خواى به‌رزو بێ هاوتا ده‌فه‌رمووێ:[ وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالاً مِنْ اللَّهِ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ]المائدة: ٣٨
واته: « پیاو و ئافره‌تی دز ده‌ستیان ببرِن له تۆڵه‌ى دزى كردنه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش برِیار و حوكمێكه له‌خوداوه، خواى گه‌وره باڵا ده‌ست وكاربه‌جێ یه ».
ترسناكترین تاوانى دزى دزى كردنى حاجیه‌كانه له كه‌عبه‌ى پیرۆزدا، ئائه‌م جۆره دزانه كه دزی له پیرۆزترین به‌شى سه‌رزه‌وی و له‌ده‌ورو به‌رى كه‌عبه‌دا ده‌كه‌ن هیچ سه‌نگ و قورسایه‌كیان بۆ سنوره‌كانى خوا دانه‌ناوه و هیچى تێدا نه‌هێشتۆته‌وه .
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌به‌سه‌رهاتى نوێژى خۆرگیراندا فه‌رمووی :[لَقَدْ جِيءَ بِالنَّارِ وَذَلِكُمْ حِينَ رَأَيْتُمُونِي تَأَخَّرْتُ مَخَافَةَ أَنْ يُصِيبَنِي مِنْ لَفْحِهَا وَحَتَّى رَأَيْتُ فِيهَا صَاحِبَ الْمِحْجَنِ يَجُرُّ قُصْبَهُ فِي النَّارِ كَانَ يَسْرِقُ الْحَاجَّ بِمِحْجَنِهِ فَإِنْ فُطِنَ لَهُ قَالَ إِنَّمَا تَعَلَّقَ بِمِحْجَنِي وَإِنْ غُفِلَ عَنْهُ ذَهَبَ بِهِ] ( رواه مسلم رقم 904)
واته: «كه منتان بینی هاتمه دواوه، ئه‌وه ئاگریان هێنا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وكو هه‌ڵم و گرِ و بڵێسه‌كه‌ی بمگاتێ، وه ته‌نانه‌ت خاوه‌ن گۆچانه‌كه‌م بینی له ناو ئاگره‌دا كه رِیخۆڵه‌ی خۆی رِاده‌كێشا له‌ناو ئاگره‌كه‌دا، چونكه گۆچانه‌كه‌ی به‌كارده‌هێناو دزی له حاجیه‌كان ده‌كرد پێی، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه دزێ لێده‌كرد ئاگه‌دار ببوایه‌ته‌وه، ئه‌وا ده‌یووت نوساوه به گۆچانه‌كه‌مه‌وه و من ئاگادار نه‌بووم، خۆ ئه‌گه‌ر بێ ئاگابوونایه ئه‌وا ده‌یدزی»
وه له‌گه‌وره‌ترین جۆری دزیه‌كان دزى كردنه له‌ماڵى گشتی، وه هه‌ندێ له‌وكه‌سانه‌ى ئه‌م دزیه‌ئه‌كه‌ن ئه‌وه ده‌كه‌ونه‌بیانو و ده‌ڵێن دزى كردنه‌كه‌ى ئێمه‌ش وه‌كو دزى كردنى خه‌ڵكانى تر، دزى ئه‌كه‌ین وه‌كو دزى كردنى ئه‌و خه‌ڵكه (بۆخه‌ڵك بیخوات و ئێمه نه‌یخۆین)، به‌ڵام نازانن و هه‌ست ناكه‌ن ئه‌وه دزی كردنه له هه‌موو موسڵمانان، چونكه ماڵى گشتی موڵكى هه‌موو موسڵمانانه، وه دزى كردنی كه‌سانێكی له خوا نه‌ترسن نابێته به‌ڵگه و به‌هانه بۆ شوێن كه‌وتن و چاولێ كردنیان.
وه هه‌ندێ خه‌ڵك ماڵى كافر ده‌دزن ودزى له ماڵی كافران ده‌كه‌ن به بیانوى ئه‌وه‌ى كه ئه‌وانه كافرو بێ باوه‌رِن، ئه‌مه‌ش بیانویه‌كی نارِاسته‌و رِه‌وا نی یه و به‌هانه‌كه‌شیان گونجاو نیه وناته‌واوه، چونكه ئه‌و كافرو بێ باوه‌رِانه‌ى كه دروسته‌ماڵ وسامانیان ببرێت، بریتین له‌و كه‌سانه‌ى كه شه‌رِوجه‌نگ به‌رپاده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر موسڵمانان له به‌ره‌ی جه‌نگ دا ماڵ و سامانی به جێ ماویان ده‌بێته ماڵی موسڵمان و دروسته بردنیان، نه‌ك هه‌موو كۆمپانیاى كافران و تاك تاكیان بچێته ژێر ئه‌م باسه‌وه.
وه یه‌كێك له رِێگاكانی دزى كردن ده‌ست بردنه بۆ گیرفانی خه‌ڵكى و بردن و رِفاندنییه‌تى له‌ناكاو.
وه هه‌ندێك به‌نیازى سه‌ردانی ده‌چن بۆ ماڵ خه‌ڵكى و دزیان لێ ده‌كه‌ن، وه‌هه‌ندێ كه‌س دزى له جانتاو كه‌ل و په‌لی میوانه‌كه‌ى خۆى ده‌كات .
وه هه‌ندێ كه‌سى تر ده‌چنه بازارِ و فرۆشگاكانه‌وه و شمه‌ك وكه‌ل و په‌ل ده‌شارنه‌وه له گیرفانیاندا یان له ژێر جله‌كانیانه‌وه، یان هه‌ندێ جار هه‌ندێ ئافره‌تان ئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن و له ژێر جله‌كانیانه‌وه شت ده‌شارنه‌وه و ده‌یدزن.
وه هه‌ندێ خه‌ڵكى دزی شتی بچوك وكه‌م وهه‌رزان وكه‌م بایه‌خ به‌ئاسایی ده‌زانێ، له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى :[ لَعَنَ اللَّهُ السَّارِقَ يَسْرِقُ الْبَيْضَةَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ وَيَسْرِقُ الْحَبْلَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ] رواه البخاري انظر فتح الباري 12/81
واته: « له‌عنه‌تی خودا له دزێك بێ كه هێلكه‌یه‌ك ده‌دزێ و ده‌ستی ده‌برِرێت به هۆی دزیه‌كه‌یه‌وه، وه له‌عنه‌تی خودا له دزێك بێ كه گوریسێك ده‌دزێ و ده‌ستی ده‌برِرێت به هۆی دزیه‌كه‌یه‌وه »
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه‌شتێكى دزى، بیگێرِێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى خۆی، دوای ئه‌وه‌ى په‌شیمان بۆیه‌وه‌و ته‌وبه‌ى كرد و گه‌رِایه‌وه بۆلای خوا، ئیتر به ئاشكرا بۆی ده‌گێرِێته‌وه و ده‌یداته‌وه یان به‌نهێنى و په‌نهانی یان به‌هۆى كه‌سێكى تره‌وه بۆی ده‌گێرِێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵی زۆرى دا‌و كۆششی كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ى خاوه‌ن ماڵه‌كه و ده‌ستى پێنه‌گه‌یشت یان به‌میرات گره‌كانى خاوه‌ن ماڵه‌كه، ئه‌وا دروسته بیكاته خێر به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ى پاداشتی خێره‌كه‌ى بۆ خاوه‌ن ماڵه‌كه بێ.