سته‌مى كاربه‌ده‌ستان و خه‌ڵك
بەروار: 2011/09/17سەردارن: 2879نوسەر: شێخى پایه‌به‌رز:ابن تیمية‌ به‌ رِه‌حمه‌ت بێت/و-عثمان أحمد

زۆر جار سته‌م له‌ كاربه‌ده‌ستان و خه‌ڵكیش ده‌وه‌شێته‌وه‌ ، ئه‌وان ماڵێك ده‌به‌ن كه‌ حه‌ڵاڵ نییه‌ بیبه‌ن ، ئه‌مانیش ئه‌وه‌ى له‌سه‌ریان پێویسته‌ نایده‌ن ، وه‌ك چۆن هه‌ندێ جار سه‌رباز و جوتیار سته‌م ده‌كه‌ن ، وه‌ هه‌ندێ خه‌ڵك له‌ تێكۆشان وازده‌هێنن ، وه‌ كاربه‌ده‌ستان له‌ماڵى خودا بۆ خۆیان ده‌پچرِن و به‌لایده‌خه‌ن كه‌ بۆیان حه‌ڵاڵ نییه‌ ، وه‌ هه‌ندێك سزاده‌ده‌ن له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ماڵ ، وه‌ هه‌ندێك جار ئه‌وه‌ى حه‌ڵاڵ و پێویسته‌ وازى لێده‌هێنن و وه‌ كارى حه‌رام ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، وه‌ له‌ بنچینه‌دا پێویسته‌ ئه‌وه‌ى ماڵێكى له‌سه‌ره‌ بیداته‌وه‌ ، وه‌ك كه‌سێك بارمته‌یه‌كى لایه‌ یان پاره‌یه‌كى لایه‌ ئیش و كارى پێوه‌ ده‌كات یان كارگه‌یه‌كى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ، یان بریكاره‌ ، یان قه‌رزى به‌لاوه‌یه‌ و ده‌توانێت بیداته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه‌ى به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌ نه‌یداته‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر پاره‌بێت یان هه‌رشتێكى تر ، وه‌ زانرا ده‌توانێت بیداته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ شایه‌نى سزادانه‌ تا ئه‌و مافه‌ى كه‌ له‌سه‌ریه‌تى ده‌یداته‌وه‌ یان رِێگه‌ نیشان ده‌دات بۆ وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى ،و ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ زینداندا بوو له‌ پاره‌كه‌ى مافى خاوه‌ن مافه‌كانى ده‌درێته‌وه‌ ، وه‌ پێویست به‌ لێدانى ناكات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاماده‌ نه‌بوو رِێگه‌ نیشان بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ى وه‌ مافه‌كان نه‌داته‌وه‌ ، ده‌توانرێت لێیبدرێت تا مافه‌كان ده‌گه‌رێِنێته‌وه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى رِۆیشت و ئه‌و زه‌كاته‌ى له‌سه‌رى پێویسته‌ نه‌یدات سزا ده‌درێت وه‌ك چۆن له‌ عمرى كورِى شرید له‌ باوكیه‌وه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى [ لَيّ الواجد يحل عرضه وعقوبته ] رواه أبوداود (3628)،والنسائي(4690)،و أبن ماجه(2427)،و حسنه الألباني في صحيح الجامع(5487). ، واته‌ : ئه‌و كه‌سه‌ى تواناى دانــــه‌وه‌ى قـــه‌زرى هــــه‌یه‌و نایداته‌وه‌ دروسته‌ سكــــڵاى لێبكرێت و سزابدرێت ، وه‌ ده‌فـه‌رموێت : [ مطل الغني ظلم ] رواه البخاري(2400)،ومسلم(1564). ، واتـه‌ : نـه‌دانه‌وه‌ى پـاره‌ى ده‌وڵــه‌مه‌ند لـــه‌كاتى دیارى كراودا سته‌مه‌ ، وه‌ سته‌م كـــاریش ده‌بێت سزا بدرێت و زیندانى بكـــرێت .
