ئه‌ركى قوتابخانه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردندا
بەروار: 2011/09/23سەردارن: 3497نوسەر: د.عبداللطيف أحمد مصطفى


إنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَ نَسْتَعِيْنُهُ وَ نَسْتَغْفِرُهُ وَ نَعُوْذَ بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا و مِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ الله فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ. وَ أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ الله وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَ رَسُوْلُهُ:أَمَّا بَعْدُ...

فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ وَ خَيْرَ الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ (صلى الله عليه وسلم)، وَشَرَّ الأُمُوْرِ مُحْدَثَاتُهَا وكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَة و كُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَة و كُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ.
وبعد..
موسوڵمانان ئه‌مرِۆ یه‌كه‌م رِۆژى ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى خوێندنى ئه‌م ساڵمانه‌ سه‌رى ساڵى تازه‌، ئه‌مرِۆ قوتابیان ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ خوێندن، جا ئامۆژگاریه‌ك بۆ خۆمان بۆ مامۆستایان و قوتابیان و دایكان و باوكان إن شاء الله، كه‌ به‌ ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمانى ده‌زانین خواى گه‌وره‌ نیه‌تمان خالص بكات، ئه‌م ئامۆژگارییه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌موو لایه‌ك بكه‌ین. داواكارین له‌ خواى گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌تى تێ بخات و ببێته‌ مایه‌ى سوود به‌خشى بۆ هه‌موو لایه‌ك، ساڵى خوێندنى تازه‌مان كه‌ ده‌ست پێده‌كات بێ گومان ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ى كه‌ منداڵه‌كانمان بۆى ده‌چن و ئه‌و په‌یمانگاو دانیشتگایانه‌ى كه‌ گه‌نجه‌كانمان بۆی ده‌چن هه‌موویان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تێكن پێى ده‌وترێت ( وزارة التربية و التعليم) وه‌ كه‌ كولیه‌ بێت ئه‌وه‌ پێی ده‌وترێت(وزاره‌ التعلیم العالی).
(التربية و التعلیم) یه‌عنى په‌روه‌رده‌ و فێركردن، یه‌عنى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئه‌ركێكى گرنگى خستۆته‌ ئه‌ستۆى خۆى بۆ فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵان و گه‌نجانى ئه‌م ووڵاته‌.
ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ته‌نها ته‌علیم(التعلیم)نیه‌، به‌ڵكو په‌روه‌رده‌شه‌ (التربية)، وه‌ په‌روه‌رده‌(التربية‌)گرنگتریشه‌ له‌ ته‌علیمه‌كه‌ و له‌ پێشیه‌تى، كه‌واته‌ بابزانین زانست و په‌روه‌رده‌ى منداڵان و گه‌نجه‌كانمان له‌سه‌رچى بكرێت باشه‌؟

[كێن ئەوانەی كە پەروەردە دەكەن ‌و بەرهەمی ئەو پەروەردە كردنە چییە؟]

بێ‌ گومان ئیسلام لەگەڵ فێركردنە، چونكە یەكەم ووشەی قوڕئان كە لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە ووشەی(اقْرَأْ) واتە: (بخوێنەوە)، كەواتە ئەم دینە لە سەر بناغەی خوێندنەوە دامەزراوە، یەكەم ئایەتی قورئان باسی خوێندنەوە دەكات. كەواتە دینی ئیسلام دینی زانست‌و پێگەیاندن‌و ڕۆشنبیرییە‌و هەركەسێك وا بزانێت ئیسلام ڕێ‌ لە خوێندن دەگرێ‌ ئەوە خەراپ تێگەیشتووە،ئیسلامەتی هانمان دەدات فێربین، تێبگەین، زانستمان هەبێت، چونكە ئەوەی زانستی هەبێت ئەو كەسە دەتوانێت ڕەوشت‌و كردەوەكانیشی جوان بێت، دەتوانێت كەسێكی سوود بەخش بێت بۆ كۆمەڵگایەكەی بۆ خێزانەكەی بۆ خودی نەفسی خۆی بۆ قیامەتەكەی، ئیسلام زانستی دەوێت، دیندارییەتی بە جەهالەت ناكرێت، خوا پەرستیش بە جەهالەت ناكرێت، بۆیە زۆر لەوانەی كە نەخوێندەوارن بەهۆی جەهل ‌و نەزانینەوە تووشی زۆر هەڵە و بیدعە دەبن كە وا دەزانن بەم پەرستنە داهێنراوانە لە خوا نزیك دەبنەوە، بەڵام لە خوایان دوور دەخاتەوە زۆر شت وا دەزانن شەرعییە ‌و بەڵام شەرعیش نییە، بۆ؟ چونكە زانستی نییە، ئەوانەی كە زانستیان نییە توانای فێربوونیان نی یە خوای گەورە ئاوا وازی لێ نەهێناون ‌و بڵێ‌ ئێوە قەڵەمتان لەسەر نییە نەخوێندەوارەكان نەك ئەوەی كە توانای فێربوونی نییە، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ] واتە: پرسیار لە ئەهلی زیكر بكەن، ئەهلی زانست كە شتێكتان نەزانی بۆ خۆتان،
كەواتە تۆ بەچی خۆت ڕزگار دەكەیت لە زەرەری نەفامییەتی، خۆت ڕزگاركە ئەی نەخوێندەوار بە پرسیار، پرسیار لە كێ‌ بكە؟ئەهلی زیكر ئەهلی زانست، زانایان پرسیاریان لێ‌ بكە، ئەوە حەڵاڵە ئەوە حەرامە، ئەوە دروستە ئەوە نادروستە، ئەوە ئەركی سەرشانی تۆیە كە تۆ نەخوێندەواری كە تۆ گەنجێكی یان منداڵێكی قابیلییەت ‌و توانای فێربوونت هەیە، تۆ واجبە لەسەرت بخوێنی، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: فێربوونی زانست فەڕزە، چۆن خوای گەورە پێنج نوێژەكانی فەڕز كردووە لە سەرت ‌و ڕۆژوو گرتن فەڕزە لە سەرت، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: (طلب العلم فريضة على كل مسلم)صحيح الجامع: رقم : 3913 واتە: فێربوونی زانست فەڕزە لەسەر هەموو موسوڵمانێك، بە پیا‌و ‌و ژنەوە بە كچ ‌و كوڕەوە.
