باسی چوارەم:چـوونە مزگــەوت‌و مــانەوە تێیدا بۆ ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دا بێ
بەروار: 2011/09/24سەردارن: 3436نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

[بەشی سێیەم :كۆمەڵە ئەحكامێك بۆ ئافرەتان دروستە لە كاتی بێ نوێژی دا ئەنجامی بدەن]
[باسی چوارەم:چـوونە مزگــەوت‌و مــانەوە تێیدا بۆ ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دا بێ]
دروستە بۆ ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی بچێتە مزگەوتەوە‌و، تێیشیدا بمێنێتەوە،بەڵگەش بۆ ئەوە:
یەكەم:« عَائِشَةَ » دەفەرموێ: گەیشتمە مەكە بۆ حەج كردن‌و، لە بێ نوێژی دا بووم، نە تەوافم كردبوو، نە صەفا‌و مەروەش، حاڵی خۆم گێڕایەوە بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەویش فەرمووی: (( افْعَلِي كَمَا يَفْعَلُ الْحَاجُّ غَيْرَ أَنْ لَا تَطُوفِي بِالْبَيْتِ حَتَّى تَطْهُرِي)). واتە « هەرچی حاجیەكان كردیان تۆش بیكە، تەنها ئەوەندە نەبێ تەواف نەكەی تا پاك دەبیتەوە»
ئەوەی لە(حديث)ەكەوە وەردەگیرێ ئەوەیە:
پێغەمبەر«صلى الله عليه وسلم»: بێ نوێژیەكەی« عَائِشَه»ی نەكرد بە بیانوو بۆ ئەوەی«عَائِشَه» نەچێتە كەعبەوە كە گەورەترین‌و پاك‌و پیرۆزترین مزگەوتە لە لای خودا، بەڵكو ڕێگەی پێدا كە بچێتە كەعبەوە لەكاتی حەجكردن دا‌و هەر شتێك حاجیەكان كردیان ئەویش جێ بەجێیان بكات، تەنها ڕێگەی تەوافی لێگرت‌و پێی فەرموو تەواف مەكە هەتا پاك دەبیتەوە.
كەوابوو: بێ نوێژیەكەی ڕێگر نەبوو لە چوونی بۆ مزگەوت، بەڵكو ڕێگەشی پێ درا كە لەگەڵ حاجیەكاندا دروشمەكانی حەج ئەدا كات، تەنها تەواف نەبێ، چونكە تەواف وەكو نوێژە‌و پاكی مەرجە بۆ قەبوڵ بوونی.
جا ئەگەر بێ نوێژی ڕێگر بوایە لە چوونە مزگەوتەوە، ئەوا پێغەمبەر«صلى الله عليه وسلم»ڕێگەی بە عائیشە نە ئەدا بچێتە پیرۆزترین مزگەوتەوە كە كەعبەیە.