سزای مەی خۆر : لە سوننەتی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم جێگیر بووە وە موسڵمانانیش كۆڕان لەسەری ، ( أهل السنن ) ڕیوایەتیان كردووە لە پێغەمبەری خوداوە صلى الله عليه وسلم لە چەند ڕێگەیەكەوە فەرمویەتی : (( من شرب الخمر فاجلدوه ، ثم إن شرب فاجلدوه ، ثم إن شرب فاجلدوه ، ثم إن شرب الرابعة فاقتلوه )) رواه ابوداود(4482),والترمذي(1444)، و ابن ماجه(2573)،وصححه الألباني في صحيح الجامع(6309). ، واتە : هەركەسێك مەی خواردەوە داری حەدی لێبدەن ، دیسان ئەگەر خواردیەوە داری حەدی لێبدەن ، دیسان ئەگەر خواردیەوە داری حەدی لێبدەن ، بۆجاری چوارەم ئەگەر خواردیەوە بیكوژن ، وە جێگیر بووە لێیەوە كە داری حەدی لە مەیخۆر داوە زیاتر لە جارێك ، وە خەلیفەكانی و موسڵمانانیش دوای ئەو وایان كردووە .
وە كوشتن لای زۆربەی زانایان سڕاوەتەوە و حوكمی هەڵگیراوە ( منسوخ ) ، وە وتراوە : حوكمەكەی هەڵنەگیراوە ، وە وتراویشە : ئەوە سەرزەنشت كردنێكە كاربەدەست لەكاتی پێویست دا بەكاری دەهێنێت .
وە لە پێغەمبەری خوداوە صلى الله عليه وسلم جێگیر بووە كە چل داروسەرپێیی( النعل) لە مەیخۆری داوە ، وە أبو بكر رضي الله عنه چل داری لێداون ، وە عمر رضي الله عنه هەشتا داری لێداون ، وە علی رضي الله عنه هەندێك جار چل دار و هەندێك جار هەشتا داری لێداون ، هەندێك لە زانایان دەڵێن : پێویستە هەشتا داریان لێبدرێت ، وە هەیانە دەڵێن پێویستە چل داریان لێبدرێت ، وە لەوە زیاتر كاربەدەستان لەكاتی پێویستدا پەنای دەبەنەبەر ، ئەگەر خەڵكانێك خوویان بە مەیخواردنەوە گرتبوو ، یان ئەگەر ئەو كەسە لەوە زیاتری لێنەدرێت لەو كارە نەگەڕێتەوە ... هتد .
بەڵام بۆ ئەو كەسانەی كەم دەخۆنەوە چل دار بەسە ، ئەمەش لەو بۆ چونەكەی
تریان باشترە ، ئەوەش وتەی شافعی وئەحمدە لە ڕیوایەتێكەوە كە لە ئەحمەد گێڕڕاوەتەوە .
وە عمری كوڕی خەتاب رضي الله عنه " كاتێك مەی خواردنەوە زۆر بوو " ئەوكات دورخستنەوەو سەرتاشینیشی بۆ زیاد كرد ، لەگەڵ لێدانی چل داردا دوربخرێتەوە ، یان ئەگەر كاربەدەست بوو لەسەر كار لاببرێت كارێكی باشە ، چونكە عمری كوڕی خەتاب رضي الله عنه پێیان ڕاگەیاند هەندێك لە كاربەدەستانی بۆ گەواهیدان و نمونە هێنانەوە چەند دێڕێكی هێناوەتەوە كە باسی لە مەی كردووە ، لەسەر كار لای بردون .
