زاڵبوون بەسەر وەسوەسە جنسیەكانی شەیتاندا
بەروار: 2011/10/29سەردارن: 3734نوسەر: رامي عبدالله خالد، وەرگێڕ: إدریس محمود/ پێداچوونەوەى: مامۆستا عدنان بارام

وەسوەسەی شەیتان ئەوەندە ڕوون نیە كە هەموو كەس لێی ئاگادار بێت وبیزانێت بە تایبەت بۆ ئەو كەسەی كە دوور بێت لە خوا و نوقم بێت لە ئارەزووەكانیدا چونكە شەیتانی نەفرەت لێكراو(خوا ڕیسوای بكات) بەئاشكرا ناڵێت (فڵان كەس وەرە زینابكە یان مەی بخۆرەوە یان خووی نهێنی ئەنجام بدە) بەڵكو بەهۆی ئەو شارەزاییەی كە لەگەڵ نەوەی ئادەمدا هەیەتی دێتە لای و پێ‌ی دەڵێت : ((بۆ چی سەیری ئەو فیلمانە ناكەیت كەباس و قسە لەسەر گەنجان دەكات تەنها بۆ زانیاری وبەس، بۆ ئەوەی كەسانەی تر پێت نەڵێن دواكەوتووە، بۆ ئەوەی شارەزاییەكی جنسی باشت دەست كەوێت بۆ ئەوەی لەكاتی هاوسەرگیریدا سوودی لێوەرگریت و هیچ كێشەیەك نابێت)) .
لەم پریشكە بچوكەوە ئاگرێكی گەورە پێك دێت كەناكوژێتەوە و واز لەم كەسە هەژارە ناهێنێت تاوەكو لەدەریای ئارەزووە حەرامەكاندا دەخنكێت، بەڵام ئاشكراكردنی داواكانی شەیتان ئاسان دەبێت ئەگەر كەسەكە پەنا بۆ خوای گەورە ببات و هەوڵبدات شەیتان ڕاوبنێت و هاوڕێیەتی فریشتە بكات.
خۆپاراستن لەو فێڵ وتەڵەكانەی شەیتان خوای پەروەردگار (جلّ جلاله) ئاسانی كردووە وپێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم ڕوونی كردووەتەوە ئەوەش بەكۆمەڵێك زیكر و ئەو پاڕانەوانەی كەموسڵمان لە شەو و ڕۆژدا دەیخوێنێت، لەوانەش :
*خوێندنی (آية الكرسي) بەیانیان و ئێواران .
*خوێندنی [قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ + قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ  + قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ]سێ‌ جار بەیانیان وئێواران.
*لەكاتی چوونە مزگەوت دا بڵێت : ( أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم).
*وتنی(بسم الله)لەكاتی خواردن وخواردنەوە وداكەندنی جل وبەرگدا ، كەڕێگری شەیتان دەكات لەوەی كە لەگەڵیدا بخوات و بخواتەوە و سەیری عەورەتی بكات.
*لەكاتی هاتنەوە بۆ ماڵ و هاتنە ژوورەوە دا بڵێت :(بسم الله ) ڕێگری لە چوونە ژورەوەی شەیتان دەكات بۆماڵ.
*لەكاتی لەماڵ دەرچووندا بڵێت : (بسم الله، توكلت على الله، لا حول ولا قوة إلا بالله).
*سورەتی(ملك) لە پێش خەوتن دا بخوێنێت ، لەگەڵ((آية الكرسى) و دووئایەتی كۆتای سورەتی( البقرة).
*(لا إله إلا الله وحده لاشريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير) سەد جار بخوێنێت، ئەو ڕۆژە تا ئێوارە دەبێتە پارێزەرێك بۆی لە شەیتان.
*زۆر زیكركردن و ووتنی :(أعوذ بالله من الشيطان الرجيم).
*خوێندنی سورەتی (البقرە) لە ماڵدا كە دەبێتە هۆی ڕاونانی شەیتان.
*دەست نوێژگرتن و نوێژكردن لەكاتی وروژان وهێرشی خەیاڵ دا چونكە ئەو دووانە باشترین كوژێنەرەوەی شەهوەتن. بەڕاستی وازهێنانی زۆربەی خەڵك لەم زیكرانە وهاوشێوەكانیان وایكردووە شەیتان زاڵبێت بەسەریاندا و بەشداری هەڵسوكەوت وكردارەكانیان بكات ، ئاشكرایە كەشەیتانیش بانگەشە بۆ خراپە وخراپەكاری دەكات.
--------------------------------
لە كتێبی: [چارەسەرێكی نموونەیی بۆتووشبووان بە خووی نهێنی ]وەرگیراوە
تێبینی ئەم كتێبەیە لە كتێبخانەی ماڵپەڕی بەهەشت لەبەشی لاواندا دانراوە