وەرگرتنی هەدیە‌و دیاری لە بری ئیشێك كە بۆ یەكێك بكرێ
بەروار: 2011/10/17سەردارن: 3494نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

بوونی پلەو پایەو دەسەڵات‌و شكۆمەندی لەناو خەڵكی دا یەكێكە لە نیعمەت‌و بەخششەكانی خوای گەورە لەسەر بەندەكان ئەگەر سوپاسی خودای لەسەر بكەن, وەسوپاس كردنی خوداش لەسەر ئەو نیعمەت‌و بەخششانە بەوە دەبێ‌ كە هەوڵ‌و توانای خۆی سەرف كات‌و بخاتەكار بۆ سود گەیاندن بە موسڵمانان .
ئەمەش دەچێتە ژێر ئەو فەرموودە گشتگیرەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ‌:
[ مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ يَنْفَعَ أَخَاهُ فَلْيَفْعَلْ ]. رواه مسلم 4/1726
واتە: « هەركەسێك لە ئێوە توانی سودێك بە براكەی خۆی بگەیەنێت‌و كارێكی بۆ ئاسان بكات‌و هاوكاری بكات, ئەوا با بیكات‌و كەم تەرخەم نەبێ لە هاوكاری كردنی»
هەركەسێك بەهۆی پلەو پایەو ڕێزەكەیەوە كە هەیەتی بتوانێ‌ سودێ بە موسڵمانێ‌ بگەیەنێ‌‌و كاری بۆ ئاسان بكات لە لابردن‌و دورخستنەوەی زوڵم‌و ستەمێك لێی یان خێرو خۆشیەكی بۆدابین كات، بەبێ ئەوەی كاری حەرام ئەنجامدا یان دەست درێژی و زوڵم بێ بۆسەر حەقی كەسێكی تر، ئەوا پاداشتی خۆی وەردەگرێ‌ لەلای خوای پەروەردگار ئەگەر نیەت‌و مەبەستەكەی پاك‌و خاوێن كردبێت بۆ خوا.
هەروەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەربارەی ئەوە ئاگاداری كردووین ودەفەرمو‌وێ :
[ اشفعوا تُؤْجَرُوا ]. رواه أبو داود 5132 والحديث في الصحيحين فتح الباري 10/450 كتاب الأدب باب تعاون المؤمنين بعضهم بعضا .
واتە: « تكا بۆ یەكتری بكەن پاداشت دەدرێنەوە لەسەری »
بەڵام دروست نی یە هیچ شتێك وەربگرێ لەبەرامبەر ئەوتكاكردن‌و واسیتەیە كە كردویەتی .
بەڵگەش ئەوەیە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ :-
[مَنْ شَفَعَ لِأَحَدٍ شَفَاعَةً فَأَهْدَى لَهُ هَدِيَّةً فَقَبِلَهَا فَقَدْ أَتَى بَابًا عَظِيمًا مِنْ الرِّبَا]. رواه الإمام أحمد 5/261 وهو في صحيح الجامع 6292         
واتە: « هەركەسێك تكاكاری بۆیەكێك بكات‌و كارێكی بۆ ڕێك بخات، پاشان هەدیەی بۆ بهێنن‌و ئەمیش وەری بگرێ، ئەوا دەرگایەكی گەورە لە دەرگاكانی ڕیبا‌و سووخواردنی بۆ خۆی كردۆتەوەو بەشێكی گەورەی ڕیبای خواردووە »
وە لەناو خەڵكاندا كەسی واهەیە هەموو تواناو هەوڵ‌و تكاو واسیتەیەكی خۆی دەخاتە كار بەرامبەر بڕێ پارە‌و ماڵ بۆ دامەزراندنی كەسێك لە وەزیفەیەكدا، یان گواستنەوەی كەسێك لە دائیرەیەكەوە یان لەجێگەیەكەوە بۆشوێنێكی تر، بەپێی پەسەندترین‌و تەواو ترین فەتوا ئەو پارەیە حەرامە لەبەر«حديث»ەكەی پێشوی «أبي أمامة»، تەنانەت «حدیپ»ەكە ئەوحاڵەتەش دەگرێتەوە كە وەرگرتنی پارەكە سەرەتا بەمەرجیش دانەنرابێ. هەركەسێ چاكەكارو خێر ویست بێ پاداشتی خۆی دەست دەكەوێ لەلای خواو لەقیامەتدا دەیبینێتەوە.
پیاوێك هاتە لای «حسن»كوڕی«سهل» داوای لێ كرد كەكارێكی هەیە، بەڵكو ئەم تكایەكی بۆ بكات، ئەویش بۆی ئەنجامدا‌و كارەكەی جێ بەجێ بوو، پاشان پیاوەكە ڕوی كردە «حسن»و سوپاسی كرد.
«حسن»یش پێی ووت :
لەبەرچی سوپاسم دەكەی ؟ ئێمە قەناعەتمان وایە هەروەك چۆن ماڵ زەكاتی هەیە، ئاوە هاش پلەو پایە‌و قسەڕۆیشتن زەكاتی هەیە .
خاڵێكی گرنگ هەیە پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێ بدرێ‌: ئەویش ئەوەیە ئەگەر كەسێك بەكرێ‌ بگیرێ‌ بەرامبەر بڕێ پارە بۆ جێ بەجێ كردن و ڕاپەراندنی ئیش‌و كار‌و معاملەیەك‌و بەدوایدابچێ دروستە‌و ناكەوێتە ژێر ئەم باسەوە، بەڵكو دەچێتە ژێر باری بەكرێ گرتنی شەرعییەوە.
بەڵام ئەوەی تاوان بێ‌و سەر پێچی بێ ئەوەیە كەسێك هەوڵ‌و پلەوپایە‌و قسەڕۆیشتنی خۆی بەكاربهێنێ بۆ واسیتە كردن بەرامبەر بڕێ پارە.

بابەتەکانی تر
سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندانتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 9-بوونى ترس وبیم له‌ دڵى دوژمنانیداسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخواز و بانگه‌واز خوازه‌كانتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 13-شه‌وڕه‌وى (الاسراء والمعراج)سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌حیكمه‌تى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/پێشه‌كى وه‌رگێڕتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی دووەم)خۆشەویستێك لە چاوەڕوانیداسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/له‌سه‌ر ئاستی تاكتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نها