تێڕوانینێك لە گەنجان:سێیەم : گەنجانی سەرگەردان
بەروار: 2011/10/16سەردارن: 3124نوسەر: محمد بن صالح العثيمين/و:محسن محمد أحمد

ئەگەر بە تێڕوانینێكی ووردەوە سەیری گەنجان بكەین، دەتوانین بە شێوەیەكی گشتی گەنجان دابەش بكەین بۆ سێ‌ بەش:
یەكەم: گەنجانێك كە لە سەر ڕێگای ڕاستن.دووەم: گەنجانی لادەر.سێیەم: گەنجانێك سەرگەردانن لەو نێوەندەدا.
[سێیەم: گەنجانێك سەرگەردانن لەو نێوەندەدا. ]
ئەم جۆرەی گەنجان لەدوو دڵی و دەروازەی جیابونەوەی دووڕێ دان، ڕاستییان ناسیوە و بەختەوەریشن پێ‌ی، وە لە كۆمەڵگەیەكی پارێزراو (موسڵمان)دا ژیاون، بەڵام گرفتەكە لێرەدایە: كەلە هەموو لایەكەوە دەرگای خراپەیان بەڕووداكراوەتەوە (دوودڵی لە بیروباوەڕ، لادان لە خوو ڕەوشتی جوان، خراپەكاری لە كردەوەدا، دەرچون لە داب ونەریتە باشەكانی كۆمەڵـگا، تەوژم و شەپۆلی خراپی جیاجیا، بۆیە ئەوانە لە نێو بازنەیەكی خولاوەی بەردەوامی فكری و دەرونی دان).
لەبەردەم ئەم تەوژمانەدا وەستاون سەرگەردانن نازانن ئایا: ئەو فكر و ڕێباز و ڕێگایانەی كە تازەن و داهێنراون ڕاستن و حەقن، یان ئەو ڕێبازەی كە پێشینەی ڕابردووی و كۆمەڵگای پاك و پارێزراوی لەسەری بوون؟
بۆیە لە ئەنجامدا دوودڵ و ڕاڕان (لە دڵە ڕاوكێ دان)، بۆیە جارێك ڕوو لەمەیان دەكا و جارێكی تر ڕوو لەوی تریان دەكات، بە پێی بەهێزی ئەو شەپۆل و تەوژمانەی كە ڕوویان تێدەكەن.
* ئەم بەشەی گەنجان ... لە ژیانیاندا نالەبارن، پێویستیان بە لایەن و پاڵپشتێكی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی بیگێڕێتەوە بۆ شوراو پەرژینی ڕاستی و ڕێگای چاكە، چەندە ئاسانە گەڕانەوەی ئەم گەنجانە بۆ ڕێگای ڕاست كاتێك خوای گەورە بانگخوازێكی خێرخوازو دانا و زانا و نیەت پاكی بۆ ئامادە بكات.
* ئەم چینەی گەنجان زۆر دەبن .. هەندێ‌ لە ڕۆشنبیری ئیسلامیان پێگەیشتوە، بەڵام ئەوان وانە گەلێكی زۆریان خوێندوە لەسەر زانستەكانی بونەوەر كە زۆرجار ئەو زانستانە لە واقعدا پێچەوانەیە لەگەڵ دین یان بە گومانی خۆیان واتێدەگەن كە پێچەوانەیە لەگەڵ دیندا، بۆیە بە سەرسامی و بێ‌ چارەسەر لەبەرامبەر ئەم دوو ڕۆشنبیریەدا ماونەتەوە.
دەتوانن ڕزگاریان بێت لەو سەرگەردانیە ئەمەش بە وردبوونەوە لە ڕۆشنبیری ئیسلامی و هەروەها بەوەرگرتنی ئەم ڕۆشنبیری یە لە سەرچاوە ڕاستەكەی خۆی وەك: قورئان و سوننەت، لەسەر دەستی زانایانی دڵسۆز،... وە ئەوەش كارێكی قورس نیە بە سەریانەوە.