باسی یه‌كه‌م:خوێندنی قورئان بۆ ئافره‌تێ له بێ نوێژی دا بێ
ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له كاتی بێ نوێژی دا بێ ئایا بۆی دروسته قورئان بخوێنێ یان نا؟ ئه‌م بابه‌ته خیلاف و جیاوازی تێدایه له نێوان شه‌رعناسان دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای متمانه‌بێ و به‌ڵگه‌كانیان به هێزتر بێ، ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن دروسته.
قورئان خوێندن جۆرێكه له زیكر‌و یادى خودا و به‌شێكه له عیباده‌ت كردن، بۆیه هه‌ر حاڵه‌تێك له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا «صلى الله عليه وسلم» هه‌بووبێ و نه‌كرابێته رِێگرو به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م عیباده‌تێكدا، ئه‌وا نابێ بكرێته بیانوویش بۆ نه‌كردنی ئه‌و عیباده‌ته.
جا مادام قورئان خوێندن عیباده‌ت بێ و له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریش دا«صلى الله عليه وسلم» ئافره‌تان توشی بێ نوێژی هاتبن و ئه‌م بێ نوێژیه‌ش نه‌كرابێته رِێگر له به‌رده‌م قورئان خوێندن دا.
كه‌وابوو: بێ نوێژی رِێگر نى یه بۆ قورئان خوێندن.
*هه‌روه‌ك ئیمامی «إبن حزم»له« المحلى 1/78» ده‌فه‌رمووێ :
« قِرَاءَةُ الْقُرْآنِ وَالسُّجُودُ فِيهِ وَمَسُّ الْمُصْحَفِ وَذِكْرُ اللَّهِ تَعَالَى جَائِزٌ, كُلُّ ذَلِكَ بِوُضُوءٍ وَبِغَيْرِ وُضُوءٍ وَلِلْجُنُبِ وَالْحَائِضِ.بُرْهَانُ ذَلِكَ أَنَّ قِرَاءَةَ الْقُرْآنِ وَالسُّجُودَ فِيهِ وَمَسَّ الْمُصْحَفِ وَذِكْرَ اللَّهِ تَعَالَى أَفْعَالُ خَيْرٍ مَنْدُوبٌ إلَيْهَا مَأْجُورٌ فَاعِلُهَا, فَمَنْ ادَّعَى الْمَنْعَ فِيهَا فِي بَعْضِ الأَحْوَالِ كُلِّفَ أَنْ يَأْتِيَ بِالْبُرْهَانِ».
واته: «قورئان خوێندن و سوجده بردن و ده‌ستدان له قورئان و زیكردنی خودا، هه‌موو ئه‌مانه دروستن ئه‌نجام بدرێن به ده‌ستنوێژه‌وه بێ یان به‌بێ ده‌ستنوێژ، وه‌هه‌وه‌ها بۆ كه‌سێكیش كه له‌شی گران بێ، وه بۆ ئافره‌تێكیش كه له بێ نوێژی دا بێ.
به‌ڵگه‌ش بۆ دروستێتی ئه‌وانه ئه‌وه‌یه: هه‌ر یه‌كه له قورئان خوێندن و سوجده بردن و ده‌ستدان له قورئان و زیكر كردنی خودا، كرداری چاك و په‌سه‌ندن و هه‌ركه‌س بیانكات ئه‌جرو پاداشت وه‌رده‌گرێ، بۆیه هه‌ركه‌س حاڵه‌تێك بكاته بیانوو رِێگر بۆ نه‌كردنی ئه‌و زیكرانه، ئه‌وا پێویسته به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنی».
كه‌وابوو:
هه‌ركه‌س بڵێ قورئان خوێندن حه‌رامه بۆ ئافره‌تێ كه له بێ نوێژی دا بێ، ئه‌وا پێویسته به به‌ڵگه‌ی متمانه‌دار بیسه‌لمێنێ له قورئان یان له سوننه‌ت.