داگیر كردنی زەوی
بەروار: 2011/10/10سەردارن: 2646نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

هەركات ترسی موراقەبەی خودا نەما، ئەوا هێزی فڕوفێڵ لەمرۆڤدا دەردەكەوێت‌و هانی دەدات بۆ زوڵم‌و ستەم كردن، وەكو دەست بەسەراگرتنی ماڵی خەڵكی‌و داگیر كردنی.
داگیركردنی زەوی و زارودەست بەسەراگرتنی یەكێكە لەو جۆرە ستەم و ناحەقیانەی كە بەرامبەر بە یەكتر دەكرێ، خوای گەورەش تۆڵەی سەخت‌و توند‌و بە ئێشی داناوە بۆ ئەم جۆرە تاوانانە.
«عبدالله»ی كوڕی«عمر» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:« مَنْ أَخَذَ مِنْ الْأَرْضِ شَيْئًا بِغَيْرِ حَقِّهِ خُسِفَ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِلَى سَبْعِ أَرَضِينَ». رواه البخاري انظر الفتح 5/103 .
واتە: « هەركەسێ‌ شتێك لەزەوییەك بۆخۆی داگیربكات و بەبێ‌ئەوەی مافی خۆی بێ‌ ,ئەوا لەقیامەتدا بەحەوت چینی زەوی دا ڕۆدەچێ‌»
«یعلی»ی كوڕی«مرە» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:« أَيُّمَا رَجُلٌ ظَلَمَ شِبْرًا مِنَ الأَرْضِ ، كَلَّفَهُ الله أَنْ يَحْفُرَهُ حَتَّى يَبْلُغَ آخِرَ سَبْعِ أَرْضِينَ ، ثُمَّ يُطَوِّقُهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ حَتَّى يَقْضِيَ بَيْنَ النَّاسِ». رواه الطبراني في الكبير 22/270 وهو في صحيح الجامع 2719 .  
واتە:« هەركەسێك بستێك زەوی بە زوڵم داگیر بكات، ئەوا لە ڕۆژی دوایی دا خوای گەورە هەر حەوت چینی زەوی پێ چاڵ دەكات، پاشان دەیخاتە گەردنی تا موحاسەبەی خەڵكی تەواو دەبێ»
هەروەها گۆڕینی نیشانەو سنوری زەوی بە جۆرێ‌ كەسێ‌ سنوری زەوی یەكەی خۆی زیادبكات لەسەر حسابی دراوسێ‌ كەی, ئەوا ئەویش دەچێتە ژێر ئەم باسەوەو بریتی یە لەوەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئاماژەی پێ‌ كردووە كە دەفەرمووێ‌ :« لَعَنَ اللهُ مَنْ غيَّرَ مَنَارَ الأَرْضِ». رواه مسلم بشرح النووي 13/141.  
واتە: « لەعنەتی خوا لەوكەسەی سنوری زەوی‌و نیشانەكانی زەوی دەگۆڕێ‌»