ئه‌وه‌ش هه‌مووان كۆرِان له‌سه‌رى : كه‌ هه‌ر كه‌سێك كارێكى نارِه‌وا بكات ، یان ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌سه‌رى به‌ئه‌نجامى نه‌گه‌یه‌نێت شایه‌نى سزادانه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و سزادانه‌ له‌ شه‌ریعه‌تدا دیــارى نه‌كرابوو كاربه‌ده‌ستان ده‌توانن به‌ بۆچوونى خۆیان ئه‌و كاره‌ بكه‌ن ، بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ى پاره‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند ناداته‌وه‌ له‌كاتی دیارى كراودا ده‌توانرێت زیندانی بكرێت ، ئه‌گه‌ر نكولى كرد ده‌توانرێت لێیبدرێت ، تا ئه‌و مافه‌ى له‌سه‌ریه‌تى ده‌یداته‌وه‌ ، وه‌ هه‌موو فقیهه‌كانى مالكى وشافعى و حنبلی كۆرِان له‌سه‌رى وه‌ هیچ جیاوازیه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ نازانم ، وه‌ بوخارى له‌ صحیحه‌كه‌یدا له‌ ابن عمره‌وه‌ ده‌گێرِیته‌وه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) په‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌هلى خه‌یبه‌ردا به‌ست له‌ سه‌ر زێرِ و زیو و چه‌ك و تفاقى جه‌نك پرسیارى كرد له‌ جوله‌كه‌یه‌ك " سعیه‌ى مامى حیی ِكورِى أحطب بوو " له‌ گه‌وهه‌ر وماڵى حیی كورى أحطب وتى : له‌ نه‌فه‌قه‌ و جه‌نگدا تیاچوو ، فه‌رمووى : (( العهد قريب ، والمال أكثر من ذلك )) ، واته‌ : كاتێكى كه‌مه‌ وماڵه‌كه‌ له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ خه‌رج كرابێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سعیه‌ى دایه‌ ده‌ستى زبیر سزاى دا ، وتى ( حیی ) م بینى به‌ پیاسكه‌یه‌كه‌وه‌ لێره‌ ئه‌گه‌رِا ، رِۆیشتن گه‌رِان توره‌كه‌یه‌كى له‌ چه‌رم دروست كراوى پرِ له‌ زێرِیان دۆزیه‌وه‌ (رواه أبوداود (3006)،وحسنه الألباني في صحيح أبي داود.) ، ئه‌و پیاوه‌ ( ذمی ) بوو ، وه‌ ( ذمی ) ش دروست نییه‌ سزا بدرێت له‌به‌ر مافێك نه‌بێت ، وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك شتێك بشارێته‌وه‌ كه‌ پێویست بێت ئاشكراى بكات سزا ده‌درێت له‌به‌ر به‌جێنه‌هێنانى مافێك له‌سه‌رى .
وه‌ ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ى له‌ ماڵى موسڵمانان ده‌به‌ن به‌ نارِه‌وا ، كاربه‌ده‌ستى گه‌وره‌ لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه‌ ، وه‌كو ئه‌و دیاریانه‌ى به‌ هۆى ئیش و كاره‌وه‌ وه‌رى ده‌گرن أبو سعیدى خدرى (رضي الله عنه) ده‌فه‌رموێت : (( هدايا العمال غلول )) رواه أحمد (23090)،و صححه الألباني في صحيح الجامع(7021) ، واته‌ : دیارى كرێكاران بۆ كاربه‌ده‌ستان وه‌ك ئه‌و ماڵه‌یه‌ پێش دابه‌شكردنى ده‌ستكه‌وتى جه‌نگ ده‌دزرێت ، وه‌ ئیبراهیمى الحربی له‌ كتابى ( الهدایا ) له‌ ابن عباسى گێرِاوه‌ته‌وه‌ : پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تى : " هدايا الأمراء غلول " ذكره الهيثمي في مجمع الزوائد(4/151)و قال:(رواه الطبراني في الاوسط ،وفيه ثمان بن سعيد وهو ضعيف) ص133 ، واته‌ : ئه‌و دیاریانه‌ى ده‌درێت به‌كاربه‌ده‌ستان وه‌ك ئه‌و ماڵه‌یه‌ پێش دابه‌شكردنى ده‌ستكه‌وتى جه‌نگ ده‌دزرێت ، وه‌ له‌ هه‌ردوو صحیحه‌كه‌دا له‌ أبو حمید الساعدى (رضي الله عنه) گێرِاوه‌ته‌وه‌ : " استعمل النبي صلى الله عليه وسلم رجلاً من الأزد ، يقال له ابن اللتبية ، على الصدقة ، فلما قدم ، قال : هذا لكم ، وهذا أهدي إلي . فقال النبي صلى الله عليه وسلم : " ما بال الرجل نستعمله على العمل مما ولانا الله ؛ فيقول : هذا لكم ، وهذا أهدي إلي ؟ فهلا جلست في بيت أبيه ، أو بيت أمه . فينظر أيهدى إليه أم لا ؟ والذي نفسي بيده لا يأخذ منه شيئاً ، إلا جاء به يوم القيامة يحمله على رقبته ؛ إن كان بعيراً له رغاء ، أو بقرة لها خوار ، أو شاة تيعر ، ثم رفع يديه حتى رأينا عفرتي إبطيه ؛ ثم قال : اللهم هل بلغت ؟ اللهم هل بلغت ؟ اللهم هل بلغت ؟ ثلاثا " رواه البخاري(2597)،ومسلم(1832)
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پیاوێكى له‌ هۆزى ئه‌زد كرد به‌كاربه‌ده‌ست له‌ماڵى زه‌كات ناوى ابن لتبیه‌ بوو ، كاتێك گه‌رِایه‌وه‌ وتى : ئه‌وه‌ بۆ ئێوه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش به‌دیـــــارى بۆ من هێنراوه‌ ، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموى : ئه‌وه‌ چییه‌ ئێمه‌ كه‌سێك ده‌كه‌ینه‌ كاربه‌ده‌ست له‌وه‌ى كه‌ خودا ئێمه‌ى تێدا به‌رپرسیار كردووه‌ ، ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ بۆ ئێوه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش به‌دیارى بۆ من هێنراوه‌ ، با ئه‌و كه‌سه‌ له‌ماڵى باوكى یان دایكى دابنیشێت سه‌یربكات بزانه‌ كه‌س دیارى بۆ ده‌بات ، سوێند به‌و كه‌سه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته‌ هه‌ر شتێكى لێببات رِۆژى دواى دێت به‌سه‌ر گه‌ردنیه‌وه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر حوشترێك بێت ده‌نگى حوشترى لێدێت ، ئه‌گه‌ر مانگا بێت ده‌نگى مانگاى لێدێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر په‌ز بێت ده‌نگى په‌زى لێدێت ، ده‌سته‌كانى بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه‌ هه‌تا سپیایى ژێر باڵه‌كانیمان بینى و فه‌رمووى : خودایه‌ من گه‌یاندم ؟ سێ جار . وه‌ هه‌روه‌ها دڵنه‌وایى كردنى كاربه‌ده‌ستان له‌ مامه‌ڵه‌ و كرِین و فرۆشتن و به‌كرێدان و بازرگانى و كشتوكاڵ و ئاودێریدا ... هتد ، جۆرێكه‌ له‌ دیارى كاربه‌ده‌ستان .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ عمرى كورِى خه‌تاب (رضي الله عنه) سه‌روه‌ت و سامانى تایبه‌تى كاربه‌ده‌سته‌ دیندار و خاوه‌ن فه‌زله‌كان ، ئه‌وانه‌ى كه‌ گومانى ناپاكیان لێنه‌ده‌كرا ده‌یكرد به‌ دوو به‌شه‌وه‌ ، به‌شێكى بۆ ده‌وڵه‌ت و ئه‌ویترى بۆ خۆیان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ دیاریى و خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه‌ بۆیان برابێت ، چونكه‌ عمر ئیمام و كاربه‌ده‌ستێكى دادپه‌روه‌ر بوو هه‌موو داهاته‌كانى ده‌وڵه‌ت و كاربه‌ده‌ستانى به‌یه‌كسانى
دابه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى كاربه‌ده‌ستان و خه‌ڵكیش گۆرِاون ، پێویسته‌ له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌وه‌ى فه‌رمانى پێكراوه‌ به‌گوێره‌ى توانا رِاى په‌رِێنێت ، وه‌ وازبهێنێت له‌وه‌ى حه‌رامكراوه‌ له‌سه‌رى ، وه‌ هه‌رشتێك كه‌ خودا حه‌ڵاڵى كردووه‌ له‌سه‌ر خۆى حه‌رامى نه‌كات .
