بسم الله الرحمن الرحيم
خواى په‌روه‌ردگار ڕێزى له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ناوه ، پله‌ى به‌رزكردووه‌ته‌وه به‌وه‌ى كه ئاگادارى كردووین له‌وه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار و فریشته‌كانى صه‌ڵاوات ده‌ده‌ن له سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، پاش ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ش فرمانى كردووه به موسڵمانان ئه‌وه كاره ئه‌نجام بده‌ن به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم، و صه‌ڵاواتى له سه‌ر بده‌ن ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ] ( الأحزاب : 56 ) .
وه پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " البَخِيْلُ مَنْ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَـمْ يُصَلِّ عَلَيَّ"الترمذي (5/551) [برقم (3546)] وغيره، وانظر: صحيح الجامع (3/25) [برقم (2787)]، وصحيح الترمذي (3/177).، واته : ڕه‌زیل و به‌خیل ئه‌و كه‌سه‌یه كه ناوى منى له لا بهێنرێت و صه‌ڵاواتم له سه‌ر نه‌دات ، چونكه ئه‌و كه‌سانه ڕه‌زیلى و به‌خیلیان به‌رامبه‌ر به نه‌فسى خۆیان كردووه ، و له‌و خێره‌یان بێ به‌ش كردووه كه به‌هۆیه‌وه ده جار صه‌ڵاواتى خواى په‌روه‌ردگاریان له سه‌ر ده‌درێت ، به‌ڵام ئه‌وان خێره‌یان له ده‌ستى خۆ داوه ، بۆیه له‌و جۆره كه‌سانه‌ش به‌خیل تر نیه كه ته‌نانه‌ت به‌خیلیه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به خۆشیانه !! چونكه ئه‌و ووته‌یه ـ واته : صه‌ڵاوات دان ـ هیچى تێناچێت بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ به‌خیلى تێدا بكات !!!
أبو هريرة رضي الله عنه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلاةً صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْراً "أخرجه مسلم (1/288) برقم (408). ، واته : هه‌ر كه‌سێك صه‌ڵاواتێكم له سه‌ر بدات خواى په‌روه‌ردگار ده‌جار صه‌ڵاواتى له سه‌ر ده‌دات .
بێگومان صه‌ڵاوات دان چاكه‌یه‌كه و پاداشتى چاكه‌ش هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى به ده‌جارى خۆیه‌تى ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ]
زانیانیش له‌واتاى صه‌ڵاواتدا فه‌رموویانه :
( سفيان الثوري ) و چه‌نده‌هاى تر له زانایان فه‌رموویانه : صه‌ڵاواتدانى خواى په‌روه‌ردگار به‌زه‌ییه‌تى به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كه‌ى ، و صه‌ڵاوات دانى فریشته‌كانیش داواى لێ‌خۆش بوونه بۆ ئه‌و به‌نده‌یه .
پێشه‌وا ( البخاري ) یش له (صحيح ) ه‌كه‌یدا له (أبو العالية ) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى : (( صلاة الله ثناؤه عليه عند الملائكة ، وصلاة الملائكة الدعا‌ء )) ، واته : صه‌ڵاوات دانى خواى په‌روه‌ردگار باسكردنى به‌نده‌كه‌یه‌تى به چاكه له لاى فریشته‌كان ، و صه‌ڵاوات دانى فریشته‌كانیش پاڕانه‌وه و دوعاى خێر بۆ كردنه .
وه سه‌باره‌ت به صه‌ڵاواتى فریشته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له فه‌رموده‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى : " الْمَلاَئِكَةُ تُصَلِّى عَلَى أَحَدِكُمْ مَا دَامَ فِى مُصَلاَّهُ الَّذِى صَلَّى فِيهِ ، مَا لَمْ يُحْدِثْ ، تَقُولُ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ " البخاري و مسلم " ، صه‌ڵاوات دانى فریشته‌كان داواى لێ‌خۆش بوون به‌زه‌یى پێهاتنه‌وه‌یه له خواى په‌روه‌ردگار .
وه ( ابن عباس ) یش رضي الله عنهما فه‌رموویه‌تى : (( يُصَلُّونَ : يُبَرِّكُونَ )) (*) ، واته داواى پیت و به‌ره‌كه‌ت كردنه بۆى .
جا واتاى صه‌ڵاوات به‌هه‌ر واتایه‌كیان بێت چاكه و فه‌زلێكى گه‌وره‌یه ، نابێت موسڵمان له ده‌ستى خۆى بدات ، و له هه‌ر كوێیه‌كدا بووى ڕه‌خسا و گونجا ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " لَا تَجْعَلُوا قَبْرِي عيداً وَصَلُّوا عَلَيَّ؛ فَإِنَّ صَلاتَكُمْ تَبْلُغُنِي حَيْثُ كُنْتُمْ " أبو داود (2/218) [برقم (2042)]، وأحمد (2/367)، وصححه الألباني في صحيح أبي داود (2/383). واته : قه‌بره‌كه‌م مه‌كه‌ن به ( عید ) به‌وه‌ى هه‌ر كاتێك ویستان صه‌ڵاواتم له سه‌ر بده‌ن بێن بۆ لاى گۆڕه‌كه‌م ، وه له‌هه‌ر كوێیه‌ك بوون صه‌ڵاواتم له سه‌ر بده‌ن ، چونكه صه‌ڵاواته‌كانتانم پێ ده‌گه‌یه‌نرێت .
