«سهل»ی كوڕی«الحنظلية» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: « مَنْ سَأَلَ وَعِنْدَهُ مَا يُغْنِيهِ فَإِنَّمَا يَسْتَكْثِرُ مِنْ النَّارِ » واتە: « هەركەسێ هەیبێ و سواڵ بكات، ئەوا ئاگر بۆ خۆی كۆدەكاتەوە».
وتیان: ئەی پێغەمبەرخوا صلى الله عليه وسلم ئەو بڕەی كە هەیبێ و بۆی حەرام بێ سواڵ بكات چەندێكە؟
فەرمووی : «قَدْرُ مَا يُغَدِّيهِ وَيُعَشِّيهِ » واتە: « بەئەندازەی ئەوەی خواردنی بەیانیو ئێوارەی هەبێ ».
وەهەروەها «عبدالله»ی كوڕی«مسعود» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:
«مَنْ سَأَلَ وَلَهُ مَا يُغْنِيهِ جَاءَتْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ خُدُوشًا أَوْ كُدُوشًا فِي وَجْهِهِ ». رواه الإمام أحمد 1/388 انظر صحيح الجامع 6255 واتە: « هەركەسێ سواڵ بكاتو ئەندازەی نانی ئیوارەو بەیانی هەبێ، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بەدەمو چاو ڕوشاویو شەرمەزاریەوە دێت »
وە هەندێ لەو سواڵكەرانە لە بەردەرگای مزگەوتەكانو لە ڕێگای نوێژخوێنان دەوەستنو هاواردەكەنو دەناڵێنەوە، وە هەندێكیان درۆ دەكەن بە نوسراوی ساختەو تەزویرو چیرۆكی دروست كراو، وە زۆر جار ئەندامانی یەك خێزان بەسەر مزگەوتەكاندا دابەش دەبنو پاشان یەكدەگرنەوەو دابەش دەبنەوە بەسەر مزگەوتی تردا، لە حاڵێكدا دەوڵەمەندنو تەنها خوداش دەزانێ، بەڵام كاتێك مردن ئەوكاتە میراتەكەی دەریدەخات چەندە دەوڵەمەندبووە .
بەڵام جگە لەم جۆرەكەسانە خەڵكی هەژارو فەقیری حەقیقی هەیە كە ئەگەر كەسێ شارەزای نەبێو نەیانناسێ لەبەر نەفس بەرزیان وا دەزانرێ دەوڵەمەندن بۆیە ناناسرێت تا خێریان بۆ ببرێ .