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك گیرۆده‌ى وه‌رنه‌گرتنى دیارى و به‌رتیلى كاربه‌ده‌ستان ده‌بن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِووگیر نه‌بن مافه‌ زه‌وت كراوه‌كانیان بۆ وه‌رگرنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش وازهێنانه‌ له‌وه‌ى كه‌ خودا له‌سه‌ریان پێویستى كردووه‌ له‌ رِاپه‌رِاندنى ئیش و كارى خه‌ڵك به‌بێبه‌رامبه‌ر ، به‌و كاره‌ش كه‌سێكى تر كه‌ كاره‌كه‌یان بۆ رِاده‌په‌رِێنێت به‌رتیل و دیارییان لێوه‌رده‌گرێت و مافه‌كانیان بۆ ده‌گه‌رِێنێته‌وه‌ و سته‌میان له‌سه‌ر لا ده‌بات ئه‌مه‌یان پێباشتره‌ له‌وى تریان ، چونكه‌ یه‌كه‌میان دوارِۆژى خۆى له‌به‌ر دونیاى كه‌سانى تر دۆرِاندوه‌ ئه‌وى تریشیان له‌و دۆرِاوتره‌ كه‌ دیسان دوارِۆژى خۆى له‌به‌ر دونیاى كه‌سانى تر فرۆشتووه‌ ، چونكه‌ له‌ بنچینه‌دا ده‌بێت ئه‌وان مافه‌ زه‌وتكراوه‌كان بگه‌رِێننه‌وه‌ و سته‌مه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵكى لابه‌رن به‌ گوێره‌ى توانا ، وه‌ رِاپه‌رِاندنى ئیش و كارى خه‌ڵك ناوكرۆكى كارى ( مهمه‌ ) كاربه‌ده‌ستانه‌ .
شایه‌نى باسه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ى كاربه‌ده‌ستان له‌ پێداویستیه‌كانى خه‌ڵك و وه‌رِێنوێنى كردنیان بۆ چاكه‌ى ( مصلحة‌ ) خه‌ڵك و دورخستنه‌وه‌یان له‌ زیانى خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رم و نیان نه‌ك به‌زبر نوسین ، كه‌ هه‌ندێك له‌ نوسه‌ران و ئه‌دیبان و هاوشێوه‌كانیان بۆ مه‌به‌ستێك ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن . وه‌ك له‌ فه‌رموده‌ى هندى كورِى باوكى هاله‌ (رضي الله عنه) هاتوه‌ : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو : " أبلغوني حاجة من لا يستطيع إبلاغها ، فإنه من أبلغ ذا سلطان حاجة من لا يستطيع إبلاغها ثبت الله قدميه على الصراط يوم تزل الأقدام " رواه الطبراني في المعجم الكبير(22/157)،والبيهقي في شعب الإيمان (1430)،و ضعفه الألباني في الضعيفة(1594).  
