بەرەكەتداری لاوان بە زانستداری و ئامۆژگاری دایە
بەروار: 2011/12/20سەردارن: 3858نوسەر: بلال جلال

الحمدلله ، والصلاة و السلام على رسول الله و بعد
پەروەردگارا هەر تۆی جێگەی داواكاری و تكا بۆ وەڵامدانەوەی داواكانمان، كە چاكەی خۆت لەگەڵ بەندەكانت دەكەیت لە دونیا و دوا رۆژدا ، سوددارمان بكە، بەرەكەتداری بكات لە هەرشوێنێك بێت، چونكە بەراستی بەرەكەتی مرۆڤ لە زانست و فێركردنی خەڵكیە لە كاتێكدا كە هەیبێت ، یان ئامۆژگاری بۆ ئەو كەسانەی كە كۆبوونەتەوە لە دەوری، ئەوەتا خودای گەورە لە زاری مەسیحەوە علیە السلام دەفەرموێت : [وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ ](مریم : 31 ) واتە: موبارەكم بكە لە هەركوێیەكدا بووم. موبارەك بێت بەواتای : مامۆستا بێت بۆ خێر ، بانگەوازكار بێت بۆ لای خودا ، یادخەرەوەی زیكری خودا بێت ، هاندەر و هەست جوڵێنەر بێت بۆ گوێرایەڵی ئەو ... جا ئەمانەیە بەرەكەتداری پیاوێك یان ئافرەتێك.
جا بەڕاستی هەركەسێك خاڵی بێت لەم سیفەتانە، ئەوا خالیە لە بەرەكەت، بەڵكو بەرەكەت لە بینین و دانیشتن لەگەڵیدا نیە ، بەڵكو بەرەكەت لەو كەسەشدا نامێنێت كە پێی دەگات و لەگەڵیدا دادەنیشێت ، چونكە هەمیشە كات بە شتە بێ كەڵكەكاندا دەكوژێت و ئەمەش دڵ گەندەڵ دەكات.
جا بەراستی خەر ئافات و بەڵایەك كە ڕوو لە مرۆڤ دەكات هۆكارەكەی : كات كوشتن و گەندەڵی دڵە كە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە هەقی خودای لەبەین بردووە و ئەدای نەكردووە ، كە هۆكارە بۆ كەم و كورتی پلەی لای خودا ، وە نزمبوونەوەی لای پەروەردگار ، هەر لەبەر ئەمەیە كە هەندێك شێخ و زانایان لە وەصیەتەكانیاندا فەرموویانە: وریای تێكەڵی بن لەگەڵا ئەوانەی كە كات دەكوژن و دڵا گەندەڵ دەكەن ، چونكە هەركات كات كوژرا و بەسەر برا ،دڵیش گەندەڵ بوو ، هەموو كار و بارەكانی بەسەر دەشكێنرێتەوە و دەبێتە ئەو كەسانەی كە خودا دەربارەیان دەفەرموێت:[ وَلا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ] واتە: گوێڕایەڵی ئەو كەسە مەكە كە دڵیمان غافڵ كردووە لە زیكر و یادمان – لە ئەنجامی خراپی خۆی – و شوێنی هەوا و ئارەزوو كەوت و ئیتر كارەكانی بە بادا درا.
جا داواكارم لە پەروەردگار بمانكاتە كەسی چالاك و بەهرەمەند و بەسوود.

بابەتەکانی تر
مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی سێیەم)سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر هه‌موو زه‌وى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نهاسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /پێشه‌كی نوسه‌رناسینی پەیامبەری خوا یەكێكە لە ‏بنچینە سەرەكیەكانی ئیسلامتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌حیكمه‌تى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی فێركردن وفه‌رمانبه‌رانیسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخواز و بانگه‌واز خوازه‌كانهەندێك بەڵگەی عەقڵیی سەبارەت بە پێغەمبەرێتی محمد ( صلى الله عليه وسلم )مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی دووەم)