستى و واقیعه‌وه, به‌ڵكو ده‌بێت ووردبین و له‌سه‌رخۆبین چونكه مرۆڤى بزێو (هه‌ڵه‌شه) زۆر هه‌ڵه ده‌كات وه‌كو ووتوویانه [الخطأ زاد العجول], واته: هه‌ڵه تێشووى بزێوانه.
دانایى ئه‌وه‌یه مرۆڤ ڕا‌وبۆچوونى خۆى بپارێزێ و ئاشكراى نه‌كات تاوه‌كو ڕووداوێك پێویستى ده‌كات وه‌پێویسته دووربین و ڕاوێژكاریش بێت.
كه‌سى بزێوو هه‌ڵه‌شه پێش ئه‌وه‌ى زانستى بێت ووته ده‌رده‌بڕێ و پێش ئه‌وه‌ى تێ بگات وه‌ڵام ئه‌داته‌وه و پێش ئه‌وه‌ى تاقى بكاته‌وه ستایشى خه‌ڵك ده‌كات وهسهرزهنشتى خه‌ڵك ده‌كات دواى ئه‌وه‌ى سوپاس كراون. وهبزێوى و هه‌ڵه‌شه‌یى په‌شیمانى له‌دوایه وهلهسهرخۆى و هێمنى بێوهى و سه‌لامه‌تى له‌دواوه‌یه.
٥ـ خواى په‌روه‌ردگار چاودێره:
جوانترین ئامۆژگاریه‌ك بۆ مرۆڤ ((چاودێرى خودایه)). هه‌ركه‌سێك خودا بكات به‌چاودێر به‌سه‌ر خۆیه‌وه ئه‌وه سه‌لامه‌ت و پارێزراو ده‌بێت له‌تاوانى ئینته‌رنێت.
مرۆڤى موسڵمان به‌جوانى له‌م ناوه‌ڕۆكه تێ ده‌گات و بیرى لێ ده‌كاته‌وه چونكه په‌نهانى هه‌موو لاى خوا ئاشكرایه وه‌هه‌ركاتێك مرۆڤ كارێكى به‌نهێنى ئه‌نجامدا (چاك بوو یان خراپ) خواى په‌روه‌ردگار ئاشكراى ده‌كات.
ووته‌ى زانایانى پێشین
*(باوكى حازم سه‌له‌مه‌ى كوڕى دینار) فه‌رمویه‌تى:
((هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندى نێوان خۆى و خواى چاك بكات ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و مرۆڤه‌و خه‌ڵكى چاك ده‌كات, وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندى نێوان خۆى و خوا تێك بدات ئه‌و خواى په‌روه‌ردگار په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و و خه‌ڵكى تێك ده‌دات.
وه ئه‌گه‌ر خواى په‌روه‌ردگار یه‌كێكى خۆش بوێت ئه‌وه خه‌ڵكیش ئه‌و كه‌سه‌یان خۆش ده‌وێت وه‌هه‌ركه‌سێكیش خوا ڕقى لێ بێت ئه‌وه خه‌ڵكیش ڕقیان لێ ده‌بێت.
*(معتمر كوڕى سلێمان) ده‌فه‌رموێت: ((مرۆڤ له‌نهێنى شه‌ودا تووشى تاوان ده‌بێت به‌ڵام كه‌ڕۆژ بوویه‌وه كهساسى و داماوى تاوانه‌كه‌ى پێوه ئاشكرایه)).
*(ابن الجوزي) ده‌فه‌رموێت: ((مرۆڤ زۆرجار تاوانێك به‌نهێنى ئه‌نجام ده‌دات خوا پێى ناخۆشه, خواى گه‌وره ئه‌و تاوانه ئاشكرا ده‌كات ئه‌گه‌ر دواى ماوه‌یه‌كى زۆریش بێت وهخهڵكیش باسى تاوانباره‌كه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رچاویشیان نه‌كه‌وتبێت.
وه ڕه‌نگه هه‌ندێك جار خواى په‌روه‌ردگار له‌نێو خه‌ڵكدا ئابڕووى مرۆڤى تاوانبار ببات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى تاوانى هه‌یه ئاشكرابێت وه‌بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت خواى په‌روه‌ردگار كرده‌وه‌ى هیچ كه‌سێك وون ناكات تاوانبار بێت یان چاكه‌كار, خۆ ئه‌گه‌ر چاكه‌كاریش بێت ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار چاكه‌ى ئه‌و كه‌سه ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى خۆشیان بوێت)).
