[باسی سێیه‌م:ئافره‌تێ كه‌له بێ نوێژی دا بێ، به‌رماوه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی و جه‌سته‌وعه‌ره‌قی گیانی هه‌مووی پاكن]
زانایان و شه‌رعناسان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو جۆره هه‌لسووكه‌وتێك دروسته له‌گه‌ڵ ئافره‌تێ كه له بێ نوێژی دا بێ، ته‌نها جووتبوون نه‌بێ، وه به‌رماوه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئافره‌تێ له بێ نوێژیدا بێ پاكن، وه‌هه‌روه‌ها جه‌سته‌و عه‌ره‌قی گیانیشی هه‌مووی پاكن. ئه‌م یه‌ك ده‌نگیه‌ی زانیانیش ئیمامی«النووی»و «إبن جریر» نه‌قڵی ده‌كه‌ن.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه:
یه‌كه‌م:
« أنس »ده‌فه‌رموێ: جوله‌كه‌كان كاتێك ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته بێ نوێژیه‌وه له ژووری خه‌وتن ده‌ریان ده‌كردن و له‌گه‌ڵیان نه‌ده‌خه‌وتن و نانیان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌خواردن و نه‌ده‌چوونه لایان بۆ تێركردنی ئاره‌زووی جنسی، پێغه‌مبه‌ر«صلى الله عليه وسلم» فه‌رمووێ:
« اصْنَعُوا كُلَّ شَيْءٍ إِلَّا النِّكَاحَ ». واته « ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی بێ نوێژ رِابووێرن ته‌نها جووتبوون نه‌بێ».