ئه‌مه درێژه پێدان ده‌وێ :
ئه‌گه‌ر نه‌زرى وه‌كو تاعه‌ت (عیبادات ) ێك كردبوو ئه‌وه ده‌بێت وه‌فاى پێوه بكات وه‌كو ئه‌وه‌ى نه‌زر بكات به نوێژێك یان رۆژویه‌ك یان هاوشێوه‌ى ئه‌م په‌رستشانه.له‌سه‌رفه‌رمایشتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) (من نذر أن يطع الله فليطيعة) واته : هه‌ركه‌س نه‌زرى كرد كه گوێرِایه‌ڵى خوا بكات با ئه‌نجامى بدات .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گونجاو (مكروه)بوو (نه شیاو ) وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌ڵى رۆژى یه‌ك ساڵ له‌سه‌رم بۆ خوا , یان رۆژوى هه‌میشه‌ى , ئه‌م نه‌زره مكروهه (نه‌شیاوه ) ناكرێ , له‌م حاڵه‌ته‌دا كه فاره‌تى سوێندى له‌سه‌ره ,
یاخود نه‌زرى شتێك بكات كه له توانایدا نه‌بێت ,وه‌كو بڵێ له‌سه‌رم بێت بۆ خوا یه‌ك ملیۆن ریال (دینار ) بكه‌مه خێر ,كه‌ئه‌مه‌ش له توانایدا نه‌بێت یاخود نزیكى ئه‌و بره‌شى پێنه‌درێت ,ئه‌مه‌ش كه فاره‌تى سوێندێك ده‌دات كه‌واته ئه‌گه‌ر نه‌زرى به‌شتێك كرد و كه نه‌یتوانى ئه‌نجامى بدات , كه‌فاره‌تى سوێندێكى له سه‌ره , ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى و واگومانى برد كه هه‌رگیز ناتوانێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانى ئه‌توانى ئه‌وبرِه‌ى كه نه‌زرى كردوه ده‌توانێ بیدات ,ئه‌وا ئه‌و نه‌زره له سه‌رى لا ناچێ, وه‌كو ئه‌وه بڵێ : هه‌زار رِیال (500 هه‌زار دینار ) ده‌كرێت كه چى حازریش نیه ,ئه‌مه له گه‌ردنى ده‌مێنێته‌وه ده‌بێ هه‌وڵبدات به ده‌ستى بهێنێ و هه‌ركات به ده‌ستى هێنا ئه‌بێت ئه‌و صه‌ده‌قه‌یه بكات ,به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زرى به شتێك كرد كه هه‌رگیز نه‌یده‌توانى ئه‌نجامى بدات یان مه‌حاڵ بوو بگاته ئه‌نجامدانى , ئه‌مه‌ش ده‌بێ كه‌فاره‌تى یه‌ك سوێند بدات.