لە ئیسلامدا فێربوونی زانست فەڕزە نەك تەنها بڵێ‌ بیكە ‌و بەس، چۆن ئەگەر فەڕزێك ئەنجام نەدەی گوناهبار دەبیت، ئەی ئەو كەسەی توانای فێربوونت هەیە تەنها پیرەكان توانایان نەماوە بەس واجبی ئەوان پرسیاركرنە ئەوانەی كە تواناتان هەیە چۆن ئەگەر نوێژێك نەكەی گوناهبار دەبیت ئەگەر هەوڵی فێربوونی زانستیش نەدەیت گوناهبار دەبیت.
لەكۆندا ئۆممەتی ئیسلام واتە باپیرانی ئێمە ئەو زانستەی خوێندوویانە چی بووە‌و لە كوێدا خوێندوویانە؟
ئەو زانستە بریتی بووە لە كەلامی خودا ئەو قورئانە پیرۆزە ‌و فەرموودە پیرۆزەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەو زانستە بووە كە خوێندوویانە، ‌وە ئەو شەریعەتەش كە لەوەوە دەرهاتووە ‌و هەر وەسیلەیەكیش كە لەویان بگەیەنێت لە ماڵەكانی خودادا كە شوێنێكی پێرۆزە دەخوێندرا، مەجلیسی زانستی پیاوان ‌و مەجلیسی زانستی ئافرەتان هەبووە، بەردەوام چەند ئافرەتێك هەیە كە عالمەیە ‌و گەیشتۆتە دەرەجەی دكتۆرا، لە كۆندا موحەدیسەیە(المحدثة)هەبووە كە مامۆستاشە ‌و ئافرەتیشە، یەكێك لە شێخەكانی ئیمامی بوخاری ئافرەتە، ئەو علمە ئاوا لەو شوێنە پیرۆزە كە مزگەوتەكانن بە شەرم ‌و ئیمان ‌و ڕە‌وشتەوە خوێندراوە، ڕابردووی ئۆممەتی ئیسلامی كە تەماشای بكەین ڕابردوویەكی پڕشنگدار ‌و سەر بەرز ‌و پڕ لە شكۆی هەیە، بەڵام لە دوای ئەوەی كە داگیركەر هات ‌و ئەو ووڵاتانەی هەموو داگیركرد بە عیراق‌و سوریا‌و كویت‌و سعودیەوە،دوایی داگیركەر وەكو هێزی عەسكەری چووە دەرێ‌ بەڵام شتێكی هێنا لەگەڵ خۆی بۆ ئەو ووڵاتانەی ئێمە كە ئەویش بریتی بوو لە قوتابخانە.
زانست لە مزگەوت هاتە دەرەوە ‌و چووە قوتابخانەكان (وا تێ‌ مەگەن دژی قوتابخانەكانین) مەبەستمان ئەوە نییە، بەڵام بەڕاستی با بزانین كە زانست خوێندن لە ماڵەكانی خودا دەركرا ئەوەتا ئایا كەس دەبینن ئێستا لە كۆڵانەكان ‌و گەڕەكەكاندا 10 قوتابی بڵێن دەرس دەخوێنین لە مزگەوت( ماڵی خودا) شتی وا ماوە؟!! نەك تازە بە تازە وەزارەتی ئەوقاف دایناوە كە هەر مامۆستایەك بۆی هەیە (7) قوتابی هەبێت زیاتر نا، ئەوە شتێكی بچووكە، بەڵام ئەگەر (7) قوتابی فەقێ‌ لە مزگەوت دابن بەڵام چەند هەزار قوتابی لە قوتابخانەیەكدا دەخوێنن!! زانست لە ماڵی خودادا دەرهێنراو هێنرایە قوتابخانەكانەوە، لە ماڵی خودا مامۆستا دەرسی دەوتەوە دەست بە نووێژ ‌و بە ڕەوشت ‌و بە ئیمان، منداڵەكەش بە ئیمان ‌و لە خوا ترس لەسەر ئیمان ‌و خوا پەرستی ‌و ڕەوشتی جوان پەروەردە دەكرا ‌و بە‌و پێیە زانست دەخوێندرا.
ئەمڕۆ لە قوتابخانەكان گرنگ نییە مامۆستا هەرچی بێت!!گەر مامۆستا ماركسی بێت ‌و بڵێت خوا نییە مامۆستا مامۆستایە دەبێت دەرس بڵێتەوە ‌و منداڵەكەی خۆتی بۆ بنێری كە فێری بكات بڵێت ئێمە لە مەیموون دروست كراوین!! فێری بكات بڵێت جیاوازی لە نێوان پیاو ‌و ژندا نییە لە هیچ شتێكدا، مامۆستایەك وانە دەڵێتەوە كەسێكی تر وانە دەڵێتەوە كەبەعسی بوو ئیمانی بەئیسلامەتی‌و دینی خوا نەبوو، من بۆخۆم مامۆستابووم لەقوتابخانەی ئامادەیی چوارقورنە بەرێوبەری قوتابخانەكەمان ڕازی نەبوو دەرسی دیین بڵێمەوە دەیووت مامۆستا تۆ سەر لە قوتابیەكان دەشێوێنی!! بۆ؟ چونكە ئایەتەكانیان بۆ دەكەیتەوە كوردی ‌و تێیان دەگەیەنی.
