«عبدالله»ی كوڕی«عمر» له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ده‌یگێرێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: « ثَلَاثَةٌ قَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ الْجَنَّةَ مُدْمِنُ الْخَمْرِ وَالْعَاقُّ وَالدَّيُّوثُ الَّذِي يُقِرُّ فِي أَهْلِهِ الْخَبَثَ».رواه الإمام أحمد 2/69 وهو في صحيح الجامع 3047 . واته: « سێ كۆمه‌ڵ خه‌ڵك خودا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام كردوون ، ئه‌وكه‌سه‌ى له‌سه‌رئاره‌ق خواردنه‌وه به‌رده‌وام بێ ، وه ئه‌وه‌ى ئازارده‌رى دایك وباوكى بێ ، وه گه‌وادێك كه بێ ده‌نگ بێ له داوێن پیسى خێزان ومنداڵی»
له‌شێوه‌كانى ((الدیوث))ى ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌یه:
چاوپۆشی كردن و بێ ده‌نگ بوون له ئاست كچ وئافره‌ت له ماڵه‌وه كه‌په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به پیاوى بێگانه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن به ناوی خۆشه‌ویستی و دڵدارى و عیشق بازیه‌وه .
وه‌هه‌روه‌ها ڕ‌ازى بوون و قه‌بوڵ كردنى مانه‌وه‌ى ئافره‌تێك به‌ته‌نها له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوێكى بێگانه، وه هه‌روه‌ها به‌جێ هێشتنی ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ بێگانه‌یه‌ك سوارى سه‌یاره ببێ، وه‌كو ته‌نها بونى له‌گه‌ڵ شۆفێر.
وه هه‌روه‌ها ڕ‌ازى بێ كه خێزان و منداڵی به‌بێ پۆشاكی شه‌رعی له‌ماڵه‌وه ده‌رچن، به‌وه‌ش ڕێگه‌ى خراپه‌ى بۆیان كردۆته‌وه و ده‌رگاى به‌دڕه‌وشتى بۆ خستونه‌ته سه‌رپشت ، هه‌روه‌ها هێنانه ماڵه‌وه‌ى ئه‌و فلیم وگۆڤارانه‌ى كه خراپه و به‌دڕه‌وشتی وبێ ئابڕ‌وى تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.ئه‌مانه نمونه‌ن له ده‌یوسی.








