«النجش»: بریتى یه له‌زیادكردنى نرخى شمه‌كێك نه‌ك بۆمه‌به‌ستى كرِینى به‌ڵكو بۆ فێڵ كردن له كه‌سێكى تر تاوه‌كو فریوی بدات و رِایكێشێت بۆئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى پێ زیاد بكات.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ :
[.. لَا تَنَاجَشُوا.. ]رواه البخاري انظر فتح الباري 10/484
واته: «.. وه نرخی شمه‌ك به‌سه‌ر یه‌كدا زیاد مه‌كه‌ن له‌كاتی كرِین و فرۆشتندا..»
ئه‌مه‌ش جۆرێكه له فرِوفێڵ وفریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، وه‌گومانیشی تێدا نى یه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ:
« المكر والخديعة في النار».انظر سلسلة الأحاديث الصحيحة 1057
واته: « فێڵ كردن وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی هۆكارێكه بۆ چونه ئاگر »
وه كاسبی و مامه‌ڵه‌ی زۆرێك له‌و ده‌ڵاڵانه‌ى له هه‌رِاجگاو نمایشگاكاندا كرِین وفرۆشتنی ئۆتۆمبیل ده‌كه‌ن پیس و خراپه، چونكه حه‌رامێكى زۆریان تووش ده‌بێ، هه‌یانه به‌م كرِین و فرۆشتنه دوچارى «نجش» ده‌بێ، وه ده‌ستی كرِیار یان فرۆشیاره‌كه ده‌برِن و فریوى ده‌ده‌ن و هه‌ڵی ده‌خه‌ڵه‌تێنن به‌هۆی داشكاندنی شمه‌كه‌كه‌ى و سوككردنى ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شمه‌كه‌كه ماڵی خۆیان بێ یان ماڵی یه‌كێكیان، ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه نرخه‌كه‌ى قورس و گران ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كرِیاره‌كه خۆیان له‌ناو خۆیان دا ده‌بن به كرِیارو به درۆ بۆ ئه‌وه‌ی كرِیاره‌كه فریوو بده‌ن به‌و نرخه‌ی كه ئه‌مان پێی ده‌ده‌ن.
ئه‌م ده‌ڵاڵانه ده‌چنه نێوان كرِیاره‌كانه‌وه ونرخى شته‌كانى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه له بازارِوكه‌دا، بۆ مه‌به‌ستى فرِو فێڵ كردن و دا‌و نانه‌وه تاوه‌كو كرِیارێكى تێوه‌گلێ و ده‌ستی پێیدا بچزێ و دوچارى زه‌ره‌رى بكه‌ن .








