به پێی شه‌رع دروست نی یه بۆ هیچ موسڵمانێك ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌سه‌بێ بداته لای هیچ كه‌سێك جگه له باوكى خۆى .یان خۆى به قه‌وم و گه‌لێك بناسێنێ و له‌وان نه‌بێ .
جا هه‌ندێ كه‌س ئه‌م كاره ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامێكى مادى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌سه‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌كێكى ساخته و ته‌زویر ده‌سه‌لمێنێ له كاغه‌ز و وه‌ره‌قه‌یه‌كى یاساییدا .
هه‌ندێ كه‌س ئه‌م كاره ده‌كه‌ن زۆر جار له ڕقی باوكیان، چونكه به منداڵى وازى لێ هێناوه‌و ده‌ری كردووه.
هه‌موو ئه‌مانه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراون، وه ئه‌م كاره خراپه و به‌ڵاى گه‌وره و گرانى لێده‌كه‌وێته‌وه له زۆر بوارى جۆراوجۆردا، وه‌كو مه‌حره‌مه‌كان و نیكاح و میرات و زۆر شتی تریش .
«سعد»و«أبوبكره» له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ده‌یگێرێنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: « مَنْ ادَّعَى إِلَى غَيْرِ أَبِيهِ وَهُوَ يَعْلَمُ فَالْجَنَّةُ عَلَيْهِ حَرَامٌ ».رواه البخاري انظر فتح الباري 8/45. واته: « هه‌ركه‌س بانگه‌شه‌ى كوڕێتى خۆى بكات بۆكه‌سێكى تر جگه له باوكى خۆی نه‌سه‌بی خۆی بداته لای و بزانێ ئه‌وه باوكى نى یه، ئه‌وا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامه»
له‌شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلام دا هه‌ر شتێك كه‌مایه‌ی گاڵته و لاقرتى كردن بێ به ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌سه‌بی خه‌ڵكی حه‌رامه، وه یان ته‌زویر و ساخته‌كردنى بێ هه‌ر حه‌رامه.
بۆیه هه‌ندێ كه‌س له‌م بواره‌دا دووچاری هه‌ڵه‌ی زه‌ق دێن و ووشه‌و ده‌ربڕنێك له زاریان ده‌رده‌چێ كه به‌ره‌و ئه‌م تاوانه په‌لكێشیان ده‌كات، بۆ نمونه كاتێك پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به شه‌ڕدێت و ده‌مه‌قاڵه دروست ده‌بێ زیاده‌ڕه‌وى ده‌كات له به‌رامبه‌ر خێزانى و به‌داوێن پیس تاوان بارى ده‌كات و حاشاى خۆی له‌منداڵه‌كانى ده‌كات و به‌منداڵی خۆی نازانێ به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون وئاشكرای به‌ده‌سته‌وه بێ ، له كاتێكدا ئه‌و منداڵانه به‌هۆی سه‌رجێ ى كردنى ئه‌م له‌گه‌ڵ خێزانی دروست بوون.
وه هه‌ندێ ئافره‌تانیش خیانه‌ت و ناپاكى له مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن و له‌ڕێگه‌ى كاری ناشه‌رعى و داوێن پیسییه‌وه دوگیان ده‌بن و ، منداڵ و وه‌چه‌ی ناڕه‌سه‌ن تێكه‌ڵ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌كى پیاوه‌كه‌ى ده‌كات كه له پیاوه‌كه‌ى نى یه .
وه هه‌ڕه‌شه‌ى زۆرتوند وگران له‌سه‌ر ئه‌م كارانه هاتووه له شه‌ریعه‌تدا :
«أبوهریره» له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ده‌یگێرێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: « أَيُّمَا امْرَأَةٍ أَدْخَلَتْ عَلَى قَوْمٍ مَنْ لَيْسَ مِنْهُمْ فَلَيْسَتْ مِنْ اللَّهِ فِي شَيْءٍ وَلَنْ يُدْخِلَهَا اللَّهُ جَنَّتَهُ، وَأَيُّمَا رَجُلٍ جَحَدَ وَلَدَهُ وَهُوَ يَنْظُرُ إِلَيْهِ احْتَجَبَ اللَّهُ مِنْهُ وَفَضَحَهُ عَلَى رُءُوسِ الْأَوَّلِينَ وَالْآخِرِينَ».رواه أبو داود 2/695 انظر مشكاة المصابيح 3316. واته: «هه‌ر ئافره‌تێك منداڵێك بخاته ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه و كه له مێردی خۆی نه‌بێ، ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته له‌لای خودا به‌شی نى یه و خودا‌ش نایخاته به‌هه‌شته‌وه، وه هه‌ر پیاوێكیش نكۆڵی منداڵی خۆی بكات و حاشای لێ بكات و بزانێ منداڵی خۆیه‌تی، ئه‌وا خودا ڕه‌حم و به‌زیی خۆی لێ ده‌بڕی و شه‌رمه‌زاریشی ده‌كات له پێش چاوی سه‌رجه‌م خه‌ڵكان دا»