بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه، أما بعـد:
ئه‌م قه‌رزه‌ى كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات به هاولێتیان وه ڕێنمایی وچۆنیه‌تى ومه‌رجه‌كانی له بریاری وه‌زاره‌تی دارایی وئابوریدا هاتووه، دوو بڕگه‌ى تێدایه كه جێگای گومان و دوودڵین كه بریتین له:
ڕێژه‌ى سوودی دواكه‌وتن له سه‌دا ده (10/) ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌سیدی قه‌رزه‌كه!!!
بڕی 300000 دینار پێشه‌كی وه‌رده‌گیرێت وه‌ك خه‌رجی جۆراو جۆر بۆ مه‌به‌سته‌كانی كرێی لیژنه‌كانی پشكنین وچاپه‌مه‌نى وگواستنه‌وه...هتد.
وه خاڵی یه‌كه‌م له‌م دوو مه‌رجه له شه‌رعدا پێی ده‌وترێت: (الشرط الجزائي لتأخير الوفاء بدين) واته سزادانێكی قه‌رز وه‌رگر له‌سه‌ر دواخستنی قه‌رزدانه‌وه، وه ئه‌م مه‌رجه‌ش حه‌رامه‌و ریبایه (سووه)؛ چونكه قه‌رزێكه مه‌نفه‌عه‌تێك ڕاده‌كێشێ قال الخطاب: ((وأما إذا التزم المدعى عليه للمدعي أنه إذا لم يوفه حقه في كذا فله عليه كذا وكذا، فهذا لا يختلف في بطلانه، لأنه صريح الربا وسواء كان الشيء الملتزم به من جنس الدين أو غيره، وسواء كان شيئا معينا أو منفعة)) فتح العلي المالك.
وه ئه‌و قه‌رزداره‌ى كه گێرانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه دوا ده‌خات دوو حاڵه‌تی هه‌یه له شه‌رعدا:
ئه‌گه‌ر فه‌قیرو نه‌بوو بوو ئه‌وه پێویسته قه‌رزده‌ر چاوه‌رێى بكات و لێی بوه‌ستێت و مۆڵه‌تى بدات وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تى: [ وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَى مَيْسَرَة ] البقره:280
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌بوو بوو ئه‌وه موماته‌ڵه‌ڵه‌كردن و دواخستنى قه‌رزه‌كه‌ى به زوڵم حیسابه‌و حكومه‌ت بۆى هه‌یه بیگرێت و ناچارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى بكات نه‌ك پاره‌ى زیادی لێبستێنێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (ليُّ الواجد يُحِلُّ عقوبته وعرضه). رواه البخاری. واته موماته‌ڵه‌كردن ودواخستنی قه‌رزداری هه‌بوو له گێڕانه‌وه‌ى قه‌رز ئه‌وه حه‌لێل ده‌كات كه سزابدرێت، وه زانایان ئه‌م سزایه‌یان به گرتن وحه‌پس كردن لێكداوه‌ته‌وه نه‌ك به پاره خستنه سه‌ر قه‌رزه‌كه. والله أعلم.
وه‌هه‌روه‌ها دروستیشه بڕێك پاره‌ى لێبستێندرێ به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و مه‌سره‌فه‌ى كه قه‌رزده‌ر ده‌یكات تاوه‌كو قه‌رزه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێته‌وه، واته گه‌ر پێویستى به‌وه كرد موحامی بگرێت و سه‌فه‌ری بۆ بكات و رسومی إجرائاتی یاسایی بدات ئه‌وه بۆى هه‌یه بڕی ئه‌و مه‌سره‌فه‌ى لێ وه‌ربگرێته‌وه نه‌ك زیاتر (وأما إلزامه بدفع فائدة بسبب حبسه للدين فهذا ربا).
كه‌واته جیاوازی هه‌یه له‌نێوان وه‌رگرتنی مه‌سره‌فێك كه قه‌رزده‌ر ده‌یكات تا پاره‌كه‌ى وه‌رده‌گرێته‌وه‌و له‌بری ئه‌و زه‌ره‌ره‌ى كه‌توشی بووه به هۆی هه‌ڵدانی وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ى كه رَژه‌یه‌كى دیاری كراوه زیاده‌یه ده‌خرێته سه‌ر برى قه‌رزه‌كه وه‌ك له سه‌دا ده، ئه‌مه‌یان حه‌رامه‌و ریبایه.
وه‌ئه‌م مه‌رجه‌ش عه‌قدی موعامه‌له‌كه هه‌موی حرام ده‌كات، كه‌وابوو دروست نیه ئه‌م سولفه‌ى عه‌قاره وه‌ربگیرێت چونكه مه‌رجێكی ریبای تێدایه.
وه هه‌رچه‌نده قه‌رزوه‌رگر نیه‌تیشى وابێت قه‌رزه‌كه له‌كاتی خۆى بداته‌وه‌و دواى نه‌خات بۆ ئه‌وه‌ى زیاده‌كه‌ى نه‌چێته‌سه‌ر هه‌ر دروست نیه چونكه ته‌نها خودی دان نان به‌م مه‌رجه ڕیبه‌ویه‌و رازی بوون پێى موعامه‌له‌كه حه‌رام ده‌كات.
[حوكمی مه‌رجه‌كه‌ى دووه‌م:]
ئه‌گه‌ر ئه‌و 300000دیناره رسومێك بێت (مصاريف إدراية) له‌بری خزمه‌تێكی واقیعی و فیعلی كه لیژنه‌و دام و ده‌زگاكانی لایه‌نی قه‌رزده‌ر پێی هه‌ڵده‌ستن بێ ئه‌وه‌ى زیاتر بێت له‌و خزمه‌ته وه بێ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ئه‌ندازه‌ى قه‌رزه‌كه‌و كاته‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه حه‌لێڵه‌و به سو‌و(ربا) دانانرێت.
به‌لێم كه ئه‌م بڕى 300000 دیناره زیاتر بێت له‌و خزمه‌ته‌ى كه لیژنه‌كان و دام وده‌زگاكان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن، واته بڕێكی له‌برى قه‌رزه‌كه بۆ بانقی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه، وه یان ئه‌م بڕه پاڕه‌یه به گوێره‌ى زۆری و كه‌می ، وه یان به‌گوێره‌ى مودده‌و كاتی قه‌رزه‌كه بێت ئه‌و حه‌رامه‌و ڕیبایه.
وه ئه‌مه‌ش قه‌راری (مجمع الفقه الإسلامي) یه: ولا يعد من قبيلها ـ أي الفوائد الربوية ـ الرسوم المقطوعة التي لا ترتبط بمبلغ القرض، أو مدته مقابل هذه الخدمة، وكل زيادة على الخدمات الفعلية محرمة، لأنها من الربا المحرم شرعاً، كما نص على ذلك المجمع في قراره رقم: 13 ـ10/2ـ و13ـ 1/3.
والحمد لله رب العالمين