هه‌ندێك ڕۆچوون له‌تاوان و سه‌رپێچیدا، كاتێكیش له سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى ئامۆژگاری ده‌كه‌یت و بێداری ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌ڵێ:
ئه‌ى خۆ چیمان كردووه؟! خه‌ڵكانێك بۆ به ئاشكرا تاوان ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به‌خوا، خوا چاك ده‌یانبینێت؟! ئه‌سڵه‌ن زه‌وى هه‌موى پڕ بووه له تاوانی ئه‌وان، كه‌چی له خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین چ خۆشگوزه‌رانیه‌كیش؟!
به‌ڵام ئه‌مانه له بیریان ڕۆیشتۆته‌وه، كه خوا دونیا ئه‌به‌خشێته ئه‌وه‌ى خۆشی ئه‌وێ و ئه‌وه‌شی خۆشی ناوێ، به‌ڵام ئاخیره‌ت ته‌نها به كه‌سێك ده‌به‌خشێت كه خۆشى بوێت.
خۆ ئه‌گه‌ریش بینیت كه‌سێك سه‌رپێچی خوا ده‌كات، خوای كاربه‌جێش پێی ده‌به‌خشێ و بۆی زیاد ده‌كات، بزانه ئه‌وه ئیستدراجی خواییه ((پله‌پله په‌له‌كێش كردنێتی)) بۆ زیاتر تاوانكردن و ڕۆچون تیایدا، به‌ڵام هه‌ركه لێیانی گرت و عقوبه و سزای دان، ئه‌وكات به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ستی ده‌رناچن.
په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وآله وسلم ده‌فه‌رموێت: [إِذَا رَأَيْتَ الله يُعْطِي الْعَبْدَ مِنْ الدُّنْيَا عَلَى مَعَاصِيهِ مَا يُحِبُّ فَإِنَّمَا هُوَ اسْتِدْرَاجٌ ثُمَّ تَلَا رَسُولُ الله صَلَّى الله عَلَيْهِ وآله وسلم:[فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ (44) فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ] (الأنعام:44).رواه أحمد والطبراني وحسنه العراقي وشيعب الأرنؤوط، وصححه الألباني. واته: ((ئه‌گه‌ر بینیت، خوا له دونیادا ئه‌وه ده‌به‌خشێته به‌نده‌یه‌ك و به‌نده‌كه‌ش دڵی پێخۆش ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ر سه‌رپێچى ده‌كات، ئه‌وه بزانه ئیستدراجه به‌ره به‌ره كێشكردنه بۆ زیاتر تاوانكردن و ڕۆچوون تیایدا، پاشان په‌یامبه‌ری شیرین صلى الله علیه وآله وسلم ئه‌و فه‌رمایشته‌ى په‌روه‌ردگاری خوێنده‌وه: ((جا كاتێك ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ى یادیان خرابوه‌وه فه‌رامۆش كرد، ده‌روازه‌كانی هه‌موو شتێكمان بۆ كردنه‌وه له جوانی دونیا و ماڵی دونیا زۆرمان پێ به‌خشین، تا كاتێك دڵخۆش بوون به‌وه‌ى پێیان به‌خشرا، له‌ناكاو لێیانمانگرتن و سزایانماندا، ئیتر ئه‌وانیش بێ ئومێد و سه‌رگه‌ردان بوون، پاشان ئه‌و گه‌له‌ى سته‌میان كرد دوابڕاو و بنبڕكران، و سوپاس و ستایشیش هه‌ر بۆ خوای خاوه‌ن جیهانه‌كانه)) )).
[له كۆتاییدا]
ڕاكه و بڕۆ به‌ره‌و خوا.. ڕاكه له ده‌ست هه‌وا و ئاره‌زوو.. ڕاكه له ده‌ست سه‌رپێچیكردن.. ڕاكه له ده‌ست تاوان.. ڕاكه له ده‌ست شوبوهات.. ڕاكه له ده‌ست شه‌هه‌وات.. ڕاكه له‌ده‌ست دونیا هه‌مووى.
ڕووبكه په‌روه‌ردگارت، بگه‌ڕێوه، پاشگه‌زبه‌وه، په‌شیمان به‌وه، ته‌وبه بكه، با تاوانه‌كانیشت زۆر بن، با گه‌وره‌ش بن، چونكه په‌روه‌ردگار به شه‌و ده‌ستی ڕاده‌خات تا ئه‌وانه‌ى به ڕۆژ تاوانیان كردوه ته‌وبه بكه‌ن و ئه‌ویش لێیان خۆش بێت، به ڕۆژیش ده‌ستی ڕاده‌خات تا ئه‌وانه‌ى به شه‌و تاوانیان كردوه ته‌وبه بكه‌ن و ئه‌ویش لێیان خۆش بێت.
ده برام.. خێراكه، خوشكم هه‌سته به‌ره‌و ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبویی خوا، پێش ئه‌وه‌ى كار له كار بترازێ.
داواكارم له په‌روه‌ردگار من و تۆش له‌وانه بگێڕێ كه به‌ڕاستی ته‌وبه ده‌كه‌ن، به‌ڕاستی ڕوو ده‌كه‌نه خوای په‌روه‌ردگار، به‌ڕاستی بۆ خوا ده‌سوڵحێن، خوای مه‌زن ئه‌م كاره بۆ من و نوسه‌ره به‌ڕێزه‌كه و بۆ تۆی خوێنه‌ریش كه كاتێكی خۆتت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌رخانكرد بكاته مایه‌ى لێخۆشبون، بیكاته مایه‌ى قورسكردنی میزانی حه‌سه‌ناتمان، به فه‌زڵ و كه‌ره‌می لوتفی خۆی.
سوپاس وستایش هه‌ر شایسته‌ى خوایه‌ی خاوه‌ن شكۆیه، وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالمَيِن، وصَلَى اللهُ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّد، وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَسَلَّم.