السلام علیكم و رحمة الله و بركاته
خواى گه‌وره پارێزه‌رت بێ له هه‌ركوێیه‌ك هه‌یت و به‌ره‌كه‌ت برِێژێ به سه‌ر كات و كارتدا, هیوادارم ئه‌م په‌یامه‌ى منت له كاتێكدا پێ بگات كه بهرِێزت له لوتكه‌ى ساغ و سه‌لامه‌تی دونیا و دواڕۆژدا بیت,وه داواكارم له خواى باڵا ده‌ست كه من و تۆ و هه‌موو موسوڵمانان بگێرِێ له‌وانه‌ى كه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و یه‌كتریان خۆش ده‌وێت و له پێناو رِهزامهندى ئه‌ودا ئامۆژگارى چاكه‌ى یه‌كتر ده‌كه‌ن.
خوێنه‌رانى خۆشه‌ویست, ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌كارهێنه‌رى تۆرِى كۆمه‌ڵایه‌تى (فه‌یسبوك)ن,بوارم بده‌ن با پهرِهیهكى به‌یه‌ك گه‌یشتنتان له گه‌ڵدا بكه‌مه‌وه له رِێگهى ئه‌م په‌یامه‌وه,وه هیوام وایه كه دڵه گه‌وره‌كه‌تان جێگاى ئه‌م چرپانهى براى دڵسۆزتانى تیاببێته‌وه كه تایبه‌تن به به‌رێزتان و هه‌موو ئه‌و بهرِێزانهى كه ئه‌م تۆرِه كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌ناوبانگه به‌كاردێنن.
بهرِێزان, ئه‌وه بزانن كه ( فه‌یسبوك ) بریتیه له تۆرِێكى جیهانى زۆرگه‌وره‌ی به‌یه‌كگه‌یشتن و یه‌كترناسین له سه‌ر ئینته‌رنێت,كه‌لایه‌نى چاكه و خراپهیشى هه‌یه, هه‌روه‌ك چۆن ده‌توانى بۆ سوود گه‌یاندن به خود و ده‌وروبه‌ر و نزیك بوونه‌وه له خواى گه‌وره به‌كاربهێنێت , ئاوه‌هاش ده‌كرێت له خراپه به‌كارى بهێنى و ببێته به‌ڵایه‌ك بۆ خۆت ده‌وروبه‌ر و تورِهیى خواى گه‌وره,هه‌ربۆیه پێم خۆش بو كه رِێنمایی بهرِێزتان بكه‌م بۆ چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك به‌ڵكو ببێته چرا و رِێپیشاندرێك و له هه‌مان كاتدا قه‌ڵغانێك بێت بۆ پاراستنى به‌ڕێزتان له تێوه‌گلان له لایه‌نه خراپه‌كانى ئه‌م ماڵپه‌ڕه:
یه‌كه‌م : با بوونه ئه‌ندام و به‌كارهێنانت بۆ ئه‌م پێگه‌یه به نییه‌تێكى پاك بێت و هۆكارێك بێت بۆ بانگه‌واز كردنى هه‌موو لایه‌ك بۆ كارى چاك و به‌سوود و خه‌ڵكانى تر به‌ره‌و خێر ئاراسته بكه‌یت و چاوهرِێى پاداشت بكه‌ى له لاى خواى گه‌وره و ئه‌وه‌ش بزانه كه هه‌ر پیتێك كه ده‌ینوسیت ئه‌وا خواى گه‌وره پاداشته‌كه‌ى وون ناكات , بۆیه ببه به ده‌روازه‌ى چاكه و هاوكار به له خوا به بیر هێنانه‌وه‌ى خه‌ڵكى و داخه‌رى ده‌رگاى خراپه به و رِێگریش به رِووى خراپه‌كاریدا ،و ئه‌وا مانگى پیرۆزى رِهمهزانیش وا هات ده‌توانى فه‌زڵ و گه‌وره‌یى و حوكم و ئادابه‌كانى رِۆژووى مانگى رِهمهزان بڵاوبكه‌یته‌وه چونكه چونكه پێغه‌مبه‌رمان صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: " الدَّالُ عَلَى الْخَيْرِ كَفَاعِلِهِ " صحيح الجامع الصغير : 3399 .، واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه چاكه‌یه‌ك به كه‌سێك پیشان بدات ، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه خۆى ئه‌نجامى دابێت .