ووتم: كەواتە بۆچی وانەی دینتان داناوە لەهەفتەیەكدا دوو وانە!! ئەویش وانەی شەشەم كە قوتابی مێشكی ماندوو دەبوو توانای نەدەما بە پەلەبوو دوو ووشە بخوێنێت ‌و بڕواتەوە بەو حاڵەشەوە ڕازی نەبوو دەهات خۆی دەگرت لە پشت دەرگاكەوە بۆ ئەوەی بزانێت باسی چی دەكەم بۆ قوتابیەكان!! دوایی رۆژێكیان ووتی: مامۆستا بەڕاستی با پێت بڵێم كاتی خۆی بڕیار وابوو ئەو كەسەی كە وانەی دین دەڵێتەوە دەبێت مەسیحی بێت یان شیوعی بێت!!نابێت كەسێك بێت كە ئیمانی بە كتێبەكە هەبێت!!چونكە تێكیان دەدات!!
چونكە پیێان دەڵێین خوابناسن، نوێژبكەن، ڕەوشتتان جوان بێت، ئایا ئەوە تێكدانە؟! پاش هێنان ‌و بردنێكی زۆر نەیان هێشت وانەی دین بڵێمەوە.
كەواتە كێ‌ وانەی دین بڵێتەوە؟ ئافرەتێكی سفور كە جل ‌و بەرگێكی شەرعی لە بەردا نیە بچێت بەرامبەر كوڕان ڕاوەستێت باسی دینیان بۆ بكات!!! یان مەسیحیەك یان شیوعیەك!! ئەوە دەبێت دەرسی دین بڵێتەوە ئەو سیاسەتە بۆگەنە فاشیلە بەعسیە تا ئێستاش لەهەندێ‌ قوتابخانەكان هەرماوە.
ووتمان خوێندن لەماڵی خوا دەركرا بۆ قوتابخانەكان لەو قوتابخانانەدا ئەو جۆرە كەسایەتیانە بەرێوبەرن لەگەڵ ڕێزم بۆ بەرێوبەرە چاكەكان ئەو جۆرە كەسانە مامۆستان كە ئیمانیان بەخوا نیە و ڕەوشتیشیان بە پێی پێویست نیە چ بگات وەك ڕەوشتی موسوڵمانان.
لەمزگەوت ئافرەت ناتوانێت بە ئاخیر مۆدێل خۆی بڕازێنێتەوە و بێت لە تەنیشت گەنجێك دابنیشێت ‌و بڵێت بۆ زانست خوێندن هاتووم، لەماڵی خوا ئەوە ناكرێت!! بەڵام ئەگەر لەماڵی خوا دەركرا ئەوە لە قوتابخانە یان زانكۆ دەكرێت كوڕ و كچ خۆی دەرازێنێتەوە و بەیەكەوە دادەنیشن لە پۆلێكدا بە بیانووی خوێندن ئەو خوێندنە كە سەیری داهاتووی قوتابیەكانمان بكەین ناڵێین لە دین هیچ نازانن بەڵكو لە دونیاش هیچ نازانن ‌و هیچیان پێ نیە!!چەند قوتابیەك لە ناو كۆی گشتی قوتابیەكاندا خۆی ماندوو دەكات ئەگەرنا باقییەكەی فاشیلە و زۆربەی بە فاشیلی دەردەچێت لە زانكۆ!! چونكە ئەگەر پێی بڵێیت وەرە كتێبێكم بۆ بخوێنەوە نازانێت بیخوێنێتەوە ‌و هەموو سەر و كەللەی كتێبەكە دەشكێنێ‌!! تێیاندایە بووە بە مامۆستاش هێشتا دوو ووشە نازانێت لە زمانی عەرەبی‌و دوو ووشە تێناگات لە كەلامی خودا!!ئەوە ئیشی ئەو نییە!!چونكە عەرەبی فێربوون وەك قەدەغەی لێ بێت وایە بە بیانووی ئەوەی كە زمانی عەرەبەكانە!!!عەرەبیش ئێمەیان چەوساندۆتەوە كەواتە ئێمە دژی زمانی عەرەبیشین!! ئەوە نەفامێتی ‌و جاهلییەتە، چونكە ئەوەندەی جۆرج بۆش ‌و ئەمریكا زوڵم ‌و خیانەتیان لە میللەتی كورد كرد سەدام بەو هەموو دیكتاتۆریەتەی خۆیەوە نەیكرد كە داوا دەكەم لە خوای گەورە سەدام لە جەهەننەمدا بهێلێتەوە بۆ هەتاهەتای كە بێ‌ باوەڕین بە هەموو دەستەو ڕژێمەكەی، بەڵام ئەو بە ئاشكرا دوژمنت بوو هەرچەندە ئەم دۆستمان بوو، چی بۆ گەلی كورد كرد؟!! مەزانن زۆری بۆ ئێمە كردبێت ئەوەی بۆ ئێمە كراوە بۆ هەموو پارێزگاكانی عێراق كراوە‌و ئەوان نەفرەتی لێدەكەن‌و ئێمە سڵاواتی بۆ دەنێرین!!هیچیش لەوان زیاترمان بۆ نەكراوە.