*(ابن الجوزي) ده‌فه‌رموێت: ((كرده‌وه‌ى كه‌نارگیرى زۆرجار سه‌رئه‌نجام ئاشكرا ده‌بێت.چه‌نده‌ها خواپه‌رست هه‌یه لهپهنهانى و نهێنى دا له‌به‌ر سزاى خوا یان له‌به‌ر گه‌وره‌ى خوا واز لهئارهزووهكانى ده‌هێنێت بۆنى خۆشى چاكه‌ى ئه‌و كه‌سه له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوده‌بێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و كه‌سه له‌كوێیه!!
وه‌هه‌رچه‌نده ئه‌و مرۆڤه له‌تاوان دووربكه‌وێته‌وه ئه‌وه‌نده بۆنى خۆشى چاكه‌كانى زۆرتر ده‌بن, وه‌هه‌ندێ جار دواى مردنى پیاوێكى چاك بۆنى خۆشى هه‌ر ده‌مێنێته‌وه وهخهڵكى به‌چاكه باسى ده‌كه‌ن و ناوى ده‌به‌ن نموونه‌ى زانایانى خواناس هه‌ندێكیان دواى سه‌دساڵ له‌مردنیان باس ده‌كرێن وه‌هه‌ندێكى تریان ناویان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو ڕۆژى دوایى به‌پێى كرده‌وه چاكه‌كانیان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤێك تاوانباربوو ئه‌وه بۆنى ناخۆشى تاوان به‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوده‌بێته‌وه تاوه‌كو خه‌ڵكى ڕقیان لێ ده‌بێت)).
*(ابو الدرداء) ده‌فه‌رموێت: ((مرۆڤ تاوانێك ده‌كات له‌نهێنى دا خواى په‌روه‌ردگار ڕق ده‌خاته دڵى ئیماندارانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و مرۆڤه بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و مرۆڤه هه‌ست بكات)).
*(ابن الجوزي) ده‌فه‌رموێت: ((هه‌رچه‌نده مرۆڤ خواى په‌روه‌ردگار به‌گه‌وره بزانێ و ڕێز لهپهرستشهكانى بگرێ ئه‌وه‌نده‌ش خه‌ڵك ئه‌و مرۆڤه به‌گه‌وره ده‌زانن و ڕێزى لێ ده‌گرن)).
كۆتایى
كه‌واته ئه‌ى ئیماندار ئه‌بێت ئاگادارى زیانه‌كانى ئینته‌رنێت بیت به‌ڵام ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه نیه بۆ كاروبارى چاكهكارى به‌هه‌مان تێڕوانین بۆى بڕوانین به‌ڵكو هه‌ركه‌سێك تواناى هه‌بێت ده‌توانێت له‌كاروبارى بانگه‌وازو چاكهكاریدا به‌كارى بهێنێ وه‌سوود له‌ئینته‌رنێت وه‌ربگرێ به‌دوور له‌هه‌ر تاوانێك.
براى به‌ڕێزم به‌چه‌ند پرسیارێك ماڵئاوایت لێ ده‌كه‌م:
ئایا هه‌ست به‌دڵته‌نگى و لاوازى ناكه‌یت كاتێك چاوت بڕیوه‌ته ئافره‌تێكى ڕووت؟
ئایا هه‌ست بهڕهشبینى و دوورى له‌خوا ناكه‌یت كاتێك جنێو به‌كه‌سێك ده‌ده‌یت؟
ئایا هه‌ست به‌بێزارى ناكه‌یت كاتێك چه‌ند كاتژمێرێك به‌بێ سوود كات له‌ئینته‌رنێت به‌سه‌ر ده‌به‌یت؟
به‌پێچه‌وانه‌وه
ئایا هه‌ست به‌ئارامى ناكه‌یت كاتێك ئه‌نته‌رنێت بۆ كارى چاكه بهكاردههێنى و دووریت له‌تاوان؟
ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیارى تر كه پێویست ده‌كات به‌هێمنى و ژیرى تێبفكرى و به‌دواى وه‌ڵامێكى دروست دا بگه‌ڕێى بۆیان .
والسلام عليكم ورحمة الله وربكاته