شێخ و زاناى پایه‌به‌رزى ئیسلام ( ابن تیمیه ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموویه‌تى : (( الحديث يشير إلى أن ما ينالني منكم من الصلاة والسلام يحصل مع قربكم من قبري وبعدكم عنه ، فلا حاجة بكم إلى اتخاذه عيداً )) . واته : فه‌رمووده‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه صه‌ڵات و سه‌لامه‌كانتان پێم ده‌گات ، نزیكى گۆڕه‌كه‌م بن دوور لێى ، بۆیه پێویست به‌وه ناكات هه‌موو جارێك بۆ ئه‌نجام دانى ئه‌و كاره سه‌ردانى قه‌بره‌كه‌م بكه‌ن ، واته بیكه‌ن به ( عید ) .
وه فه‌رموویه‌تى : (( وفي الحديث دليل على من‌ع شد الرحال إلى قبره صلى الله عليه وسلم وإلى قبر غيره من القبور والمشاهد ؛ لأن ذلك من اتخاذها أعياداً )) . واته : فه‌رمووده‌كه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نابێت موسڵمانان ، خۆبپێچنه‌وه به‌مه‌به‌ستى سه‌ردان و زیاره‌ت كردنى قه‌برى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، یان بۆ قه‌بر و مه‌زارگه‌ى جگه له‌و ، چونكه ئه‌و كرداره بریتیه له كردنى ئه‌و گۆڕانه به ( أعیاد ) .
گه‌یاندنى ئه‌و صه‌ڵات و سه‌لامانه‌ى كه موسڵمانان ده‌یده‌ن له سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له ڕێگه‌ى فریشته‌یێلێكه تایبه‌ت كراوون به‌و كاره له لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه ، هه‌روه‌كو ( عبدالله ) ى كوڕى ( مسعود ) رضي الله عنه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى : " إنَّ للـهِ مَلائكةً سَيَّاحِينَ فِي الأَرْضِ، يُبَلِّغُونِي مِنْ أُمَّتِي السَّلامَ " النسائي [(3/43)]، والحاكم (2/421)، وصححه الألباني في صحيح النسائي (1/274).
خواى په‌روه‌ردگار فریشته‌گه‌لێكى گه‌ڕۆكى هه‌یه به سه‌ر زه‌ویدا ده‌گه‌ڕێن ، سه‌لامى ئوممه‌ته‌كه‌مم پێ ده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌مه‌ش هاندانێكه له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم بۆ زیاتر ئه‌نجام دانى ئه‌م كرداره ، و به‌گه‌وره زانینى ، ئه‌نجامدانى له هه‌ركوێ بووین ، نه‌ك وه‌كو كه‌سان و سه‌رانێكى نه‌زانكار و گومڕا كه به هه‌موو ده‌نگ و قیڕه‌یه‌كیانه‌وه له سه‌ر مینبه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌ڵێن : له كاتى سه‌ردانى قه‌برى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم ، سه‌لامى گه‌لى كوردمان پێ گه‌یاندووه !!! شكاتى حالیشتانمان لا باسكردووه !!!! ئه‌و كاره‌شیان به‌ڵگه و باجى نه‌زانین و دوریانه له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا و فرمانه‌كانى صلى الله عليه وسلم ، و هاندانى موسڵمانه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى هاوارتێكردنى پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان ، هه‌روه‌ك چۆن له ئوممه‌تانى پێش ئوممه‌تى ئیسلامدا هه‌بووه ، خواى په‌روه‌ردگار له گومڕایى گومڕاكان هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت .
ئه‌وه‌ش كه زیاتر بێ ئاگایى و نه‌زانینى ئه‌و سه‌ره نه‌زانكارانه ده‌ر بخات ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه ( عبدالله ) ى كوڕى ( مسعود ) رضي الله عنه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێ گه‌یشتنى صه‌ڵاوات و سه‌لامه‌كانى ئێمه یۆ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ڕاسته‌و خۆ نیه به‌ڵكو به‌هۆى گه‌یاندنى فریشته تایبه‌ت كراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگاره ، و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕووحه بۆ لاشه‌ى موباره‌كى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، نه‌ك وه‌كو ئه‌و نه‌زانانه گومانى ده‌به‌ن كه ڕاسته و خۆ لێیانه‌وه ده‌بیستێ !!! چونكه مردوو به گشتى پێغه‌مبه‌ران بن یان ئه‌ولیا و پیاوچاكان ، یان هه‌ر موسڵمانێكى تر نابیستن ، له چه‌ند بارێكى تایبه‌ت نه‌بێت كه ئێره جێگه‌ى درێژه‌ى ئه‌و باسه نیه (كتاب : الآيات البينات ) ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ وَمَا يَسْتَوِي الْأَحْيَاء وَلَا الْأَمْوَاتُ إِنَّ اللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَاء وَمَا أَنتَ بِمُسْمِعٍ مَّن فِي الْقُبُورِ ] ( سورة فاطر : 22 ) .، یان به هۆى نووسینى سكاڵا‌و شكاتى ئه‌و كه‌سانه‌یه و فڕێدانیه‌تى بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم !!!!
( أبو هریره ) له پێغه‌مبه‌رى خواوه ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى :" مَا مِنْ أحَدٍ يُسَلِّمُ عَلَيَّ ، إلاَّ رَدَّ اللهُ عَلَيَّ رُوْحِي ، حَتَّى أرُدَّ عَلَيْهِ السَّلامَ "أبو داود برقم (2041)، وحسنه الألباني في صحيح أبي داود (1/283). واته : هه‌ر كه‌سێك له ئێوه سه‌لامم لێ بكات ، ئيللا خواى په‌روه‌ردگار ڕووحم ده‌كاته‌وه به ، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌لامه‌كه‌تان وه‌ڵام بده‌مه‌وه .
=====================
(*) رواه البخاري عن ابن عباس تعليقا بصيقة الجزم ، باب قَوْلِهِ ( إِنَّ اللَّهَ وَمَلاَئِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِىِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ) .