ئەو مەیەی كە خودا و پێغەمبەرەكەی حەرامیان كردووە ، و پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمانی بەلێدانی دارحەد كردوە ، بریتیە لە هەر خواردنەوەیەك كە سەرخۆش بكات لەهەر مادەیەكەوە وەرگیرابێت ، ئەگەر لە بەروبووم بێت وەك ترێ و خورما و هەنجیر ، یان لە دانەوێڵە بێت وەك گەنم و جۆ ، یان لە مێرو بێت وەك هەنگوین ، یان لە گیانلەبەر بێت وەك شیری مایین ، بەڵكو لە كاتێكدا خودای مەزن ئایەتی حەرامكردنی مەیی بۆ پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دابەزاند ، ئەو كات لەشاری مەدینە مەی ترێ نەبوو ، چونكە لە مەدینە داری ڕەز ( مێو ) نەبوو ، وە تەنها لەوڵاتی شامەوە دەهات بۆیان ، وە زۆربەی خواردنەوەكانیان شەربەتی ( بادە ) خورما بوو ، وە لە سونەتدا لە زۆر شوێن گێڕاوەتەوە لە پێغەمبەری خوداوە صلى الله عليه وسلم و خەلیفە ڕاشدینیەكان و هاوەڵان رضي الله عنهم ، كە هەموو سەرخۆش كەرێك حەرامە ، هەر هەموویان لە ڕەگەزی مەین .
خەڵك جاران گیراوەی شیرینیان دەخواردەوە ، ئەو گیراوەیە بریتی بوو لە ئاو و خورما و مێوژ بەتێكەڵ كراوی ، دواتر خورما و مێوژەكە دەردەهێنرا بۆ ئەوەی ئاوەكە شیرین بێت ، بــــە تایبەت ئــــــاوەكانی حجــــاز كە زۆربەی شۆرە ( سوێر ) ، ئەو جۆرە گیراوانە بەكۆڕای موسڵمانان حەڵاڵە ، چونكە نابێتە هۆی سەرخۆشكردن ، وەك چۆن شەربەتی ترێحەڵاڵە پێش ئەوەی ببێتە مادەیەكی سەرخۆشكەر ، پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم یاساغی ( نهی ) ئەوەی لێكردبوون كە ئەو گیراوانە لە قاپی لە دار دروستكراو و لە قوڕ دروستكراو و قاپی بە قیرو زفت ڕوپۆشكراو بگرنەوە ، وە فەرمانی پێكردبوون كە ئەو گیراوانە لەو جۆرە قاپانەدا بگرنەوە كە سەرقاپەكانیان دەتوانرێت بەباشی توند بكرێت وبكرێتەوە ، چونكە ئەو جۆرە دەفرانە كاتێك گیراوەكەی ناویان ببێتە ( سەرخۆشكەر ) هەڵدەئاوسێن ، گەر وانەبێت لەوانەیە گیراوەكە ببێتە سەرخۆشكەر و نەزانرێت بخورێتەوە بەوەش مرۆڤ تووشی خواردنەوەی شتی گومان لێكراو دەبێت ، بەڵام ئەو جۆرە قاپانەی كە فەرمان كراوە ئەو جۆرە گیراوانەی تێدا نەگیرێتەوە گەر گیراوەكەش بگەنێت و ببێتە مەیش گۆڕانیان بەسەردا نایەت .
وە لە پێغەمبەری خودایان صلى الله عليه وسلم گێڕاوەتەوە دواتر ڕوخسەتی بە بەكارهێنانی ئەو جۆرە دەفرانە داوە دەفەرموێت : ((كنت نهيتكم عن الانتباذ في الأوعية فانتبذوا ، ولا تشربوا المسكر)) رواه مسلم (977). ، واتە : من یاساغی ئەوەم لێكردبوون كە گیراوە لەو قاپانەدا بگرنەوە ، ئێستە دەتوانن بیگرنەوە بەڵام سەرخۆشكەر مەخۆنەوە ، هاوەڵان و زانایانیش لەدوای ئەوان ناكۆكن ، هەندێكیان سڕانەوەی ( النسخ ) ئەوەی پێنەگەیشتووە یان لای جێگیر نەبووە ، یاســـاغی ئەوەی كردوە كە گیراوە لەو جۆرە قاپانەدا بگیرێتەوە ، وە هەیانە باوەڕی وایە ئەو كارە جێگیر بووە و سڕاوەتەوە و ڕوخسەتی بەكارهێنانی ئەو جۆرە قاپەیان داوە ، هەندێك لە فەقیهەكان بیستبویان كە هەندێك لە هاوەڵان گیراوەی خورما و ترێ دەخۆنەوە ، وایان باوەڕكردبوو كە ئەو گیراوانە سەر خۆشكەرن ، بەو گومانەش ڕوخسەتی خواردنەوەی هەموو جۆرە گیراوەیەكیان دابوو جگە لە گیراوەی خورما و مێوژ نەبێت ، وە ڕوخسەتی ئەو گیراوەشیان دابوو كە دوای كوڵان لە خورما و مێوژ دەگیرایەوە ، بەڵام ڕاستی ئەوەیە كە جەماوەری موسڵمانان لەسەری كۆكن ، هەموو سەرخۆشكەرێك مەیە ، هەركەس بیخواتەوە جەڵدەی لێدەدرێت ، ئەگەر تەنها دڵۆپێكیش بخواتەوە بۆ چارەسەركردن بێت یان بۆ شتی تر ، چونكە پرسیاریان لە پێغەمبەری خودا كرد كە مەی بۆ چارەسەركردن بەكاربهێنن ، فەرمووی : (( إنها داء وليست بدواء)) رواه مسلم (1984).، ((وإن الله لم يجعل شفاء أمتي فيما حرم عليها)) رواه الطبراني في المعجم الكبير(23/326)،وأبن حبان في صحيحه(3393)،وضعفه الألباني في ضعيف الجامع(1637). ، واتە : مەی خۆی نەخۆشیە بۆ چارەسەر بەكار نایەت ، خودا چارەسەری گەلەكەمی بەشتانێك نەگێڕاوە كە حەرامی كردووە لەسەریان .
