[ئەحكامەكانی پاكوخاوێنی بۆ ئافرەتێ لە بێ نوێژی دا بێ ]
باسی دووه‌م:خۆشۆردنی ئافره‌ت كاتێ كه له بێ نوێژی پاك ده‌بێته‌وه
* خاڵی یه‌كه‌م: حوكمی خۆشۆردنی ئافره‌ت كه‌له بێ نوێژی پاكده‌بێته‌وه.
خۆشۆردن له‌پاش پاكبوونه‌وه فه‌رزو واجبه له‌سه‌ر ئافره‌تی موسڵمان، چونكه خودا‌و پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه وسلم له چه‌ندان ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا فه‌رمانیان پێ كردوه‌و كردویان به‌مه‌رجی قه‌بوڵ بونی نوێژ.
* خاڵی دووه‌م: پایـــهكانی خۆشۆردن.
خۆشۆردن «الغسل»: بریتیه له ئاو پێداكردنی سه‌رتاپای ئه‌ندامه ڕواڵه‌تیه‌كانی جه‌سته، به‌مه‌به‌ستی لابردنی له‌شگرانی، جا ئه‌و لهشگرانیهش چ به‌هۆی جه‌نابه‌ته‌وه بێ یان به هۆی بێ نوێژیه‌وه بێ .
پایهكانیش :
1- نیاز‌و مه‌به‌ستی هه‌بێ له دڵی دا كه بۆ چ مه‌به‌ستێك خۆی ده‌شوات، تا خۆشۆردنی عیباده‌تی له خۆشۆردنی عاده‌تی جیابكرێته‌وه.
2- ئاو پێداكردنی سه‌رتاپای ئه‌ندامه ڕواڵه‌تیه‌كانی جه‌سته، واته هه‌موو ئه‌ندامه ڕواڵه‌ته‌كانی جه‌سته‌ی ده‌بێ تهڕبكرێ به ئاو، ئیتر به شێوه‌ی ئاو پێدا كردن بێ یان به خۆ نقوم كردن بێ له ئاودا.
* خاڵی سێیه‌م: شێوازوو چۆنیه‌تی خۆشۆردنی ئافره‌ت كه له‌بێ نوێژی پاك ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كان شێواز‌و چۆنیه‌تی خۆشۆردن به‌م جۆره‌یه:
یه‌كه‌م: شۆردنی هه‌ردوو ده‌سته‌كان تامهچهك پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكاته ناو ئاوه‌كه‌وه و، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به خۆشۆردن:
دووه‌م: شۆردنی عه‌وره‌ت و پاككردنه‌وه‌ی به ده‌ستى چه‌پ:
سێیه‌م: دوای ئه‌وه‌ی كه عه‌وره‌تی پاككرده‌وه و تاراتی گرت، ده‌سته‌كانی دووباره بشواته‌وه و به ئاو و ماده‌ی خاوێنكه‌ره‌وه وه‌كو سابوون یان خۆڵ:
چواره‌م: ده‌ست نوێژێكی ته‌واو بگرێ، وه‌كو ده‌ستنوێژێ كه بۆ نوێژ ده‌گیرێ :
پێنجه‌م: پاشان سێ جار ئاو بكات به سه‌ری دا، تا ئاو ده‌گاته بێخی سه‌ری و، له پێشدا ئاو بكات به لای راستى سه‌ری دا، پاشان لای چه‌پی:
شه‌شه‌م: پاشان ئاو بكات به سه‌رتاپای جه‌سته‌ی دا و، هه‌موو ئه‌ندامه ڕواڵه‌تیه‌كانی ته‌ڕ بكات به ئاو، سه‌ره‌تا لای ڕاستى، ئینجا لای چه‌پی:
حه‌وته‌م: له كۆتای دا ئاو بكاته‌وه قاچه‌كانی دا:
هه‌شته‌م : به‌كارهێنانی ماده‌كانی پاككردنه‌وه، وه‌كو سابوون و شامپو.. له‌گه‌ڵ ئاو دا:
نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر پرچه‌كه‌ی هۆنرابووه‌وه و كرابوو به په‌لك واجبه له‌سه‌ری بیكاته‌وه و هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه:
ده‌یه‌م: دامێنى خۆی پاك بكاته‌وه به پارچهلۆكهیهكی بۆندار ، باشتریش وایه بۆنداركرابێ به میسك :
* خاڵی چواره‌م: خۆشۆردنی ئافره‌تێ كه‌له بێ نوێژی دا بێ و توشی له‌شگرانی هاتبێ.
* خاڵی پێنجه‌م: شۆردنی ئافره‌تێ كه له‌ماوه‌ی بێ نوێژیه‌كه‌ی دا وه‌فات بكات.