پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم تێپه‌رِی به‌لاى خواردنێكى وشكدا، ده‌ستی كرد به‌ناو خواردنه‌كه‌دا په‌نجه‌كانى به‌ر ته‌رِی كه‌وتن ،پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی :-
« يَا صَاحِبَ الطَّعَامِ مَا هَذَا؟». واته: « فرۆشیار ئه‌مه‌چی یه ؟»
وتى باران به‌رى كه‌وتووه و ته‌رِی كردوه .
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى:
« قَالَ أَفَلَا جَعَلْتَهُ فَوْقَ الطَّعَامِ حَتَّى يَرَاهُ النَّاسُ ثُمَّ قَالَ مَنْ غَشَّ فَلَيْسَ مِنَّا».رواه مسلم 1/99 .
واته: « ئه‌ى بۆ ته‌رِیه‌كه‌یت نه‌خستۆته سه‌ره‌وه تا خه‌ڵكى بیبینن، هه‌ركه‌س غه‌ش و خیانه‌ت بكات له ئێمه نى یه»
زۆرێك له‌و فرۆشیارانه‌ى ئه‌مرِۆ كه‌ترسی خودا له‌دڵیاندا نى یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناته‌واوى و عه‌یبى شمه‌كه‌كه‌یان بشارنه‌وه، یان خراپه‌كه ده‌خاته به‌شی ژێره‌وه‌ى سندوقه‌كه و جوانه‌كه‌ى ده‌خاته سه‌ره‌وه، یان ماده‌ى كیمیا‌و شتى له‌و جۆره به‌كار دێنێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌دیمه‌نێكى جوانتر ده‌ركه‌وێ، یان هه‌ندێ جار ناته‌واویء كه‌م و كورِی له ده‌نگى فرۆشراوه‌كه‌دا هه‌یه و ده‌یشارێته‌وه و باسی ناكات و سه‌ره‌تا ناته‌واویه‌كه ده‌رناكه‌وێ، پاشان تا كرِیاره‌كه هه‌ستی پێ ده‌كات و ده‌گه‌رِێته‌وه، فرۆشیار له‌و شوێنه نه‌ماوه و خۆی ده‌شارێته‌وه.
وه هه‌ندێ له‌و فرۆشیارانه كاتى به‌سه‌ر چوونى شمه‌كه‌كه ده‌گۆرِن یان رِێگه ناده‌ن به‌كرێكار سه‌یرى شمه‌كه‌كه بكات و ببپشكنێ وتاقی بكاته‌وه .
وه زۆرێك له‌وانه‌ى كرِین و فرۆشتنی سه‌یاره و ئامێره‌كان ده‌كه‌ن ناته‌واوى یه‌كانى ده‌رناخه‌ن و ده‌یشارنه‌وه،ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه .
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ :« الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ ولا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ بَاعَ من أَخِيهِ بَيْعًا فيه عَيْبٌ إلا بَيَّنَهُ له».رواه ابن ماجة 2/754 وهو في صحيح الجامع 6705
واته: « موسڵمان براى موسڵمانه‌و دروست نی یه بۆ موسڵمانێك شتێك بفرۆشێ به براكه‌ى عه‌یبێكى تێدابێت و بۆى باس نه‌كات و ئاشكراى نه‌كات»
وه هه‌ندێ كه‌س واگومان ده‌به‌ن كه به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر شانى خۆى لاداوه ئه‌گه‌ر به‌كرِیار بڵێ به هه‌رِاج ... یان به‌شه‌رتى قورِ ده‌یفرۆشم، ئائه‌مه كرین و فرۆشتنێكه كه فه‌رِو به‌ره‌كه‌تى تێدا نى یه .
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ:-
« الْبَيِّعَانِ بِالْخِيَارِ مَا لَمْ يَتَفَرَّقَا فَإِنْ صَدَقَا وَبَيَّنَا بُورِكَ لَهُمَا فِي بَيْعِهِمَا وَإِنْ كَذَبَا وَكَتَمَا مُحِقَتْ بَرَكَةُ بَيْعِهِمَا».رواه البخاري أنظر الفتح 4/328
واته: « له كرِین و فرۆشتن دا هه‌ردوولا سه‌رپشكن مادام جیانه‌بوونه‌ته‌وه، جا ئه‌گه‌ر رِاستیان كردوو عه‌یب و ناته‌واوى یه‌كه‌یان روِون كرده‌وه، ئه‌وا به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته‌وه كرِین و فرۆشتنه‌كه‌یانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر درۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كرد‌و ناته‌واویه‌كه‌یان ده‌رنه‌خست، ئه‌وا كرِین و فرۆشتنه‌كه‌یان بێ به‌ره‌كه‌ت ده‌بێ »