[بەشی یەكەم]
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .
[مافی یەكەم: پێغەمبەری خوامان صلى الله عليه وسلم خۆشتر بوێت لە خۆمانو دایكو باوكو ماڵو منداڵمانو هەموو خەڵكی.]
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمێت: ((لايؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده وولده والناس أجمعين)) (رواه البخاري: 15، ومسلم: 44) . واتە: هیچ كەسێك لە ئێوە باوەڕی تەواو دامەزراو نییەو باوەڕدای راستەقینە نییە تا من خۆشەویستر نەبم لای لە دایكو باوكو ماڵو منداڵیو هەموو خەڵكی بەگشتی.
هاوەڵی خۆشەویست(عومەری كوڕی خطاب) رضي الله عنه بە پێغەمبەری خودای صلى الله عليه وسلم فەرموو: ((لأنت أحب إلي من كل شيء إلا من نفسي، فقال النبي صلى الله عليه وسلم: لا، والذي نفسي بيده حتى أكون أحب إليك من نفسك، فقال له عمررضي الله عنه: والله لأنت أحب إلي من نفسي، فقال صلى الله عليه وسلم: الآن ياعمر)) رواه البخاري: 6257)
واتە: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە ڕاستی تۆ لای من لە هەموو كەس خۆشەویست تری جگە لە نەفسی خۆم، پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم فەرمووی: نەخێر سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە باوەڕت تەواو دامەزراو نییە هەتا من خۆشەویست تر نەبم لات لە نەفسی خۆیشت زیاتر، پێشەوا (عمر بن الخطاب)رضي الله عنه فەرمووی: سوێند بە خوا ئێستا تۆ خۆشەویست تری لام لە نەفسی خۆم، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: ئا ئێستا باوەڕت تەواوە ئەی عومەر .
ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەیەكی ڕوونو ئاشكرایە لەسەر ئەوەی خۆشویستنی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بنچینەیەكی زۆر گەورەو گرنگەو باوەڕداری ڕاستەقینە دەبێت پێغەمبەری خوای صلى الله عليه وسلم لە خۆیو هەموو خەڵكی سەر زەوی خۆشتر بوێت ئەو كاتە باوەڕداری ڕاستەقینەیە وەك پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم دەفەرمێت: ((ثلاث من كن فيه وجد بهن حلاوة الإيمان: أن يكون الله ورسوله صلى الله عليه وسلم أحب إليه ما سواهما)) (رواه البخاري: 16، ومسلم: 43).
واتە: سێ شت هەیە هەركەسێك ئەم سێ شتەی تێدا بێت ئەوە شیرینی باوەڕی چەشتووە: یەكەمیان: ئەوەیە كە خواو پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم خۆشەویست تر بێت بەلایەوە لە هەموو خەڵكی زیاترو هیچ كەسی بە ئەندازەی ئەوان خۆش نەوێت.
هاوەڵانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەڕاستی باوەڕداری ڕاستەقینە بوون بۆیە پێغەمبەری خوایان صلى الله عليه وسلم زۆر خۆش دەویست، ئێمەش بە یارمەتی خوا چەند نمونەیەك دەهێنینەوە تا بە تەواوی بۆمان دەبكەوێت كە ئەوان باوەڕداری ڕاستەقینە بوونو شیرینیو چێژی باوەڕیان كردبوو، خوای گەورە لێیان ڕازی بێو لە بەهەشتدا لەگەڵ پێغەمبەرانو ئەو هاوەڵە بەڕێزانەدا كۆمان بكاتەوە.
نمونەی یەكەم: كاتێك پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم لەسەر مینبەرەوە فەرمووی:((إن الله خيَّر عبداً بين أن يخلد في الدنيا، وبين ما عند الله، فاختار ما عند الله) فبكى أبو بكر بكاءً شديداً، وقال: نفديك بآبائنا وأمهاتنا يارسول الله صلى الله عليه وسلم)) (رواه البخاري: 454) . واتە: بێگومان خوای گەورە بەندەیەكی سەرپشك كرد لە نێوان ئەوەی كە هەتا هەتایە لە دونیادا بمێنێتەوە لەگەڵ ئەوەی كە لای خوای پەروەردگارە، واتە: بەبەهەشتی پەروەردگار، ئەو بەندەیەیش ئەوەی لای خوای پەروەردگاری هەڵبژارد.
پێشەوای خۆشەویست ابو بكر الصدیق رضي الله عنه دەستی كرد بە گریانو زۆر بە كوڵ گریاو فەرمووی: دایكو باوكمان بە فیدات بێ ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم .
نمونەی دووەم: لە(صلح الحدیبیە)دا نێردراوی كافرەكان(عروە بن مسعود) وویستی دەست بدات بە ڕیشی پیرۆزی پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم لە كاتێكدا قسەی لەگەڵدا دەكرد.
هاوەڵی خۆشەویست(المغیرة بن شعبە) رضي الله عنه نوكی شمشێرەكەی دا بەدەست (عروە بن مسعود)داو پێی فەرموو: دەستت دوور بخەرەوەو لە ڕیشی پێغەمبەری خوای صلى الله عليه وسلم نزیك مەخەرەوە ئەگینا دەستت دەبڕمو نایەڵم جارێكی تر بەسەلامەتی دەستت بگەڕێتەوە لات، واتە: دەستت دەبڕم.