كەواتە براكانم با تێبگەین بەرژەوەندی خۆمان‌و خوێندن‌و قوتابخانەكانمان واتە چی؟ منداڵەكانمان دەنێرین بۆ قوتابخانە بۆچی؟ پەروەردەو فێركردن ئامانجی تێدایە، مەبەستێكی تێدایە چ بەرنامەیەكی پەروەردەیی خوێندنت هەبێت ئەوە دەتەوێت ئەو منداڵە لە داهاتوو ئەو كەسە دەرچێت كە دەتەوێت، كاتێك ئێمە سەرچاوەی فێربوون لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وەرنەگرین ‌و بچین لە ڕۆژئاوای وەربگرین چاوەڕێكەن دوای چەند ساڵێك ئەو جیلە جیلێكی ئەوروپاییان لێدەردەچێت، چونكە ئەو خوێندنە ئەوە بەرهەمەكەی دەبێت، جیلێكی ئەوروپی نەك جیلێكی ئیماندار‌و ئەمیندار، جیلێكی بەڕەوشت‌و جیلێكی چاكەكار نا ئەوە نامێنێت، قوتابیە و دەخوێنێت جنێو بە باوكی دەڵێت ‌و نازانێت ڕێزی دایك ‌و باوكی چییە ‌و ڕێزی گەورە ‌و بچووك چییە، دراوسێ‌ ‌و مافی دراوسێ‌ ‌و ئەو جۆرە شتانە نەماوە، بۆ؟ چونكە پەروەردەیەك ناخوێنن لە قوتابخانە ئەوەی من دەیڵێم زیادەڕەوی نییە مەنهەجی قوتابخانە بهێنن لەوانەیە (10_12) وانە بخوێنن یەك وانەیان نییە كە ڕەوشت ‌و ئیمانێكی جوان ‌و ڕاست فێری قوتابی بكەن یەك دانە بێنن!!( كیمیا، فیزیا، ئەحیا، بیركاری) باشە دوای چی؟ ئەی كوا ڕەوشت ئەی ئیمان ئەی بیر‌و باوەرێكی ڕاستەقینە؟!!ەی ئەو منداڵە چۆن هەڵسوكەوت لەگەل گەورەی خۆی بكات؟!!لەگەڵ دایك ‌و باوكی؟!! لەگەڵ دراوسێی، لەگەڵ خەڵكی ڕەوشتی چۆن بێت، دینەكەی چی بێت؟!! هەڵسوكەوتی چی بێ‌....هیچ هیچ؟!!گوێی پێ‌ مەدەن ئەوە بۆ خۆی شوانە سەیری تەلەفزیۆن‌و سەتەلایت دەكات، لە كۆڵان شتی چاك دەبینن‌و وردە وردە پەروەردە دەبن، ئەوە خیانەت كردنە لەو جیلە، خیانەت كردنە لەو میللەتەو لەو گەلە لە ئێمە؟!
بۆیە لەسەرەتای ساڵی تازەدا دەڵێم با پەیامێك بێت بۆ باوكان‌و دایكان بۆ منداڵان ‌و بۆ قوتابیەكان بۆ مامۆستایان بگرە بۆ حكومەتیش، با چاوێك بە خوێندن ‌و پەروەردەكردن بخشێنینەوە چونكە ڕۆژ بە ڕۆژ گەنجەكانمان لە دەست دەچن، كە لە دەست دەچن ناڵێین لە دەستی دین دەچن بەڵكو لە دەستی ووڵاتەكەش دەچن ئەو گەنجەش كە وا پەروەردەبوو كە بەلێ كوڕە بەڵام گەنجێكە ڕەوشتی ئافرەتانەیە لە شكڵی دا لە قسەكردنیدا لە شێوازی دا غیرەت ‌و پیاوەتیش ‌و شەهامەت ‌و كەرامەت ‌و ئەو شتانەی وردە وردە لە ناو دەچن بەس خەمی ئەوەیەتی كە چ جۆرە كرێمێكی تر پەیدا بكات بۆ دەم ‌و چاوی جلەكەی چۆن لەبەر بكات؟ چۆن خۆی بڕازێنێتەوە؟ بۆ ئایا خەمی ئەوەیەتی ووڵات كاولە؟! خەڵك پێویستی بە یارمەتی ئەو هەیە؟! پێویستیان بەوەیە كە كەسێك دەربچێت پیاو بێت ‌و ئەركی ئەم ئوممەتە بخاتە سەر شانی خۆی گەنجی ئێمە بیر لەوە ناكاتەوە ئەمڕۆ كێشەی ئەوەی هەیە كە بەیانی فڵانە كچەش دێت چۆن لە قوتابخانە یەكتری ببینن ئەوە گرنگە خوێندنی چی ‌و داهاتووی چی ‌و گەل ‌و ووڵات ‌و نیشتمانی چی!! گەنج ئەوەی لە خەیاڵا دا نەماوە، بۆ؟ چونكە بەس بەناو پەروەردە و فێركردنە ئەگینا وەرە پەروەردەی چی ‌و فێركردنی چی؟ چی فێردەكەیت ئەو منداڵە با ئەو پەڕی ئەوەندە لە كیمیاو فیزیا شارەزابێت، با زمانی ئینگلیزی ئەوەندە بزانێت وەكو ئینگلیزێك قسە بكات دوایی چی؟ ئەوپەڕی 100 ئینگلیز هەیە كە جیاوازی بە خوشك ‌و دایكی خۆی نەكات!! هەیانە جیاوازی لە نێوان حەرام ‌و حەڵاڵ دا ناكات؟!! واتە كە كوڕەكەت ئینگلیزی فێر بوو، چ شتێكی زۆر گرنگی لێ‌ دەرچوو ئەگەر ڕەوشت نەبێت ئەگەر ئیمان نەبێت ئەگەر زانست بەو دینەی لە باو و باپیرانەوە هاتووە كە عیززەت ‌و كەڕامەتی ئێمەی پێوەیە ئەگەر ئەوە نەما با كوڕەكەت هەر فێری ئینگلیزی ببێت چییە؟!!