چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن لێیان
چیرۆكى بیست و حه‌وت
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) فِيمَا يَحْكِى عَنْ رَبِّهِ عَزَّ وَجَلَّ، قَالَ: ( أَذْنَبَ عَبْدٌ ذَنْبًا، فَقَالَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى أَذْنَبَ عَبْدِى ذَنْبًا فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، ثُمَّ عَادَ فَأَذْنَبَ فَقَالَ أَىْ رَبِّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى عَبْدِى أَذْنَبَ ذَنْبًا فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، ثُمَّ عَادَ فَأَذْنَبَ فَقَالَ أَىْ رَبِّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى أَذْنَبَ عَبْدِى ذَنْبًا فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، وَاعْمَلْ مَا شِئْتَ فَقَدْ غَفَرْتُ لَكَ ) قَالَ عَبْدُ الأَعْلَى لاَ أَدْرِى أَقَالَ فِى الثَّالِثَةِ أَوِ الرَّابِعَةِ « اعْمَلْ مَا شِئْتَ »أَخْرَجَه الْبُخَارِيُّ (7507)، ومُسْلِمٌ (6919).
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) لهوشتانهى كه له په‌روه‌ردگاریه‌وه دهگێرِێتهوهو ده‌فه‌رمووێت: به‌نده‌یه‌ك گوناهێكى ئه‌نجامداو ووتى: خوایه له گوناهه‌كه‌م خۆشبه، خواى په‌روه‌ردگاریش فه‌رمووى: به‌نده‌كه‌م گوناهێكى ئه‌نجامداو پاشان زانیتى كه په‌روه‌ردگارێكى هه‌یه‌و له گوناه خۆش ده‌بێت و له‌سه‌ر گوناهیش به‌نده‌كانى سزاده‌دات، پاشان دووباره گوناهێكى تر‌ى ئه‌نجامدایه‌وه‌و ووتى: خوایه له‌گوناهه‌كه‌م خۆشبه، خواى په‌روه‌ردگاریش فه‌رمووى: به‌نده‌كه‌م گوناهێكى ئه‌نجامداو پاشان زانى كه په‌روه‌ردگارێكى هه‌یه‌و له گوناه خۆش ده‌بێت و له‌سه‌ر گوناهیش به‌نده‌كانى سزاده‌دات، پاشان سێ باره گوناهێكى تر‌ى ئه‌نجامدایه‌وه‌و ووتى: خوایه له‌گوناهه‌كه‌م خۆشبه، خواى په‌روه‌ردگاریش فه‌رمووى: به‌نده‌كه‌م گوناهێكى ئه‌نجامداو پاشان زانى كه په‌روه‌ردگارێكى هه‌یه‌و له گوناه خۆش ده‌بێت و له‌سه‌ر گوناهیش به‌نده‌كانى سزاده‌دات، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمووى: چى ده‌كه‌یت بیكه ئه‌وا من لێت خۆش بووم، (عَبْدُ الأَعْلَى) ده‌فه‌رمووێت: نازانم له جارى سێ یه‌م دابوو یان چواره‌م كه‌فه‌رمووى: « چى ده‌كه‌یت بیكه ».
[چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا]
1) گه‌وره‌یى و لێخۆشبوونى خواى په‌روه‌ردگار به‌رامبه‌ر به‌به‌نده‌كانى.
2) دان پێدانانى مرۆڤه‌كان به تاوان و گوناهه‌كانیان، وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (فَإِنَّ الْعَبْدَ إِذَا اعْتَرَفَ بِذَنْبٍ ثُمَّ تَابَ، تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ )أَخْرَجَه الْبُخَارِيُّ (4750)، ومُسْلِمٌ (6951) واته: ئه‌گه‌ر به‌نده دان بنێت به‌تاوانه‌كانیدا، پاشان داواى لێ‌خۆش بوون بكات و ته‌وبه بكات، ئه‌وا خواى گه‌وره‌ش له‌و كه‌سه خۆش ده‌بێت.
3) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كان تاوان و گوناه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئه‌وا خواى گه‌وره له‌ناویان ده‌بات، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (وَالَّذِى نَفْسِى بِيَدِهِ لَوْ لَمْ تُذْنِبُوا لَذَهَبَ اللَّهُ بِكُمْ وَلَجَاءَ بِقَوْمٍ يُذْنِبُونَ فَيَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ فَيَغْفِرُ لَهُمْ)أَخْرَجَه ومُسْلِمٌ (6899) واته: سوێند به‌وه‌ى كه گیانى منى به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر تاوان و گوناه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئه‌وا خواى گه‌وره له ناوتان ده‌بات و گه‌ل وقهومێكى تر دێنێت كه گوناهو تاوان ئه‌نجام بده‌ن و پاشان داواى لێ‌خۆش بوون له خواى گه‌وره بكه‌ن و خواى گه‌وره‌ش لێیان خۆش ببێت.
4) هه‌ر كه‌سێك ته‌وبه بكات له‌سه‌ر تاوان و گوناهه‌كانى ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه كه تاوانى ئه‌نجام نه‌دابێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رموویه‌تى: (التَّائِبُ مِنَ الذَّنْبِ كَمَنْ لاَ ذَنْبَ لَهُ)أَخْرَجَه ابن مَاجَه وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (3008). ته‌وبه‌كار له‌تاوان وه‌ك ئه‌وه وایه كه تاوانى نه‌بێت.
5) پێویسته مرۆڤى باوهرِدار ئاگادار بێت له‌وه‌ى كه گوێ نه‌دات به‌تاوان و هه‌ڵه‌كانى، چونكه له‌وانه‌یه مردن له پرِ یه‌خه‌ى پێبگرێت و بوارى ته‌وبه‌ى نه‌دات.
پێشه‌وا (ابْن قَيِّم الْجَوْزِيَّة (رِهحمهتى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وه‌ش وا ناگه‌ێنێت كه خواى گه‌وره رِێگه به‌ئه‌نجامدانى گوناه و تاوان بدات، به‌ڵكو واده‌گه‌یه‌نێت كه خواى گه‌وره لێى ده‌بوورێت، چونكه به‌م شێوه‌یه گوناهو تاوان ده‌كات و پاشان په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و ته‌وبه ده‌كات، وه خواى گه‌وره ئه‌و به‌نده‌یه‌ى تایبه‌ت كردووه به لێبووردن، چونكه زانیویه‌تى كه سورنابێت له‌سه‌ر گوناهو تاوان، به‌ڵكو هه‌ركاتێك توشى گوناهێك هات به‌په‌له ته‌وبه ده‌كات، وه ئه‌م حوكمه‌ش گشتیه‌و هه‌مووكه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه به‌م شێوه‌یه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و به‌نده‌یه لێبوردنى بۆ برِاوهتهوه، هه‌روه‌ك هاوهڵانى به‌در، وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ى كه، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) مژده‌ى به‌هه‌شتى پێداون، یان پێیانى رِاگهیاندووه كه خواى گه‌وره لێیان خۆش بووه، جا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه رِێگهى پێدابن گوناهو تاوان ئه‌نجام بده‌ن و واز له به‌ندایه‌تى و كاره واجبه‌كان بهێنن، به‌ڵكو ئه‌م هاوه‌ڵانه دواى ئه‌وه‌ى مژده‌ى لێبوردنیان پێدرا زیاتر له خواى گه‌وره ده‌ترسان و به‌ندایه‌تیان بۆ ده‌كرد، هه‌روه‌ك ئه‌و (10) هاوه‌ڵه‌ى كه مژده‌ى به‌هه‌شتیان پێ‌درابوو.الْفَوَائِد (ص: 15).