كاتێك(عروە بن مسعود)ی بێ باوەڕ گەڕایەوە بۆ لای بێ باوەڕەكانی شاری مەككە پێیانی ووت: (سوێند بە خوا نازانم ئەمانە چ كۆمەڵێكن چەندەها جار بە وەفدی چوومە بۆ لای پاشاكانو بە وەفدی چوومە بۆ لای قەیسەری پاشای ڕۆمو كیسرای پاشای فارسو نەجاشی پاشای حەبەشە سوێند بە خوا هیچ پاشایەكم نەبینیووە كە هاوەڵ و هاوڕێكانی بە گەورەی بزاننو ڕێزی بۆ دابنێن بە ئەندازەی ئەو ڕێزو گەورەییەی كە هاوەڵانی(محمد) صلى الله عليه وسلم لە موحەمەدی دەگرن.
سوێند بێت بە خوا ئەگەر محمد تفو هاوشێوەی تف فڕێ بدات ئەوا بێگومان دەكەوێتە لەپی یەكێك لە هاوەڵانیەوە، ئەو هاوەڵەیش ئەو تفە دەهێنێتە دەمو چاوو پێستیدا.
هەر كاتێك فەرمانیان پێ بكات یەكسەر هاوەڵەكانی فەرمانەكەی جێ بەجێ دەكەن.
كاتێك دەست نوێژ بگرێت دوور نییە لەسەر ئاوی دەست نوێژەكەی بكەنە شەڕ لەناو خۆیاندا، كاتێك لە خزمەتیدا قسە بكەن دەنگیان نزم دەكەنەوە، ئەوەندە گەورە بەڕێزە لای هاوەڵەكانی ناتوانن پڕ بە چاو تەماشای بكەن لەبەر ئەوەی زۆر بەڕێزە لایانو شەرمی لێ دەكەن خوای گەورە لەو هاوەڵە خۆشەویستانە ڕازی بێت)(رواه البخاري: 2581)
نمونەی سێیەم: هاوەڵی خۆشەویست (عبدالرحمن بن عوف) رضي الله عنه دەفەرمێت: لە جەنگی بەدردا وەستابووم لەناو ڕیزدا تەماشای لای ڕاستو چەپی خۆمم دەكرد، تەماشام كرد من لەنێوان دوو مێرد منداڵی پشتیواناندام، تازە پێدەگەیشتن، یەكێكیان دەستی دایە كەلەكەمەوەو ووتی: ئەی مامە(ابو جهل) دەناسی؟ عبدالرحمن رضي الله عنه دەفەرمێت: ووتم بەڵێ چ كارت بە (ابو جهل)هەیە؟
مێرد منداڵەكە فەرمووی: هەواڵم پێدراوە كە(ابو جهل) جوێنی بە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم داوە سوێند بەو خوایەی كە گیانی منی بەدەستە ئەگەر بیبینم نابێت لاشەم لە لاشەی جیا بێتەوە هەتاوەكو ئەوەمان كە كۆتایی بە ژیانی هاتووە بمرێت، واتە: یان دەبێت بمكوژێ یان دەیكوژم.
پێشەوا(عبدالرحمن) رضي الله عنه دەفەرمێت: زۆر سەرم سوڕما لە قسەی ئەو مێرد منداڵە ئەو مێرد منداڵەی تریش هەمان قسەی مێرد منداڵەكەی تری كرد، منیش چاوم گێڕا (ابو جهل)م بینی لەناو خەڵكیدا دەگەڕا.
ووتم: ئایا نابینن ئەوە ئەو پیاوەیە كە ئێوە هەواڵی دەپرسن.
هەردووكیان پەلاماریان دا بە شیمشێرەكەیان لەگەڵیدا جەنگان هەتا(ابو جهل)یان كوشت، پاشان هەریەكێك لەوان دەیووت من كوشتم)(رواه البخاري: 2972)
نمونەی چوارەم: هاوەڵی خۆشەویست (زيد بن دثنة) رضي الله عنه كاتێك بێ باوەڕەكانی شاری مەككە بەدیل گرتبوویان سزایەكی زۆر توندو تیژیان دەدا (ابو سفیان) رضي الله عنه ئەو كاتە باوەڕی نەهێنا بوو ووتی: سوێندت دەدەم بە خوا ئەی زەید ئایا پێت خۆشە كە موحەمەد صلى الله عليه وسلم لای ئێمە بێتو بدەین لە ملی تۆش لەناو ماڵو منداڵی خۆتا بیت؟
زەیدی خاوەنی باوەڕی ڕاستەقینە فەرمووی: سوێند بە خوا پێم خۆش نییە كە محمد صلى الله عليه وسلم ئێستا لە جێی من بێو دڕكێك بچێت بە جێگایەكیداو منیش لە نێو ماڵاو منداڵی خۆمدا دانیشتبم)(أخرجه الطبراني في المعجم الكبير: 5/ 259، وأبو نعيم في الحلية: 1/ 246)
نمونە زۆرە بەڵام ناتوانین لێرەدا باسی بكەین ئەوەندەی كە باسمان كرد بەسە بۆ كەسێك كە بە ڕاستی پێغەمبەری خوای صلى الله عليه وسلمخۆش بووێت.
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمێت: (المرء مع من أحب) (رواه البخاري: 5818) واتە: ئادەمیزا لە دونیادا كێی خۆش بوێت لە پاشەڕۆژدا لەگەڵ ئەودایە.
دە تۆش ئەی موسڵمانی شوێنكەوتەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە دڵ و بەگیان پێغەمبەری خۆشەویستت صلى الله عليه وسلم خۆش بوێت بە ئومێدی ئەوەی(إن شاء الله) لە پاشەڕۆژدا لەگەڵ ئەودا بیتو لەگەڵ ئەودا حەشر بكرێیت.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.