خواى به‌رزو كارله‌جێ ده‌فه‌رمووێ ::[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِي لِلصَّلاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ]الجمعة: ٩
واته: « ئه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه كاتێ ڕۆژى هه‌ینی بانگ درا بۆ نوێژ، ئه‌وا بچن به پیری نوێژه‌وه و ده‌ست هه‌ڵگرن له هه‌مووكڕین و فرۆشتنێك، چوونتان بۆ نوێژى جومعه‌و وازهێنانتان له كڕین و فرۆشتن باشتر‌و چاكتره بۆئێوه، ئه‌گه‌ر بزانن و دركى ئه‌و ڕاستییه بكه‌ن».
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا هه‌ندێ فرۆشیار له دواى بانگى دووه‌مى نوێژى هه‌ینی له دوكانه‌كانیاندا له به‌رده‌م مزگه‌وته‌كان به‌رده‌وامن له سه‌ركڕین و فرۆشتن.
وه هه‌ركه‌س له‌وكاته‌دا شتێكیان لێ بكڕێت، ئه‌وا به‌شدار ده‌بێ له تاوان ئه‌گه‌ر سیواكێكیش بێ , وه ئه‌م كڕین و فرۆشتنه به‌تاڵ و دانه‌مه‌زراوه به پێی ڕاسترین و په‌سه‌ند ترین بڕیارى فقهى .
وه هه‌ندێ له خاوه‌ن چێشت خانه‌و نانه‌واكان وكارگه‌كان شاگرد و كرێكاره‌كانى خۆیان ناچارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئیش كردن له‌كاتى نوێژى جومعه‌دا، ئا ئه‌م كه‌سانه هه‌رچه‌نده له ڕواڵه‌تدا سوودو قازانج و ده‌ستكه‌وتیان زیاتر ده‌بێ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ته‌نها ڕه‌نجه‌ڕۆی و ماڵ وێرانیان ده‌ست ده‌كه‌وێ و زه‌ره‌رو زیانیان بۆ ده‌مێنێ .
به‌ڵام هه‌رچى كرێكار‌و شاگرد‌و خزمه‌ت كاره‌كانى هه‌یه پێویسته به‌م فه‌رمایشته‌ى پیغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كاربكه‌ن كه ده‌فه‌رمووێ :
[ لَا طَاعَةَ لِبَشَرٍ فِي مَعْصِيَةِ اللَّهِ].رواه الإمام أحمد 1/129 وقال أحمد شاكر إسناده صحيح رقم 1065
واته: «گوێڕایه‌ڵى بۆقسه‌ى هیچ كه‌س نی یه له بێ فه‌رمانی خودا دا»