خواى بی هاوتا ده‌فه‌رمووێ : :[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] المائدة: ٩٠
واته: « ئه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه باش بزانن كه عه‌ره‌ق و قومار و یانسیبو فاڵگرتنه‌وه بۆ ده‌ركه‌وتنى بارێكى خراپ یان چاك، هه‌مووى پیسن و كاروكردارى شه‌یتانه، بۆیه ئێوه پێویسته له‌سه‌ره‌تان خۆتانى لێ بپارێزن، تاوه‌كو له دونیا‌و قیامه‌تدا رِزگارو به‌خته‌وه‌ربن».
سه‌رده‌می جاهیلیه‌تى پێش ئسلام خه‌ڵكی قومارو یانسیبان ده‌كرد، دیارترینیان و به ناوبانگترینیان ئه‌وه بوو ده پیاو وه‌كو یه‌ك له حوشترێكدا شه‌ریك ده‌بوونه‌وه، پاشان جۆره قورعه‌یه‌كیان بۆ ده‌كرد به به‌رد هه‌ڵدان (حه‌وت جار ده‌یان كرد) جا ئه‌و حه‌وته به یانسیب به‌شی جیاجیان به‌رده‌كه‌وت (به‌پێی یه‌كه‌م و دووه‌م و....) سیانی كۆتایی (كه‌ناویان ده‌رنه‌ده‌چوو ) هیچیان به‌ر نه‌ده‌كه‌وت .
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا قومارو یانسیب چه‌نده‌ها شێواز‌و جۆری هه‌یه، له‌وانه :
ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ پێی ده‌وترێ یانسیب شێواز‌و جۆری زۆره، ساده‌ترین جۆری كرِینی بلیتى ژماره‌ییه به‌پاره، كه له‌دوایدا رِاكێشانى بۆ ده‌كرێ، براوه‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵاتێكى پێ ده‌درى و دووه‌م خه‌ڵاتێكى تر ئابه‌و شێوه‌یه خه‌ڵاته‌كان ده‌گۆرِێت و جیاوازن به‌پێی یه‌كه‌م ودووه‌مى، ئا ئه‌مه‌حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه هه‌رچه‌نده ناویشی بنێن كاری خه‌یری .
شێوازێكی تر ئه‌وه‌یه شمه‌كێك بكرِێت له‌پێناو شتێكى نادیاردا، كه ئه‌وشته نه‌زانراوه له ناوشمه‌كه‌كه‌دایه، یان ژماره‌یه‌كى پێده‌درێ له‌كاتى كرِینی شمه‌كه‌كه‌دا و رِاكێشانى بۆ ده‌كرێ بۆ دیارى كردنی خه‌ڵاتی براوه‌كان، ئه‌م هه‌مووجۆره شێوازه‌ى قومار ده‌چێته ژێر ئه‌و(المیسر) كه‌خودا له ئایه‌ته‌كه‌دا باسی لێوه كردووه .