لە شەڕەكانی شەیتان
بەروار: 2012/01/13سەردارن: 4453نوسەر: گۆڤاری زانست

بێگومان شتێكی بەڵگە نەویستە كەشەیتان دوژمنی سەرسەختی مرۆڤە و هەمیشە لە بۆ سەدایە بۆ ئەوەی مرۆڤی موسڵمان بەتایبەتی لە خشتە ببات و تووشی گوناه و سەرپێچی بكات ، وە فێڵ و تەڵەكەكانی شەیتانیش زۆرن و لە هەموولایەكەوە بۆ مرۆڤ دێن . جا بەسە لە گەورەیی و ترسناكی شەڕی شەیتان كەوا سوێندی خوا ردووە لە پێش وپاش وچەپ وڕاستی بەندەكان بێتە پێش و توشی خراپەیان بكات . جا ئەگەر ئەمە هێزو توانای بێت لە گومڕاكردنی بەندەكان ئەوا ڕزگار بوون نیە لە شەڕو خڕاپەی ئیلا بە یارمەتی خودای پەروەردگار نەبێت و بەپاڵ پشتی ئەو نەبێت ، وە شەڕەكانی شەیتان زۆر لەوە زیاتر بتوانین سەر ژمێری بكەین . چونكە هەرچی شەڕو خراپە هەیە لە جیهان ئەم هۆكەیەتی ، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی فێڵەكانی شەیتان شەش جۆرە :
فێڵی یەكەم : بێ باوەڕیی و هاوەڵ بڕیاردان ( الكفر و الشرك ) وە دژایەتی كردنی خوداو پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم ئەگەر توانی بەندە توشی ئەم كارە بكات ئەوا ئەحەسێتەوە . وە ئەمە یەكەم شتە كە دەیەوێ‌ تووشی ئادەمیزادی بكات ، وە ئەگەر نەیتوانی ئەم كارەی بكات ، بێ ئومێد بوو لەوەی ئەم كردارانە ی پێ بكات ئەوا هەوڵ دەدا تووشی شەڕی دووەمی بكات .
فێڵی دووەم : داهێنراوەكان ( البدعە ) شەیتان لە لای چاكترە كە بەندە توشی بیدعە بكات لەوەی تووشی سەر پێچی و گوناهو تاوانی تری بكات چونكە بیدعە خراپەكەی بۆ ئەو كەسەیە ئەنجامی دەدات وبۆ دەورو بەرەكەیشیەتی ، وەبیدعە پێچەوانەكردنی هەموو پێغەمبەرانەو وە پێچەوانەی ئەوەیە كە پێغەمبەران علیهم السلام هێناویانەو بانگەوازیان بۆی كردووە جا ئەگەر بەندەی تووشی بیدعە كرد ئەوا ئەیكا بە جێگیری خۆی وبانگخوازی خۆی وە ئەگەر نا تووشی شەڕی سێهەمی دەكات .
فێلی سێهەم : گوناهە گەورەكان ( الكبائر ) بە جیاوازی جۆرەكانی شیتان زۆر حەز دەكات بەندە تووشی ئەم جۆرە گوناهانە بكات . بەتایبەتی ئەگەر ئەم بەندەیە زانا بوو بۆ ئەوەی خەڵكی لێ‌ دوور بخاتەوە وقسەی لێ‌ وە نەگیرێ‌ . وە ئەم تاوانەی زاناكە لەناوخەڵكی بەڵاو بكاتەوە یانی خەڵكانێك ڕاسپێرێ بە بڵاوكردنەوەی، ئەم جورە خەڵكانەیش كەوا ئەم جورە كارانە دەكەن وادەزانن لە خوا نزیك دەكەونەوە و نایشزانن كەوا بەكردنی ئەم كارە دەبنە جێگری شەیتان ، ئەو كەسانەی حەز دەكەن گوناە وتاوانی ئیماندار بڵاوبێتەوە سزایەكی سەختیان بۆ هەیە چ جای كەسەكە خۆی بڵاوی بكاتەوە وە ئەگەر تووشی ئەم تاوانەی نەكرد ئەوا پەنا بۆ فێڵی چوارەم دەبات .
فێڵی چوارەم: گوناهە بچوكەكان ( الصغائر ) كە ئەگەر لە سەر بەندە كۆبێتەوە لەوانەیە تووشی بەهیلاك چوونی بكات وەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە فەرمودەیەك دا دەفەرمووێت : ((أياكم والمحقرات الذنوب)) واتە : قەد نەكەن تاوانی بچووك ئەنجام بدەن ، یان زۆرگرنگی بەنەكردنی نەدەن ، چونكە نمونەی گووناهی بچووك وەك نمونەی چەند كەسیك لە بیابانیك دا بن بیانەوێ‌ ئاگرێك داگیرسێنن بۆ ئەو مەبەستە هەكەسەو چیلكە دارێك هەتا زۆر دەبێت و ئاگرێكی گەورەی لێ دادەگیرسێت و چێشتی پێ لێ دەنێت . شەیتان بەردەوام بەردەوام دەبێ لەم گوناهە بچوكانە بە شێوەیەكی كەم بخاتە پێش چاو هەتا زۆر بەئاسایی ئەنجامی دەدەن .
فێڵی پێنجەم : خـــەریك كردنی بەندە بـــە شتە حەڵاڵەكان ( المباح ) ئەوانەی بەكردنیان و نەكردنیان نە پاداشتی هەیە و نە سزای لە سەرە ، بەڵام پاداشتی ئەو چاكانەی پێ لە دەست دەدات كە بەهۆی خەریك بوونی لی ێ‌ بی ئاگابووە وە ئەگەر نەی توانی بەندە تووشی ئەمەش بكات لەبەر زۆری سووربونی بەندە لە بەندە لە بەدەست نەدانی كات لە شتی بێ‌ سوود ئەوا بەرەو خوار ئەم پلەیەی دەبات .
فێڵی شەشەم : ئەم شەڕەیش ئەوەیە كە شەیتان وای لێ‌ دەكات هەوڵی بۆ كاری چاك بێت نەوەك گرنگتر ( أهم ) وای لێ‌ دەكات كاری گرنگ بەجێ‌ بگەیەنێ‌ و لەو گرنگترو بە فەڕتر جێ‌ بهێڵێ‌ . لەوانەیە كەسانێك هەست یاخود دەرك بەم مەسەلە هەستیارە نەكەن و بڵێت چۆن شەیتان بەندە تووشی كاری چاكە دەكات ، جاری وا هەیە شەیتان بەندە بەرەو زۆر كاری چاكە دەبات تا گوناهێكی پێ‌ بكات وە تووشی تاوانێكی بكات .