واته‌ : ئیش وكارى كه‌سانێكم پێبگه‌یه‌نن كه‌ خۆیان ناتوانن بیگه‌یه‌نن ،
چونكه‌ هه‌ركه‌سێك ئیش و كارى ئه‌و كه‌سه‌ بگه‌یه‌نێت به‌كاربه‌ده‌ستێك ، خودا پێكانى جێگیر ده‌كات له‌سه‌ر پردى ( صراط ) له‌و رِۆژه‌ى كه‌ پێیه‌كان ده‌له‌رزن و ده‌خلیسكێن، وه‌ ئیمامى ئه‌حمه‌د وڕبو داود له‌ ( سنن ) ه‌كه‌یدا له‌ أبو أمامه‌ى الباهلى (رضي الله عنه) گێرِاوه‌ته‌وه‌ : كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : " من شفع لأخيه شفاعة ، فأهدى له عليها هدية فقبلها ، فقد أتى باباً عظيماً من أبواب الربا " رواه أبوداود(3541)،و صححه الألباني في صحيح الترغيب(2624). ، واته‌ : ئه‌وه‌ى كارێك بۆ برایه‌كى موسڵمانى رِێكبخات و ئاسانكارى بۆ بكات ، وه‌ له‌به‌ر ئه‌و كــــاره‌ى دیـــاریه‌ك وه‌ربگرێت ئــــه‌وا ده‌رگایه‌كى گــــه‌وره‌ى له‌ ده‌رگاكانى سووى ( ربا ) له‌سه‌ر خۆى كردۆته‌وه‌ ، وه‌ إبراهیمى الحربی ده‌گێرِێته‌وه‌ له‌ عبدالله كورِى مسعوده وه‌ (رضي الله عنه) فه‌رموویه‌تى : " السحت أن يطلب الحاجة للرجل ، فتقضى له ، فيهدي إليه هدية ، فيقبلها " ، واته‌ : ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارێك بۆ كه‌سێكى تر رِاپه‌رِێنێت ، دیاری بداتێ له‌به‌ر ئه‌و كاره‌ حه‌رامه‌ لێى وه‌رى بگرێت ، وه‌ دیسان له‌ مسروق گێرِاوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر مافێكى زه‌وتكراو قسه‌ى له‌گه‌ڵ ابن زیاد داكرد ، گه‌رِاندیه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ، ئه‌و كه‌سه‌ى مافه‌كه‌ى بۆ گه‌رِێنرایه‌وه‌ ، به‌نده‌یه‌كى به‌دیارى بۆ مسروق هێنا ، ئه‌ویش لێی وه‌رنه‌گرت و وتى له‌ ابن مسعودم بیستووه‌ ده‌یفه‌رموو : " من رد عن مسلم مظلمة ، فرزأه عليها قليلاً أو كثيراً ، فهو سحت : فقلت : يا أبا عبدالرحمن ! ما كنا نرى السحت إلا الرشوة في الحكم ، قال : ذاك كفر " ، واته‌ : ئه‌وه‌ى سته‌مێك له‌ سه‌ر موسڵمانێك لا ده‌بات ، پاره‌یه‌ك وه‌ربگرێت كه‌م بێت یان زۆر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ ، وتم باوكى عبدالرحمن : ئێمه‌ ماڵى حه‌رام ( السحت ) به‌س ئه‌وه‌یه‌ لامان كه‌سێك به‌رتیل بــدات به‌كاربه‌ده‌ستان ، فه‌رموى : ئه‌وه‌ كوفره‌ ، ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستى گه‌وره‌ ، ئه‌و پاره‌ى كه‌تایبه‌ته‌ به‌خۆى و خزم و دار و ده‌سته‌كه‌ى له‌ فه‌رمانرِه‌واكانى كرده‌وه‌ ، پێویسته‌ هاوكارى هیچ یه‌كێك له‌وان نه‌كرێت ، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌وان سته‌مكاره‌ وه‌ك دزێكه‌ له‌دزێكى تر دزى بكات ، یان ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌ى كه‌ له‌سه‌ر ده‌مارگیرى و پله‌ و پایه‌ ده‌جه‌نگن ده‌ستكه‌وتى هه‌ردوو لایان حه‌رامه‌ ، وه‌ حه‌رامه‌ هاوكارى سته‌مكار بكرێت ، چونكه‌ هاوكارى دوو جۆره‌ :
یه‌كه‌م : هاوكارى له‌سه‌ر خێر و چاكه‌ ، وه‌ك هاوكارى له‌ تێكۆشان و ئه‌نجامدانى سزاكان ( الحدود ) ، وه‌ له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ماف و داناوه‌ى به‌خاوه‌نه‌كانى ، ئه‌مه‌ خودا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانیان پێكردووه‌ ، هه‌ریه‌كه‌ خۆى لـــه‌ به‌رگیرى كــــردن لــــــه‌و مافانه‌ بدزێته‌وه‌ بــــه‌ بیانوى ئـــه‌وه‌ى به‌ هاوكارى سته‌م كاران نه‌یه‌ته‌ ئه‌ژمار ، ئه‌وه‌ كارێك كه‌ له‌سه‌ر خودى ئه‌و پێویسته‌ ( فرض عین ) به‌جێینه‌هێناوه‌ ، یــــــان پێویستیه‌كى كفایه‌ى ( فرض كفایه‌ ) وازلێهێناوه‌ ئه‌گه‌ر واگومان ببات ئه‌وه‌ دونیا نه‌ویستیه‌ ( دورى له‌ دونیا ) ( الورع ) ، وه‌ك زۆر جار ئه‌و كه‌سانه‌ى ترسنۆك و سه‌رنه‌كه‌وتون كاره‌كه‌یان به‌ دونیا نه‌ویستى ناوزه‌ند ئه‌كه‌ن ، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌و كارانه‌ پێدان و گرتنه‌وه‌ى تێدایه‌ .
