وه كه بشیپه‌رستین، بۆ ده‌بێت ته‌نها بۆ ئه‌و په‌رستن بكه‌ین و هیچ یه‌كێكى تر له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌په‌رستین، وه ته‌نها داواى یارمه‌تى و به فریاكه‌وتن و په‌ناگرتن هه‌ر له‌و بكه‌ین و ئیعتیقادمان هه‌ر به‌و بێت به ته‌نها ؟.
ئایا پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكانیش، خۆشه‌ویست و دۆست و (أولیا‌ء الله) نین؟. كه‌وابوو بۆچى دروست نیه له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره هاواریش بكه‌ینه ئه‌وان و ناوى ئه‌وانیش بهێنین له‌گه‌ڵ خوا، وه نه‌زریان بۆ بكه‌ین و ئیعتیقادمان پێیان بێت؟
وه‌ڵامـى ئه‌م پرسیاره له‌م چه‌ند ڕوانگه‌یه‌كه‌وه ده‌ده‌ینه‌وه:
ڕوانگه‌ى یه‌كه‌م:
له پێناسه‌ى به‌ندایه‌تى و په‌رستن بۆكردن له شه‌رعدا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له په‌رستن كردن‌دا چه‌ند ڕوكنێك پێویسته: ئه‌گه‌ر بوونیان نه‌بێت، ئه‌وه په‌رستنیش بوونى ڕاسته‌قینه‌ى نابێت، كه ڕوكنه‌كانیش بریتین له:
1. زه‌لیلى و ملكه‌چى نواندنى ته‌واو.
2. خۆشویستنێكى ته‌واو
3- گوێڕایه‌ڵى كردن؛ به به‌جێهێنانى فه‌رمانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.