ڕێگەكانی خەرج كردنی پارەی دەوڵەت
بەروار: 2011/09/24سەردارن: 2472نوسەر: شێخى پایەبەرز:ابن تیمية‌ بە ڕەحمەت بێت

له‌خه‌رج كردنى پاره‌ى ده‌وڵه‌تدا پێویسته‌ له‌ گرنگترین شته‌وه‌ ده‌ست پێبكرێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتى موسڵمانانى تێدابێت ، وه‌ك پاره‌دان به‌كه‌سێك كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ موسڵمانان قازانجێكى گشتى بكه‌ن .
بۆ نموونه‌ جه‌نگاوه‌ران كه‌سانى تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌رن ئه‌وان شایه‌نترین كه‌سن به‌و ماڵانه‌ى كه‌ به‌بێ جه‌نگ ده‌ستده‌كه‌ون ، فه‌قیهه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئایا ئه‌و پاره‌ ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌وان یان هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان ئه‌وان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كان ؟ به‌ڵام هه‌موو ده‌ستهاته‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى موسڵماناندا خه‌رج ده‌كرێت و دابه‌ش ده‌كرێت ، مه‌گه‌ر به‌به‌ڵگه‌یه‌ك تایبه‌ت كرابێت وه‌ك ماڵى زه‌كات و ده‌ستكه‌وته‌كانى جه‌نگ .
وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ شایه‌نى وه‌رگرتنى پاره‌ن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ وه‌ك كاربه‌ده‌ستان و دادوه‌ران و زانایان و ئه‌و كه‌سانه‌ى زه‌كات و ده‌رامه‌ت كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یپارێزن و دابه‌شى ده‌كه‌ن و ئیمامى مزگه‌وته‌كان و بانگده‌ران و ... هتد .

[بۆ خوێندنه‌وه‌ى درێژه‌ى بابه‌ت كلیك له‌سه‌ر داگرتن بكه‌]