واتە چی؟! ئەوپەڕی خۆشی بكوژێت ناتوانێت وەكو ئینگلیزێك قسە بكات!!چی لە مەسەلەكە گۆڕدرا؟!كیمیای خوێند ‌و فیزیای خوێند ‌و ئەحیای خوێند ناڵێم ئەوانە پێویست نین با هەمووی بخوێنن بەڵام لەسەر حیسابی دینەكە نەبێت، نەك ئەوانە جێی ئیسلامەتیمان بۆ بگرنەوە ‌و ئاگامان لەو زانستە ڕاستەقینەیە نەبێت كە خزمەتی ووڵات دەكات خزمەتی نیشتمان دەكات خزمەتی خەڵكی دەكات خزمەتی خۆی دەكات بەهەشتت بەنسیب دەكات، كە ئاگامان لەو زانستە نەمێنێت بەهۆی شتێكی ترەوە ئەومان لەبیر بچێتەوە ئەوە هەڵەیە...بۆیە كە سەیركەیت ئەوەی لە ئیسلام دوور كەوتەوە‌و پەروەردەكەشی پەروەردەكردنێكی تەواو نەبوو ئەوە ئەو منداڵانە وا دەزانن ئێمە پەروەردەیان دەكەین بۆ وولات ئاوەدانكردنەوە، بەڵام لە ڕاستیدا پەروەردەیان دەكەین بۆ ووڵات كاول كردن. چاك بزانن دەبن بە وەسیلەیەكی(دەمار) نەك وەسیلەیەكی (ئیعمار) ئەو گەنجانەی كە تۆ دەرسیان پێ‌ دەڵێیت ئەو گەنجانەی كە تۆ پەروەردەیان دەكەیت‌و قوتابخانەیان بۆ دەكەیتەوە هەر ئەوانە دەبن بە خۆركەیەك، وە كرمی ناو دارەكە هەر خۆی ئەو ووڵاتە بەهۆی ئەوانەوە لێك دەترازێ‌ ‌و هەڵدەوەشێ‌، چونكە ڕەوشت نەما ئوممەت نامێنێ‌ كە ئەمانەت نەما كە غیرەت نەما كە ڕاستگۆی نەما كە ئیمان نەما ووڵات دەمێنێ‌؟! نیشتمان دەمێنی كۆمەڵگا دەمێنێ‌؟! ئەو كۆمەڵگایە بەدەستی خۆمان تێكی دەدەین.
كەواتە دەبێت ئاگامان لێ‌ بێت بزانین پەرورەدە چ پەروەردەیەكی منداڵەكانمان دەكات چ پەروەردەیەكی گەنجەكانمان دەكات، ئەگەر ئەو پەرورەدەیە پەروەردەیەكی ڕاست ‌و دروست ‌و چاك نەبێت ئەوە زەرەر لە منداڵ دەدریت زەرەر لە نیشتمان ‌و گەل دەدرێت.
دواتر دایك ‌و باوك، بزانن ئەركی سەرشانی ئێوە زۆر گەورەیە هەر ئەوەنییە بڵێی لە كۆڵ خۆمی بكەمەوە ‌و پاڵی پێوە بنێم بۆ قوتابخانە بڕوات، ڕۆژانە پرسیاری لێبكە چی خوێندووە؟ سوودی لەچی بینیووە؟ هاوڕێیەتی كێ‌ دەكات؟ لەگەڵ كێ‌ دەگەڕێت؟ بۆ كوێ‌ چوو؟ بۆ دوا كەوت؟ بۆ زوو هاتەوە؟ چونكە ئێمە لە سەردەمێكین بەسەبەبی ئەو هەموو كەناڵە ئاسمانیانە بەسەبەبی ئنتەر نێت‌و بەسە بەبی مۆبایل‌و بەسەبەبی ئەو هەموو سی دی‌و دی ڤی دی‌و ڤیدیۆیە‌و ڕەوشت كەم بۆتەوە پەنا بەخوای گەورە ئاگات لێ نییە منداڵەكەت تووشی شزوزی جنسی بووە، تووشی بەدڕەوشتی بووە بۆ خۆشت هەستی پێناكەیت دوایی بۆت چارەسەر ناكرێت، دوای ڕووت ڕەش دەبێت ‌و سەرت شۆڕ دەبێت. ئاگات لە كورەكەشت و كچەكەشت بێت هەر مەڵێ‌ گرنگ ئەوەیە دەڕوات بۆ قوتابخانە نیوەڕۆش دێتەوە تەواو هەقم نیە، بۆ قوتابخانە دەڕوات چاودێری بكە چونكە تۆ لێی بەرپرسی مەهێڵە هاوڕێیەتی مرۆڤی خەراپ بكات، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت:[الْمَرْءُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ]رواه أحمد والترمذي وأبو داود والبيهقي في " شعب الإيمان " ئینسان لەسەر دینی هاوڕێیەكەیەتی، لەسەر دین نەك هەر ڕەوشت‌و بەس واتە هاوڕێ‌ نەك هەر خوی هاوڕێیەكەی دەگرێت بەڵكو دینەكەشی دەگرێت، كە ئەو منداڵەی تۆ هاورێیەتی ئینسانێكی بێ‌ دین بكات بێ‌ دین دەردەچێت كە هاوڕێیەتی ئینسانێكی بەدڕەوشت بكات بەدڕەوشت دەردەچێت، دەبێت ئاگامان لێ‌ بێت بزانین كە منداڵەكەی تۆ كێ‌ هاوڕێیەتی، لە كۆڵان كێ‌ هاوڕێیەتی لێی بپرسەوە چونكە تۆ بەرپرسی، خوای گەورە موحاسەبەت دەكات ڕۆژی قیامەت بۆ ئیهمالت كرد بۆ پەرورەدەت نەكرد؟!
