* باسی یه‌كه‌م: حوكمی ئیحرام به‌ستنی حه‌ج و عه‌مره له‌كاتی بێ نوێژی دا.
دروسته بۆ ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژی دا ئیحرام ببه‌ستێ، چونكه بێ نوێژی رێگرو به‌ربه‌ست نى یه له به‌ستنی ئیحرام.
* باسی دووه‌م: حوكمی سورِانه‌وه به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا له‌كاتی بێ نوێژی دا.
سورِانه‌وه و ته‌واف كردن به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا به‌بێ پاكێتی دروست نییه و حه‌رامه، چونكه یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ته‌واف بریتییه له خاوێنی له بێ ده‌ست نوێژی گه‌وره‌و بچوك و پیسیه‌تی.
* باسی سێیه‌م: حوكمی سه‌عی نێوان صه‌فاو مه‌روه له‌كاتی بێ نوێژی دا.
دروسته بۆ ئافره‌ت له‌كاتی بێ نوێژی دا رِۆیشتنی نێوان سه‌فاو مه‌روه ئه‌نجام بدات، چونكه پاكێتی به‌مه‌رج نه‌گیراوه بۆ ئه‌و رِۆیشتن و هاتوو چۆكردنه‌ی نێوان سه‌فاو مه‌روه.
* باسی چواره‌م: سوورِخواردنی ماڵ ئاوایی له‌كاتی بێ نوێژی دا.
ته‌وافی ماڵ ئاوایی بریتیه له‌و ته‌وافه‌ی كه ده‌كرێ بۆ ماڵ ئاوایی كردن له كه‌عبه بۆ كه‌سانێ كه دانیشتوی شاری مه‌ككه نه‌بن.