خواى په‌روه‌ردگار له قورئاندا جه‌نگ و شه‌رِكردنی خۆی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و تاقمێك رِانه‌گه‌یاندوه ته‌نها سوخۆره‌كان نه‌بێ .
وه‌كو ده‌فه‌رمووێ:[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنْ الرِّبَا إِنْ كُنتُمْ مُؤْمِنِينَ (278) فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنْ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لا تَظْلِمُونَ وَلا تُظْلَمُونَ ]البقرة: ٢٧٨ – ٢٧٩
واته: «ئه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه له خوابترسن و ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و رِیباو سووه‌ى كه ماوتانه له‌سه‌ر خه‌ڵكى ئه‌گه‌ر ئیمان و باوه‌رِدارن، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن و وازنه‌هێنن له سووخۆری، ئه‌وا جه‌نگێكى گه‌وره رِابگه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى».
ئه‌م ئایه‌ته به‌سه بۆ ده‌رخستنى خراپى و ناله‌بارى ئه‌م تاوانه له‌لاى خواى به‌رزو بێ هاوتا .
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌ك بكرێ له‌سه‌ر ئاستى تاك و ده‌وڵه‌تان، ئه‌وا وێرانكاری و فه‌وتان و له‌ناوچونێكى زۆر ده‌بینرێ له پشت مامه‌ڵه‌كردن به رِیباوه، هه‌ر له‌مایه پوچ بوونء له‌ده‌ست دانی ماڵ و پاره‌و بێ بازارِی و بێ توانابوون له دانه‌وه‌ى قه‌رز و إفلیج بوونى بارى ئابوورى و به‌رزبونه‌وه‌ى بێ كارى تاده‌گاته هه‌ره‌س هێنانی زۆربه‌ى كۆمپانیا‌و كارگه‌كان.. وه هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی رِیباو بڵاوبونه‌وه‌ی سوخۆری ئیشكه‌ر و كرێكار واى لێ هاتوه رِۆژانه هه‌وڵبدات و هه‌ڵپه بكات بۆ پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه به هۆی رِیباوه هاتۆته سه‌رى و ته‌واو بوونى بۆنیه، ئا ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروست بوونى چینایه‌تى له‌ناو گۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه رِیبا هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی زۆر له ده‌ستی رِێژه‌یه‌كى كه‌مى خه‌ڵكدا و چینه‌كانی تریش هه‌ژار و نه‌دار ده‌مێننه‌وه، پێ ده‌چێ ئه‌مه دیمه‌نێكى ئه‌و شه‌رِو جه‌نگه بێ كه خودا به‌ڵێنى داوه به‌رامبه‌ر به وكه‌سانه‌ى مامه‌ڵه به‌رِیباوه ده‌كه‌ن .
جا هه‌ركه‌سێك به‌شدارى بكات له مامه‌ڵه‌كردن به رِیباوه، ئه‌وا له‌عنه‌تى لێ كراوه له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ، ئیتر جیاوازی نى یه ئه‌وكه‌سه خۆی لایه‌نى سه‌ره‌كیه له خواردنى رِیباكه، یان یارمه‌تى ده‌ربێ ، یان تكاكاربێ.
«جابر»ی كورِی«عبدالله» له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ده‌یگێرێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی:
« لَعَنَ رسول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم آكِلَ الرِّبَا وموكله وَكَاتِبَهُ وَشَاهِدَيْهِ وقال هُمْ سَوَاءٌ».رواه مسلم 3/1219.
واته: « پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم له‌عنه‌تى كردوه له رِیباخۆر، له وه‌ی كه ده‌یداتێ، له نوسه‌ره‌كه‌ى، له شاهیده‌كانى، وه فه‌رمووى هه‌ر هه‌مویان له تاواندا وه‌ك یه‌كن»
كه‌وابوو دروست نى یه ئیش كردن له نوسینه‌وه‌ى كارى رِیبا، وه گونجاندن و رِێكخستن و قسه تێدا كردنی و، وه‌رگرتن و بردنه‌وه‌ى و، هه‌ڵگرتنى وه‌كوسپارده و، پاراستنى، ئه‌مانه هه‌مووى حه‌رامن .
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌شدارى كردن له‌كارى رِیباو هاوكارى كردن تیێدا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه.
وه‌پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم سوربووه له‌سه‌ر رِونكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ناقۆڵایی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه هه‌روه‌ك «عبدالله»ی كورِی«مسعود» له پێغه‌مبه‌ره‌وه‌صلى الله عليه وسلم ده‌یگێرێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی:
« اَلرِّبَا ثَلَاثَةٌ وَسَبْعُونَ بَابًا أَيْسَرُهَا مِثْلُ أَنْ يَنْكِحَ اَلرَّجُلُ أُمَّهُ, وَإِنَّ أَرْبَى اَلرِّبَا عِرْضُ اَلرَّجُلِ اَلْمُسْلِمِ».رواه الحاكم في المستدرك /37 وهو في صحيح الجامع 3533
واته: « رِیبا حه‌فتا و سێ به‌شه تاوانى ئاسانترینیان وه‌كو ئه‌وه‌یه پیاوێك دایكى خۆی ماره‌كات، وه سوكترینی سووه‌كان ناموسی پیاوی موسڵمانه»
وه‌هه‌روه‌ها «عبدالله»ی كورِی«حنظلة» له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ده‌یگێرێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی:
« دِرْهَمٌ رِبًا يَأْكُلُهُ الرَّجُلُ وَهُوَ يَعْلَمُ أَشَدُّ مِنْ سِتَّةٍ وَثَلَاثِينَ زَنْيَةً».رواه الإمام أحمد 5/225 انظر صحيح الجامع 3375
واته: « درهه‌مێك رِیبا گه‌ر پیاوێك بیخوات و بزانێ رِیبایه ئه‌وا له‌شه‌ست و سێ زینا قورستره و تاوانتره»
وه رِیبا تاوانێكى گشتیه‌و تایبه‌تمه‌ندنی یه به حاڵی فه‌قیری و ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌وه، هه‌روه‌ك هه‌ندێ واگومان ده‌به‌ن، به‌ڵكو گشتیه‌و هه‌موو حاڵه‌تێك و هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه، چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندو بازرگانی گه‌وره مایه پوچ ده‌رچوون به‌هۆی رِیباوه، واقعیش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌مه .
كه‌مترین بێخێریه‌ك كه له رِیباوه سه‌رچاوه بگرێ ئه‌وه‌یه كه فه‌رِو به‌ره‌كه‌ت له ماڵیدا هه‌ڵده‌گرێ و نایه‌ڵێ هه‌رچه‌نده له ژماره‌و پێوانه‌شدا ماڵه‌كه زۆر بێ.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى :
« الرِّبَا وَإِنْ كَثُرَ فَإِنَّ عَاقِبَتَهُ تَصِيرُ إِلَى قُلٍّ ».رواه الحاكم 2/37 وهو في صحيح الجامع 3542
واته: « رِیبا و سو‌و هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه ماڵ زۆر ده‌كات، به‌ڵام سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ر به‌ره‌و كه‌مى وله‌ناوچون ده‌رِوات »
به‌هه‌مان شێوه رِیباو سو‌و تایبه‌ت مه‌ند نی یه به به‌رز و نزمى یان كه‌م و زۆرى رِێژه‌كه‌یه‌وه، هه‌ر هه‌مووی حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه .
پیاوى سو‌و خۆر له رِۆژى قیامه‌تدا وه‌كو مرۆڤى په‌رپه‌تى و شێتی لێ دێ و، كاتێك له گۆرِ ده‌ردێن و زیندوو ده‌كرێنه‌وه و رِاست ده‌بنه‌وه ده‌ڵێی شه‌یتان ده‌ستى لێ وه‌شاندوون و توشی شێتى و په‌ركه‌مى ده‌بن.
له‌گه‌ڵ ناشرینی و نابه‌جێیی و خراپی ئه‌م تاوانه‌دا هێشتا خوداى گه‌وره رِێگاى به ته‌وبه‌و په‌شیمانى داوه، خه‌به‌رى داوه كه ته‌وبه‌ى لێ بكرێ و وازى لێ بهینرێ و چۆنێتى په‌شیمان بونه‌وه‌كه‌شی رِونكردۆته‌وه :
خوای گه‌وره به‌سووخۆره‌كان ده‌فه‌رمووێ :[وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لا تَظْلِمُونَ وَلا تُظْلَمُونَ ] البقرة: ٢٧
واته: « ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌سوو خۆری هه‌ڵگرن و په‌شیمان بنه‌وه لێى، ئه‌وا سه‌رمایه‌كانى خۆتان بسێنه‌وه به‌بێ سو‌و، ئیتر نه ئێوه له قه‌رزاره‌كان سته‌م كه‌ن، نه ئه‌وانیش له ئێوه سته‌م بكه‌ن ».
وه پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤى باوه‌رِدار خۆى له‌م تاوانه گه‌وره‌یه بپارێزێ و لێی رِاكات و رِوى تێ نه‌كات و، هه‌ست به‌خراپی و نابه‌جێیى ئه‌م تاوانه بكات.
وه ته‌نانه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ش كه ماڵ و پاره‌یان له‌بانقه‌كانی سوودا داده‌نێن له به‌رناچاری و له ترسی له‌ناوچوون و دزینى ماڵه‌كه‌یان پێویسته له‌سه‌ریان هه‌ست بكه‌ن كه ئه‌مه له‌به‌ر ناچاری و بێ ده‌ره‌تانیه و، حاڵ وباریان وه‌كو كه‌سێك وایه كه له برسێتى و ناچارى دا گۆشتى مرداره‌وه‌بوو بخوات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته داواى لێ خۆش بوون له خوا بكه‌ن و هه‌وڵی به‌دیلێك بده‌ن و جێگا‌و شوێنێكى تر بدۆزنه‌وه گه‌ر بكرێ .
وه دروست نى یه بۆیان داواى زیاده‌ی سووه‌كه بكه‌نه‌وه له بانقه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رِیباوسوو چووه سه‌ر حسابات و پاره‌كه‌یان، پێویسته خۆیانی لێ رِزگار بكه‌ن وله‌كۆڵی خۆیانى بكه‌نه‌وه به‌رِێگاو شێوازێكى دروست، نه‌ك بیكاته خێر‌و صه‌ده‌قه، چونكه خودا پاكه و خێر‌و صه‌ده‌قه‌یه‌كیش گه‌ر له ماڵی پاكه‌وه ده‌رنه‌چێ وه‌رى ناگرێ و قه‌بوڵی ناكات.
وه هه‌روه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نى یه ئه‌و زیاده‌یه‌ى چۆته سه‌رپاره‌كه‌یان بۆ خۆیان به‌كارى بهێنن و لێ ی سوود مه‌ندبن نه بۆ خواردن ، نه بۆخواردنه‌وه، نه بۆجل وبه‌رگ، نه بۆ سه‌یاره، نه بۆ خانوو، نه بۆخه‌رجی كیشانى ژن ومنداڵ و دایك وباوك، وه‌نه‌له‌برى زه‌كات ده‌رده‌چێ، وه نه‌بۆ كرێى خانوو‌و سه‌رانه‌ى زه‌وى به‌كارده‌برێ ،وه نه بۆ پاراستنى گیانیش له سته‌مێك به‌كاردێ . بۆیه پێویسته خۆى لێ قوتاركات وله‌كۆڵی خۆی بكاته‌وه له‌ترسی تۆڵه‌و تورِه‌یی خودا.