* [دەوری مامۆستا:] مامۆستا پلەی بەرزە لە ئیسلام بەمەرجێ‌ ئەو مامۆستایە مامۆستایەكی ڕاست بێت بە مەرجێك مەبەستی خزمەت كردنی ووڵاتەكەی ‌و خزمەت كردنی ئەو منداڵانە بێت كە لە ئەستۆی ئەودان ‌و ئەمانەتن لای نەك تەنها ئەوە مەبەستی بێت دەوامەكەی بەسەر بەرێت بەهەر شێوەیەك بێت ‌و مووچەكەی وەربگرێت هەقی نییە ‌و تەواو بەیانی دێ‌ دەچێتە پۆلەوە 10 دەقە چارەگێك پێش دەستكردن بە وانە بە قسەی ئەملا و ئەولا قوتابیەكان سەرگەرم دەكات ‌و سەرنجام هیچی بەهیچ نەكردووە!!ئەو قوتابیە یەكەم ڕۆژ كە چووە قوتابخانەوە لەگەڵ ئەو ڕۆژەی كە دێتە دەرەوە لە تەرازووی دە هیچ جیاوازی نییە بەس تۆزێك خوێندەواری فێربووە ‌و دەزانێت شتێك بخوێنیێتەوە ئەگینا وەرە قوتابیەكی پۆلی پێنج ‌و پۆلی شەش بێنە!! هیچ جیاوازییەكیان نییە بگرە ئەوە پۆلی شەشی تەواو كرد بیهێنە بزانە چی پێیە؟! كوا تۆ لە چ بوارێكدا چالاكی ‌و لە چ بوارێكدا سوودت وەرگرتووە دەتوانی سوود بە خۆت ‌و خێزان ‌و نیشتمانت بگەیەنی، هەرچەندە بەهۆی ئەو 12 ساڵەوە لەوانەیە ئیشیشی لەگەڵ دایك ‌و باوكی نەكردبێت و لەوانەیە دینەكەشی ئیهمال كردبێت و لەوانەیە نوێژو و ڕۆژووشی لە سەر خوێندنەكەی چوواندبێت نەتیجەكەش ئەو نەتیجەیە بێت؟!
كەواتە مامۆستایان بەرپرسن لەو قوتابیانە بەڵام بەرپرسن لەو قسانەی كە دەیكەن ‌و لەو كردەوانەی كە دەینوێنن لەو ڕەوشتەی كە هەیانە، مامۆستا پێشەنگە وە قوتابی ئاوێنەیەكە، ڕەوشتی مامۆستاكەی تێدا دەداتەوە هەمیشە وایە قوتابی كاریگەرە بە مامۆستاكەی كە تەماشای كرد قوتابیەكچەكانمان كە دەچنە قوتابخانە و مامۆستایەكی كچ وانەیان پێدەڵێت جلێكی بێ‌ شەرعی لەبەرە جلێكی خوا نەترسانەی لەبەرە بە مۆدێلێك ‌و بە جۆرێك هاتۆتە قوتابخانە و ئەو قوتابیە كچەش هەوڵ دەدات وەك ئەو بكات ‌و وەك ئەو دەردەچێت، ئەوە پیاوەكانیش بە هەمان شێوە دێنەوە لە قوتابخانەو لە هەڵسوكەوتی لە قسەكردنی لە ئاكاریدا ئەگەر بە شێوەیەكی باش نەبێت ئەو قوتابیە كاریگەر نەبێت بەو مامۆستایە. مامۆستا دێت كوفر دەكات لەپێش چاوی ئەو قوتابیە ‌و قوتابیەكەش كوفر دەكات، كەواتە نەك هەر خۆت كافر دەرچووی قوتابیەكانیشت تووشی كوفر كرد!! تۆ ئێستا پێت بڵێم دوو دێر بخوێنەوە نازانی بەڕاستی بیخوێنیتەوە دێت بە هەموو عەقڵی خۆی دەڵێت وەڵڵا ئەم قورئانە شتی زیادی تێدایە!! ئەوە تازە تەخەرووجی كردووە بووە بە مامۆستا!!ڕۆشنبیرە شتێكی گرنگی لێ‌ دەرچووە!!
ڕۆژێكیان یەكێكیان پێی ووتم: ئەو قورئانە شتی زیادی تێدایە،ووتم فەرموو ئەو قورئانە پێم بڵێ‌ كام شتی زیادی تێدایە ، یەكسەر ڕاوەستاو ووتم: نا برا پێم بڵێ‌ كام سوڕەتەو كام ئایەتە پێم خۆشە پێم بڵێی با بزانم، هەزارو و چوارسەد و ئەوەندە ساڵە ئەو قورئانە هاتووە هیچ كەسێك حەددی نەبووە بڵێت ئەو ئایەتە زیادەیە جەنابت تازە تەخەروجت كردووە بووویتە ڕۆشنبیر پێم بڵی ئەو قورئانە یەك ئایەت یان كام سورەت زیادە، ڕاوەستاو ووتی: من نازانم كامەیە بەڵام وا دەڵێن!!
ووتم : بۆ وا دەڵێن هۆكارەكەی چییە؟ ووتی: دەڵێن ئەمرییكیەكان دەستیان تێخستووە و شتیان گۆڕیوە و دەستكاریان كردووە، لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەو برایە خوا هیدایەتی بدات_إن شا‌ء الله_ نیەتی خەراپ نەبووە، بزانە چۆن كاریگەر بووە ‌و كەوتۆتە ژێر هەندێك شت كە دەڵێن ئەمریكیەكان دەستكارییان كردووە و شتیان خستۆتە ناوەوە!! كەوانیە!
ووتم: وەكو چی ووتی: وەكو ئەوەی كە مافی ئافرەت زەوت كراوە لە قورئان!! ووتم: كام مافەی ئافرەت؟! ووتی: بۆ ئافرەت نابێت هیچی بەدەست بێت بۆ نابێت ئافرەت سەركردە بێت!! منیش بە ئاشكرا ووتم: خۆ ئەو سەركردانەمان كە ئەو قسەیە دەكەن وە ئیش بەم قورئانە ناكەن دەبا هەریەكە لەوان لاچێت، ژنەكانیان دانێن لە جێگەی خۆیان، خۆ ئەوان قورئان ڕێگەی لێ‌ نەگرتوون!! بۆش ئیمانی بە قوڕئان نیە بڵێت قوڕئان ڕێمان لێ‌ دەگرێت ئافرەت دانێن‌و ببێنن ووڵاتێكی كافر ببینن ئافرەت سەركردە بێت! لەكوێ‌ ئافرەت سەركردەیە، بە هەرحاڵ ئەو ووڵاتانە خۆ كافرن بۆ ئافرەت دانانێن ببێتە سەركردە؟
دیارە ئافرەت شیاو نیە بۆ ئەو شوێنە توانای ئافرەت ئەوە نیە سەركردایەتی ووڵات بكات ئەگەر توانای هەبووایە ئەو ووڵاتە كافرانە قورئان ڕێی لێ‌ نەگرتوون لەگەڵ ئەوەشدا ئەی ئافرەت بۆ نابینن سەركردە بێت مەگەر بە كەمی هەبێت، براكەم ئەوە ڕۆشنبیرییەت نییە تۆ فێری بوویت، مامۆستایەتی ئاوا ناكرێت، سبەینێ‌ بەو جۆرە بیركردنەوانەوە بچێتە سەر قوتابی، قوتابیش كەم ئەزموونە، نازانێت بەو جۆرە مێشكە قوتابی تێك دەدات ‌و عەقیدەی تێك دەچێت ‌و بیروباوەڕی تێك دەچێت ئەو قوتابیە سەری لێ‌ شێواوە كەواتە مامۆستا بەرپرسە، مامۆستا واجبی سەرشانیەتی كە بێت ‌و لەبیروباوەڕی دا لە ڕەوشتی دا كارێكی وا بكات منداڵەكان، قوتابیەكان سوود بەخش بن نەك زیان بەخش، پێش هەموو شت ڕەوشت ‌و بیرو باوەڕ ‌و ڕاستگۆیی ئەمانە ئەو شتانەن كە پێویستە مامۆستایان ئەركی سەر شانیانە كە فێریان بكەن ئەگەر فێریان نەكەن خیانەتە، بەڵام بگرە هەندێكیان نەك هەر فێریان ناكەن دەڵێن قەدەغەیە كە هاتیە قوتابخانە نابێت نوێژ بكەیت!! ڕێگە بە قوتابی نادرێت لە كاتی نوێژ كە فەڕزی خوایە ئەو خوایەی كە تۆی دروست كردووە ئەی مامۆستای فاشیل ئەو خوایە فەڕزی كردووە لەسەری چۆن ڕێی لێدەگریت نوێژ نەكات؟!
پێم ناڵێیت تۆ چیت؟ لە كوێ‌ هاتی؟ لەبیرت چۆتەوە خوای گەورە تۆی لەچی دروست كردووە، لەبیریشت چۆتەوە بۆ كوێ‌ دەڕۆیت؟ دوایی زەلیل دەبیت، ڕیسوا دەبیت، ئەوكاتە وەك فیرعەون بڵێی ئیمانم هێنا تازە ئیمانی چیت هێنا چەند ساڵە مامۆستایت ‌و لەوانەیە هەزار قوتابیت لەبەردەست بێت تۆ ڕێیان لێ‌ دەگریت وەكو فیرعەونێك وەكو ئەبو جەهلێك تۆ ناهێلیت نوێژ بكەن ئەی چۆن بە خۆت دەڵێیت موسوڵمان ‌و دیندار، بۆ لە هەوییەكەت وشەی موسوڵمان ڕەش ناكەیتەوە؟! كۆڵەكەی ئیسلام نوێژە جا ئایا نوێژ هەر لە ماڵەكان ‌و مزگەوتەكان هەیە كە چوونە مزگەوت كە چوونە قوتابخانە و نەخۆشخانەكان دەبێت قەدەغە بكرێت؟!
ئەوەی نوێژ قەدەغە بكات ئەوە فیرعەونە ئەوەی كە قەدەغەی دەكات ئەبو جەهلە، یەكەم سورەتی قورئان لەسەر ئەوە دابەزی كە ئەبو جەهل ‌و ئەو تاوانبارانە ڕێگەیان لە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەگرت لە نوێژ كردن، وەك خوای گەورە باسی كرد[أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى (9) عَبْدًا إِذَا صَلَّى (10)] العلق: (9_10) دەڵێن تۆ بە حوكمی خوێندن نابێت لە قوتابخانە نوێژ بكرێت!! بۆ قەدەغەیە كێ‌ قەدەغەی كرد؟! تۆ تاعەتی هیچ مەخلوقێك نەكەیت لە بێ‌ شەرعی دا هەزار دەوڵەت بڕیاریت بۆ بدات، هەزار دەستوور بڕیاری لەسەر بدات، بڕیارێك پێچەوانەی شەرع بێت مەیكە مامۆستا گیان، لە خوا بترسە ‌و مەڵێ‌ مەعاشم دەبڕن!! تەقوای خوا بكە دەتپارێزێ‌ خوای گەورە ڕزقت دەدات.
كەواتە بەو بیانووە خۆت مەپەڕێنەوە تۆ كە مامۆستایت ‌و بەرپرسی لەو قوتابیانە ئیمانیان فێربكە و ڕەوشتی جوانیان فێربكە و وەصەتیەت ‌و میانڕەویان فێربكە دوور لە توندڕەوی ‌و تیرۆرستی ‌و دوور لە بەڕەڵڵایی ‌و بەدڕەوشتی!!!
یان ووشەی پەروەردە ڕەش بكرێتەوە ‌و بەس بڵێت فێركردن، تەواو مادام وەزارەتی پەروەردەیە دەبێت بزانێت منداڵەكان لەسەرچی پەروەردە بكرێن، مەچۆ بە ئەنقەست كوڕ ‌و كچێك لە تەنیشت یەك دابنێیت!!گوناهت دەگاتێ‌، وەك ئەوە وایە ئاگر و بەنزین بەیەكەوە دابنێیت چی لێ‌ دەردەچێت؟! دیارە چی لێ‌ دەردەچێت، هەندێكیان دەڵێن نەوەڵڵا لە ئێستاوە ڕایان بهێنی چاكە نەك گەورە ببن تێكەڵ هەر دەبن لە زانكۆ كەواتە با لە مەكتەب راِیان بهێنن!!
ئەگەر تۆ وەكو نەعامە سەرت نەخەیتە ناو كونێكەوە دەزانیت چی ڕوودەدات لەو تێكەڵا كردنە ئەوەی كە مامۆستای ئایینییە، ئەوەی كە دكتۆرە دەزانێت چ كارەساتێك ڕوودەدات لە قوتابخانە، مامۆستای ئایینی بەپێی ئەوەی كە پرسیاری شەرعی لێدەكرێت، دێن دەڵێن مامۆستا كارەساتێكی وامان لێ‌ قەوماوە ئافرەتەكە چی بكات كە لە سێی ناوەندیە!! كچەكە چی بكات لە پۆلی چوار و پێنجی ناوەندیە!! كارەساتی لێ قەوماوە!
تۆش دەڵێیت ڕای بهێنم لە ئێستاوە!! بەڵێ‌ ئەگەر لەسەر بێ‌ ڕەوشتی ڕای بهێنیی، ئەگەر بێیتوو ڕای بهێنی مقاومەی هەبێت ئەوە تۆ فێڵ لە خۆت ‌و لەو منداڵانە دەكەیت كە لە سەر ئەوە ڕانایەن بەتایبەتی لە قۆناغی هەرزەكاریدا، هەرزەكارە لەو قۆناغەدا كە تێكەڵت كردن چ ڕادێنی!!لەسەرەتاییدا منداڵ هەڵسوكەوتی تێك دەچێت چ جای ئەوەی لە گەورەیی‌و ناوەندی د!!!دەوڵەتە كافرەكان ئێستا داوا دەكەن‌و كردووشیانە كە كوڕو كچ لێك جیا بكرێنەوە بۆ خزمەتی زانست بۆ ئەوەی كوڕەكانیش سوود لە زانست وەربگرن‌و كچەكانیش تێبگەن زانست مانای چییە؟ نەك هەر بەیەكەوە مەشغوڵ بن و داڵغە بەیەكەوە لێ‌ بدەن، بەڵام هی ئێمە نا،لە ئەمریكا چوارسەد قوتابخانەی كچان بە تەنها كراوەیە وە (66) جامیعەی تایبەت بە كچانی لێیە، كە ئەوان لافی پێشكەوتن و شارستانیەت لێدەدەن، بەڵام بە داخەوە وڵاتی ئێمە لە خەراپە لاساییان دەكەنەوە بەڵام لە چاكەدا نا!! مامۆستای وامان هەیە هیچ بڕیارێكی پێ نیە هەر لە خۆیەوە عینادی دەكات دەڵێت دەبێت پێكەوە دابنیشن!! ئەگەر مامۆستا مەبەستیشی بێت دەتوانێت كوڕو كچ لێك جیابكاتەوە ئەگەر بڕیاری پەروەردەشی لەسەر نەبێت مامۆستایان دەتوانن هەربیكەن، دەتوانێت ئەگەر هەر بۆی نەكرا كچەكان بكاتە پۆلێكەوە و كوڕەكانیش لە پۆلێكی تر، دەتوانیت كە مامۆستا بیت شتێك بكەیت كە لە خوا بترسێیت، بەڵام كە نەیكرد بۆ ڕۆژی قیامەت حیسابی خۆت هەڵگرە!!
كەواتە ئەو گەنجەی كە ڕەوشتی تێك دەچێت تاوانباریكی سپڵەیە، ئەمڕۆ تۆزێك موخالیفە بەڵام سبەینێ‌ تاوانبارە چاك بزانە!! مەشڕ‌وب خۆری گەورە ‌و پیاوكوژی گەورە ‌و دزی گەورە ‌و خیانەتكاری گەورە ئەو منداڵەیە!!كە ئەمڕۆ هەڵسوكەوتی تۆزێك تێك چووە و گوێی نادەیتێ‌!! كەواتە تۆ پەروەردەی دەكەیت بۆ ئەوەی پیاو كوژێكی چاكی لێ دەرچێت!!مەشڕ‌وب خۆرێكی چاكی لێ دەرچێت!!خیانەتكارێكی ترسناكی لێ دەرچێت!! پەنا بە خوای گەورە، كەواتە ئەو جیلە گرنگە بایەخی پێبدرێت دوا ڕۆژی گەلەكەمان لەسەر شانی ئەو جیلەیەكە ئەمڕۆ پەروەردەی دەكەین، وە چۆنی پەروەردە بكەیت بەرهەمەكەی ئاوا دەدوریتەوە كە پەروەردەی بكەیت لەسەر ئیمان و ڕەوشت،لەسەر چاكەكاری ئەوەی لە داهاتوودا پێی دەگەیت كەسانی چاكەكار دەبن‌و دەبنە مایەی بەختەوەری بۆ ووڵاتەكەشیان‌و بۆ گەلەكەشیان، بەڵام ئەگەر ئیهمالیان بكەیت‌و گوێیان پێنەدەیت ئەو جیلە پەروەردە دەبێت لە داهاتوودا ئەوانە ووڵات بگرنە دەست دەبێت چی ڕوو بدات؟!!خوا پەنامان بدات.
داواكارم لە خوای گەورە سەركەوتوومان بكات‌و هیدایەتی مامۆستایان بدات بە ژن‌و پیاوەوە، بۆ ئەوەی ببنە نموونەیەكی باش پێش ئەوەی بە قسە ئامۆژگاری بكەن بە ڕەوشت‌و هەڵسوكەوتیان قوتابی سوودیان لێ‌ وەربگرێت.داواكارم لە خوای گەورە هیدایەتی حكومەت‌و پەروەردەش بدات بەڕاستی پەروەردەی گەنجەكانمان‌و منداڵەكانمان لەسەر پەروەردوەیەكی باش بدات.

www.abaubdilhaq.com

و الحمد الله و الصلاة و السلام على رسول الله