* خاڵی یه‌كه‌م: مانای تهموم و به‌ڵگه‌ی دروستێتی له شه‌رع دا.
ته‌یه‌موم له‌زاراوه‌ی شه‌رع دا بریتیه له به‌كارهێنانی رِووی زه‌وی بۆ مه‌سح كردنی ده‌م وچاو و هه‌ردوو ده‌ست تا مه‌چه‌ك.
به‌به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت و یه‌كده‌نگی ئه‌هلی ئیسلام دروستێتی ته‌یه‌موم سه‌لمێنراوه له شه‌رع دا.
* خاڵی دووه‌م: ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له بێ نوێژی پاك بووه‌وه كه‌ی بۆی دروسته ته‌یه‌موم بكات.
ته‌یه‌موم كردن له دوو حاڵه‌تدا دروسته:
یه‌كه‌م: له‌كاتی نه‌بوونی ئاو‌و، ئیتر جیاوازی نییه له‌سه‌فه‌ر دا بێ یان نیشته جێ بێ.
دووه‌م: هه‌ركات بیانویه‌كی شه‌رعی هه‌بوو، ئه‌و بیانووه وا بكات نه‌توانرێ ئاو به‌كاربهێنرێ. وه‌كو نه‌خۆشی یان سه‌رمایه‌كی زۆر .
* خاڵی سێیه‌م: ته‌یه‌موم به‌چی ده‌كرێ .
به‌پێی به‌ڵگه‌كانی قورئان و سوننه‌ت سه‌لمێنراوه كه ئه‌و ماده‌یه‌ی ته‌یه‌مومی پێ ده‌كرێ بریتیه له «الصَّعِيدِ».
«الصَّعِيدِ».ش بریتیه له رِووی زه‌وی، جا ئیتر جیاوازی نییه ئه‌و رِووی زه‌ویه گڵی له‌سه‌ر بێ، یان هه‌مووی تاشه به‌رد بێ، یان هه‌مووی لم بێ. چونكه مه‌به‌ست به «الصَّعِيدِ».رِووی زه‌ویه به‌گشتی، نه‌ك تایبه‌تمه‌ند بكرێ گڵ و بوترێ ته‌نها گڵ ده‌گرێته‌وه!!.
* خاڵی چواره‌م: ئه‌ندامه‌كانی ته‌یه‌موم كامانه‌ن.
ئه‌م خاڵه‌ش دوو برِگه ده‌گرێته‌وه:
برِگه یه‌كه‌م: ئه‌ندامه‌كانی ته‌یه‌موم.
برِگه دووه‌م: چۆنیه‌تی ته‌یه‌موم كردن.
* برِگه یه‌كه‌م: ئه‌ندامه‌كانی ته‌یه‌موم:
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته كه ته‌یه‌مومیان پێ ده‌كرێ ته‌نها ده‌م وچاوو هه‌ردوو دهستهكانن تا مه‌چه‌ك.
برِگهی دووه‌م: چۆنیه‌تی ته‌یه‌موم كردن:
یه‌كه‌م: نیه‌تی ته‌یه‌موم كردن. نیه‌تیش جێگاكه‌ی دڵه‌و دركاندنی به زمان بیدعهء زیاده‌یه و، ئینسانی له‌سه‌ر قه‌رزاربار ده‌بێ، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به زمان نیه‌تی نه‌هێناوه.
دووه‌م: به‌ناوی خوداوه ده‌ست پێ بكات و بڵێ : «بسم الله».
سێیه‌م: هه‌ردوو ده‌ستی یه‌كجار بدات به زه‌ویه‌كی پاكدا.
چواره‌م: پاشان فوو بكات له ده‌سته‌كانی.
پێنجه‌م: مه‌سحی ده‌م وچاو و هه‌ردوو ده‌سته‌كانی بكات تا مه‌چه‌ك یه‌كجار.
* خاڵی پێنجه‌م: به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌كانی ته‌یه‌موم.
ئه‌وانه‌ی كه ته‌یه‌موم به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: هه‌رچی ده‌ستنوێژ بشكێنێ، تهیهمومیش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، چونكه ته‌یه‌موم جێگری دهشتنوێژه و، شوێنی ئه‌وی گرتۆته‌وه.
دووه‌م : ده‌ست كه‌وتنی ئاو ته‌یه‌موم به‌تاڵ ده‌كاته‌وه بۆ كه‌سێك كه له‌به‌ر بێ ئاوی ته‌یه‌مومی كردبێ.،وه‌یان توانای به‌كار هێنانی ئاو بۆ كه‌سێك كه بێ توانا بووبێ له‌به‌كارهێنانی ئاو، چونكه هه‌ركاتێ ئه‌و هۆیانه نه‌ما كه به‌هۆیه‌وه ته‌یه‌موم حه‌ڵاڵ بووه، ئه‌وا تهیهمومهكه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، ئیتر جیاوازی نى یه له‌ناو نوێژدا بێ، یان له ده‌ره‌وه‌ی نوێژ .
* خاڵی شه‌شه‌م : ئه‌و نوێژانه‌ی وا به تهمومهوه كراون گێرِانهوهی ناوێت.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوێژی كرد دوای ئاوی ده‌ست كه‌وت، پێویست ناكات نوێژه‌كه‌ی بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده كاتی نوێژه‌كه‌ش مابێ.