دووه‌م : هاوكارى كردن له‌سه‌ر خراپه‌ و خراپه‌كارى ،وه‌ك هاوكارى كردن له‌ كوشتنى كه‌سانى بێتاوان ، وه‌ داگیركردنى ماڵ و سه‌روه‌تى سامانى بێ گوناهان ، یان لێدانى كه‌سێك كه‌شایه‌نى لێدان نه‌بێت ... هتد ، ئه‌مه‌ خودا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) حه‌رامیان كردووه‌ .
به‌ڵێ له‌كاتێكدا ئه‌و ماڵانه‌ى به‌سته‌م له‌ خه‌ڵك وه‌رگیراوه‌ ئه‌سته‌م بوو بگه‌رِێنرێنه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان ، وه‌ك زۆربه‌ى ماڵه‌كانى ده‌وڵه‌ت ، هاوكارى كردن له‌و سه‌روه‌تانه‌ بۆ خێر و چاكه‌ى موسڵماناندا و پرِكردنه‌وه‌ى كه‌م وكورتیه‌كانیان ، و بژێوى جه‌نگاوه‌ران... هتد ، هاوكارى كردن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ هاوكاریه‌ له‌سه‌ر خێر و چاكه‌ ، پێویسته‌ له‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستان له‌و سه‌روه‌تانه‌ى كه‌ به‌ سته‌م له‌خه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌ " ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كانیان یان میرات گره‌كانیان نه‌ناسیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆیان بگه‌رِێننه‌وه‌ " ئه‌وا كاربه‌ده‌ست ده‌توانێت ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ به‌رِێوه‌بردنى ئیش و كارى موسڵماناندا خه‌رج بكات " به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌رى ته‌وبه‌ بكات و په‌شیمان بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خۆى ئه‌و سته‌مه‌ى كردبوو " ئه‌وه‌ رِه‌ئى زۆربه‌ى زانایانه‌ وه‌ك مالك و أبو حنیفه‌ و ئه‌حمه‌د وه‌ له‌زیاتر له‌ هاوه‌ڵێكه‌وه‌ گێرِاوه‌ته‌وه‌ ، وه‌ به‌ڵگه‌ى شه‌رعی له‌سه‌ره‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ قه‌ڵه‌م رِه‌وه‌كانى ئه‌و كاره‌یان كردبوو ئه‌وا پێویسته‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گــه‌ڵدا بكات ، وه‌ ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ست ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌و ماڵه‌ به‌سته‌م وه‌رگیراوه‌ بگه‌رِێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ، دیسان هاوكارى كردن له‌ خه‌رج كردنى له‌ خێر و چاكه‌ى خاوه‌نه‌كانى و موسڵمانان باشتره‌ له‌وه‌ى رِه‌ها بكرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ زایه‌دا بچێت ، چونكه‌ شه‌ریعه‌ت په‌یرِه‌وكردن وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ى كه‌ خودا ده‌فه‌رموێت : [ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ] [سورة التغابن : (16)] ، واته‌ : خودا بپه‌رستن به‌ گوێره‌ى توانا ، كه‌ رِاڤه‌ى ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ :[ اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ ] [سورة آل عمران : (102)] .
واته‌ : خودا بپه‌رستن و سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى مه‌كه‌ن .
وه‌ ئه‌و فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه‌ ده‌فه‌رموێت :  " إذا أمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم " رواه البخاري(7288)،ومسلم(1337). ، واته‌ : ئه‌گه‌ر فه‌رمانم پێكردن به‌شتێك ئه‌وا به‌گوێره‌ى توانا پێى هه‌ستن .
وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ كاركردن بۆ چاكه‌كارى و به‌رژه‌وه‌ندى و له‌كارخستنى خراپه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى پێوستیه‌كى شه‌رعیه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ كاتێكدا دوو به‌رژه‌وه‌ندى پێچه‌وانه‌ى یه‌كتر بوون ئه‌وكات پێویسته‌ كام به‌رژه‌وه‌ندیان قازانجى گشتى زیاتر بوو ئه‌وه‌یان په‌یرِه‌و بكرێت ، وه‌ هه‌وڵ بدرێت ئه‌گه‌ر دوو كارى خراپ هه‌بوو خراپترینه‌كه‌یان به‌رژه‌وندى موسڵمانانى لێ بپارێزرێت . كه‌سێك هاوكاره‌ له‌سه‌ر سته‌م و خراپه‌كارى ، كه‌ یارمه‌تى سته‌مكار بكات له‌سه‌ر سته‌مكردن ، نه‌ك كه‌سێك هاوكارى سته‌م لێكراو بكات و هه‌وڵى نه‌هێشتنى ئه‌و سته‌مه‌ بدات له‌سه‌رى ، ئه‌وكات ده‌بێته‌ بریكار و یارمه‌تى ده‌رى سته‌م لێكراو نه‌ك سته‌مكار ، نموونه‌ى ئه‌وه‌ش بریكارى هه‌تیو و ماڵى وه‌قفه‌ ، ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستێكى سته‌مكار داواى پاره‌ى لێكرد ، هه‌وڵیدا به‌كه‌مترین برِى پاره‌ ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ رِاز یبكات " دواى تێرِامانێكى زۆر و ناچارى " ئه‌وه‌ چاكه‌ى كردووه‌ و چاكه‌كاران له‌وه‌ زیاتریان له‌سه‌ر نییه‌ .
وه‌ هه‌روه‌ها بریكار و ده‌ڵاڵ و نوسه‌ر و غه‌یرى ئه‌وانیش ، كه‌ پشتیان پێده‌به‌سترێت له‌ مۆركردنى په‌یمان و وه‌رگرتنى پاره‌ و دانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێویسته‌ بیده‌نه‌وه‌ ، نابێت بریكارى سته‌مكاران بكرێت له‌ شت وه‌رگرتن له‌ خه‌ڵكى .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سته‌مێك سه‌پێنرا به‌سه‌ر خه‌ڵكى گوندێك یان شارێك یان له‌سه‌ر رێگه‌یه‌ك یان له‌بازارِێكدا ، له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی چاكه‌كار بوه‌ ناوبژیكار بۆ لابردن یان كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و سته‌مه‌ به‌گوێره‌ى توانا ، ئه‌و پاره‌ش كه‌داواكراوه‌ لێیان بیده‌نه‌ كاربه‌ده‌ست به‌داد دابه‌شى كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ى تواناى مادى ، به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و كه‌سانى ترى تێدا رِه‌چاو بكات ، و به‌رتیل وه‌رنه‌گرێت به‌ڵكو ته‌نها ببێته‌ بریكار له‌جێگه‌ى ئه‌وان ئه‌وه‌ى لێیان داواكراوه‌ هه‌وڵ بدات به‌كه‌مى بیداته‌ كاربه‌ده‌ستان ، ئه‌وه‌ كه‌سێكى چاكه‌كاره‌ به‌ڵام زۆرجار ئه‌وه‌ى به‌و كارانه‌وه‌ تێوه‌ ئه‌گلێت بریكارى سته‌م كارانه‌ و خۆویست و به‌رتیل خۆر و لایه‌نگرى خزم و دۆستانى خۆیان ده‌كه‌ن و له‌كه‌سێك كه‌ ئاره‌زویان بوو لێیوه‌رده‌گرن ، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سته‌م كاره‌ گه‌وره‌كان ، وه‌ له‌ نێو داره‌ ته‌رمى (تابوت ) ئاگریندا زیندو ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌یان ئه‌وان و هاوشێوه‌كانیان ویارمه‌تى ده‌ره‌كانیان ، دواى فرِێ ده‌درێنه‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ .