الحمدلله وحده ، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ... وبعد :
[1 . نیه‌تپاكى ( الإخلاص ) :]
ئاشكرایه كه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى لاى خواى گه‌وره وه‌ربگیرێت پێویستى به دوو مه‌رج هه‌یه :
أ . ئه‌و كرده‌وه‌یه ته‌نها له‌به‌ر خواى گه‌وره و به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌و ئه‌نجامى بدرێت .
ب . ئه‌و كرده‌وه‌یه به پێى ده‌قه‌كانى قورئان و سوننه‌ت بێت .
هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌م دوو مه‌رجه یان یه‌كێكیان تێدا نه‌بێت وه‌رناگیرێت .
له‌به‌ركردنى قورئانیش له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێكه له كرده‌وه چاكه گه‌وره‌كان ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌نجامى ده‌دات نیه‌تى بۆ خوا نه‌بێت لێى وه‌رناگیرێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت شه‌یتان هه‌ڵتبخه‌ڵه‌تێنێت و ئه‌وه‌ت له مێشكدا دروست بكات كه ماده‌م بۆ خوات نیه ئیتر بۆ خۆت ماندوو ده‌كه‌یت وازى لێ بهێنه و بڕۆ به شتێكى تره‌وه خه‌ریك ببه ، نه‌خێر هیچ كات خۆت بۆ شه‌یتان ده‌سته‌مۆ مه‌كه و ئه‌گه‌ر ده‌زانیت له‌به‌ركردنه‌كه‌ت بۆ خوایه به‌رده‌وام به و گوێ له وه‌سوه‌سه و قسه پوچه‌كانى شه‌یتان مه‌گره ، ئه‌گه‌ر ده‌شزانیت له‌به‌ركردنه‌كه‌ت له‌به‌ر خوا نیه ئه‌وا له ئێستاوه هه‌وڵ بده وا بكه‌یت كه نیه‌تى خۆت بگۆڕیت و نیه‌تت پاك بكه‌یته‌وه بۆ خواى گه‌وره ، كه‌واته له هیچ حاڵه‌تێكدا خۆت مه‌ده به ده‌ست شه‌یتانه‌وه كه به ویستى خۆى یاریت پێ بكات .
[2 . هه‌ستكردن به گه‌وره‌یى قورئان : ]
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ته‌وێت قورئان له‌به‌ر بكه‌یت بیربكه‌ره‌وه بزانه ده‌ته‌وێت وته‌ى كێ له‌به‌ر بكه‌یت ؟!
وته‌ى ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه ئاسمانه‌كان و زه‌وى و ئه‌وه‌ى له نێوانیاندایه به شه‌ش ڕۆژ دروست كردووه !
ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه ئه‌وه‌ى له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحاتى ئه‌و ده‌كه‌ن .
بۆ ئه‌وه‌ى به كورتى به‌ڵام به پوختى له گه‌وره‌یى قورئان تێبگه‌یت ئه‌وا له‌م ئایه‌ته‌ى سوره‌تى حه‌شر ( ئایه‌تى 21 ) وردبه‌ره‌وه كه خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : [لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعاً مُتَصَدِّعاً مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ]، واته : ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان به‌سه‌ر كه‌ژ و كێوێكدا دابه‌زاندایه‌ت ئه‌وا ده‌تبینى ملكه‌چ ده‌بوو و پارچه پارچه ده‌بوو له ترسى خوا ، وه ئێمه ئه‌م نموونانه له قورئاندا ده‌هێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیربكه‌نه‌وه .
[3 . زانینى ئه‌وه‌ى كه ئه‌صڵ له وه‌رگرتنى قورئان له‌به‌ركردنیه‌تى :]
چونكه بته‌وێ هه‌ر زانستێك له زانسته شه‌رعیه‌كان بخوێنێت ئه‌وا ده‌بینیت بنچینه‌ى ئه‌و زانسته له قورئان و سوننه‌ت وه‌رگیراوه بۆیه پیشه‌وا نه‌وه‌وى - ڕه‌حمه‌تى خوداى لێبێت - فه‌رموویه‌تى :( كان السلف لا يعلمون الحديث والفقه إلا لمن يحفظ القرآ‌ن ) ( المجموع : 1/ 38 ) .واته : پێشینان وانه‌ى فه‌رمووده و فیقهیان نه‌ده‌وته‌وه به كه‌سێك نه‌بێت كه قورئانى له‌به‌ربوایه .
[4 . حه‌زێكى به‌هێزى ڕاستگۆیانه :]
واته : به‌ڕاستى و به جدى حه‌زت له له‌به‌ركردنى قورئان بێت و ئارام بگریت له‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ى كه له ڕێگاى له‌به‌ركردنى قورئاندا توشت ده‌بێت ، چونكه وه‌كو ئاشكرایه له‌به‌ركردنى هه‌موو قورئان به هه‌فته و دوو هه‌فته ته‌واو نابێت بۆیه پێویستى به صه‌بر و ئارامگرتنى زۆر هه‌یه تاوه‌كو بتوانیت به‌رده‌وام بیت و له ناوه‌ڕاستى ڕێگاكه په‌كت نه‌كه‌وێت .
[5 . كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌رقاڵیه‌كان :]
ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌یه‌وێت هه‌موو قورئان له‌به‌ر بكات پێویستى به كاتێكى زۆر ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت كه هه‌ندێك له ئیش و كار و حه‌زه‌كانى بكات به قوربانى له پێناوى له‌به‌ركردنه‌كه‌یدا و ئاماده‌یى تێدا بێت ئه‌م قوربانیه بدات .
[6 . دوعا و پاڕانه‌وه :]
یه‌كێك له‌و شته زۆر گرنگانه‌ى كه ده‌بێته هۆى یارمه‌تیدانت له له‌به‌ركردنى قورئاندا بریتیه له پاڕانه‌وه ، بۆیه هه‌رگیز لێى بێ‌ئاگا مه‌به ، و به‌رده‌وام داواى یارمه‌تى و ئاسانكارى له خواى گه‌وره بكه .
[7 . له‌به‌ركردن لاى مامۆستایه‌كى چاك :]
تاوه‌كو پێت بكرێت ده‌بێت له‌به‌ركردنه‌كه‌ت له لاى مامۆستایه‌ك بێت ، چونكه ئه‌مه واده‌كات زیاتر جدى بیت و پابه‌ند بیت به له‌به‌ركردنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌كرا ئه‌وا بێ ئومێد مه‌به و خۆت هه‌وڵ بده .
[8 . له‌به‌ركردن له یه‌ك موصحه‌فدا :]
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ى كه له‌به‌رى ده‌كه‌یت له مێشكتدا بمێنێته‌وه چونكه زۆر گۆڕینى موصحه‌ف تێكه‌ڵیه‌ك له مێشكدا دروست ده‌كات .