الحمد لله رب العالمین، والێلاه والسلام على رسول الله وآله. وبعد:
گرنگترین و له پێشترین زانست ئه‌وه‌یه ئاده‌میزاد بزانێت بۆچى دروست كراوه
برایان و خوشكانى موسڵمان: ((السلام علیكم ورحمة الله وبركاته)).
ئێمه ده‌زانین كه ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگار ئێمه‌ى دروست كردوه‌و، ته‌نها ئه‌ویش ڕزق و ڕۆزیمان ده‌دات و، قازانج و زه‌ره‌رو، خۆشى و ناخۆشى خه‌ڵكى به‌ده‌سته‌و، په‌روه‌ردگارى هه‌موو بوونه‌وه‌ره (ربُّ العالمین)ـه.
به‌ڵام پێویسته پێش هه‌موو شتێك بشزانین كه ئه‌و مه‌به‌سته چى یه كه په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ى بۆ به‌دى هێنانى دروست كردووه. وه كتاب و به‌رنامه ئاسمانیه‌كانى له پێناودا دابه‌زاندووه‌و، پێغه‌مبه‌رانى پێ ناردووه، وه هه‌روه‌ها ژیان و مردن و، به‌هه‌شت و دۆزه‌خیشى بۆ ئه‌و پێناوه داناوه ؟!.
چونكه هه‌ر كه‌سێ نه‌زانێت بۆچى دروست كراوه‌و وژیانى پێ به‌خشراوه‌و پێغه‌مبه‌رانى بۆ نێردراوه، وه هه‌ده‌ف و حیكمه‌تى ئه‌م شتانه‌ى پێشوو نه‌زانێت؛ ئه‌وه مرۆڤێكى وێڵ و سه‌رگه‌ردان و گومڕاو زه‌ره‌رمه‌نده، په‌نا به‌خوا.
وه باشترین و ڕاست ترین سه‌رچاوه‌ى زانستیش، كه لێیه‌وه ئه‌و مه‌به‌ست وهه‌ده‌ف و حیكمه‌ته بزانین، بریتىیه له قورئانى پیرۆز، كه وته‌و كه‌لامى ئه‌و په‌روه‌ردگاره یه كه دروستى كردوین.