.دووه‌م : هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه هه‌موو جۆره وێنه‌كى فۆتۆگرافی وگرتهى ڤیدیۆیى له سه‌ر ئه‌م پێگه‌یه بڵاو ده‌كرێته‌وه,وه زۆرێك له‌م وێنه و گرته ڤیدیۆییانه شتى حرام و ناشایسته له‌خۆ ده‌گرێت,كه بریتین له وێنه‌ى ئافره‌ت و ده‌نگى مۆسیقا...هتد . هه‌ربۆیه تۆى موسوڵمانى ژیر پێویسته چاو و گوێ و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌ت له‌و حه‌رامكراوانه بپارێزیت و نابێت تۆ یه‌كێك بیت له‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌م جۆره شتانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه نه‌وه‌ك تاوانى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ت بێته سه‌ر كه به هۆى ئه‌و وێنه و گرتانهوه تووشى حه‌رام ده‌بن.
ئاخۆ چه‌ندین خه‌ڵك هه‌بێت كه ئێستا شتى حه‌رام سه‌یر ده‌كه‌ن و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و تاوانهكهشى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سه‌ى كه بۆ یه‌كه‌م جار بڵاوى كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش تاوانه‌كه له زیاد بوون و بڵاو بوونه‌وه‌دایه , داواكارم له خواى گه‌وره كه هیچ كام له خوێنه‌رانى ئه‌م په‌یامه ئه‌و كاره‌ى نه‌كردبێت خۆ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ده‌رگاى ته‌وبه و په‌شیمانى واڵایه و ده‌توانى به كارى چاكه قه‌ره‌بووى بكه‌یته‌وه و تا پێى ده‌كرێت شته خراپه‌كان بسرِێتهوه.
سێیه‌م : هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م پێگه‌یه هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى حه‌رام له گه‌ڵ كچان ده‌ده‌ن له رِێگهى نامه ناردن و چات تكردن ا به مه‌به‌ستى كات به‌سه‌ربردن و رِابواردن بێت یان بۆ گه‌یشتن كچانى بێ ئاگا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان,وه هه‌موو ئه‌م كارانه مایه‌ى تورِهیی و خه‌شمى خواى گه‌وره‌یه و ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌دات ترسى سزادانى لێ ده‌كرێت له دونیا و دوارِۆژدا, وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه هه‌مووان خاوه‌ن ناموس و ئابرِوون, هه‌ربۆیه پارێزگارى له نامووسى خۆت و خه‌ڵكى بكه و دڵنیا به له‌وه‌ى كه چى به‌سه‌ر خه‌ڵكى بێنى ئه‌وه تووشى خۆت ده‌بێت و به هه‌مان جۆرى تاوان سزا ده‌درێت., خواى گه‌وره من و تۆ و هه‌موو موسوڵمانان له هه‌موو خراپه‌یه‌ك بپارێزێت
چواره‌م : زۆر وریاى ئه‌وه به كه خوو بگرى به چوونه سه‌ر ئه‌م پێگه‌یه و ببێته كارى رِۆژانهت, چونكه خۆتیش باش ده‌زانیت كه ئه‌م پێگه‌یه كاتێكى زۆرت لێ ده‌كوژێت به‌بێ ئه‌وه‌ى كه سوودێكى ئه‌وتۆى هه‌بێت و له‌وانه‌یه و ئه‌رك و چه‌ندین كاری گرنگت له ده‌ست ده‌ربكا ,له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێویستهكاتێكى دیارى كراوى بۆ ته‌رخان بكه‌یت و زۆر نه‌مێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاتت به هه‌ده‌ر ندهیت.
داواكارم خواى گه‌وره كه سهركهوتوتان بكات و بهرهكهكهت بخاته كات و كردهوهتانهوه...
و السلام علیكم و رحمة الله وبركاته