وە سزادان پێویستە ، ئەگەر ئەو تاوانە ساغ بووە وە لەسەرهەركەسێك ، یان خۆی دانی پێدانا ، بەڵام ئەگەر بۆنی مەی لێدەهات ، یان بینرا كە دەڕشێتەوە یان شتێكی لەو بابەتە ، وتراوە : داری حەدی لێنادرێت ، چونكە پێدەچێت ئەوەی خواردیەتیەوە سەرخۆشكەر نەبێت ، یان نەیزانیبێت مەیە و خواردبێتیەوە ، یان بەزۆر بەدەرخواردیان دابێت ... هتد .
وە وتراویشە : داری حەدی لێدەدرێت ئەگەر زانرا سەرخۆشە ، ئەوەش لە خەلیفە ڕاشدیەكان و هاوەڵان گێڕاوەتەوە وەك عپمان و علی و ابن مسعود ، وە سوننەتی پێغەمبەری خوداش صلى الله عليه وسلم لەسەر ئەو ڕاستیە بەڵگەیە ، لەسەر ئەوە یاسا داڕێژراوە ، ئەوەش مەزهەبی مالك و ئەحمەدە لە زۆربەی وتەكانی وە ئەوانی تریش .
وە ئەو تریاكە سەرخۆشكەرەی كە لە گەڵای داری ( القنب ) دروست دەكرێت دیسان حەرامە ، ئەوەی بیكێشێت داری حەدی لێدەدرێت ، وە لە مەی پیسترە لەو ڕوانگەیەوە كە ژیری و دەرونیش تێك دەدات ، نامەردی و گەوادی و هەرچی كاری خراپ هەیە توشی دەكات .
وە مەی پیسترە لەو ڕوانگەوە كە توشی دەمەقاڵە و شەڕ وكوشتنی دەكات ، وە هەر دووكیان مرۆڤ لەیادی خودا و نوێژ دوور دەخەنەوە ، هەندێك لە زانایانی ئەم دواییە لە لێدانی داری حەد لەو كارە وەستاون ، وە وادەبینن كە خواردنی ئەو شتە نابێتە مایەی ئەوەی خاوەنەكەی شایەنی لێدانی داری حەد بێت ، چونكە واگوماندەبەن كە بێئاگابوون بەبێ دەهۆڵ و زوڕنا وەكو بەنج بوون وایە وە دەڵێن زانایانی پێشین هیچ بۆچونێكیان لەو بارەوە نییە ، بەڵام وانییە بەڵكو ئەوانەی دەیخۆن پێی سەرخۆش دەبن و خووی پێوە دەگرن ، وەك خواردنەوەی مەی بەڵكو خراپتریش ، وە دەبێتە ڕێگر لەبەر یادی خودا و نوێژ ، بەتایبەت ئەوانەیان كە ڕۆدەچن لە خواردنی ، لەگەڵ ئەو هەموو خراپیەی كە هەیەتی وەك نامەرد بوون وگەوادی كردن ، وە تێكچونی بیرو هەست وهەرچی شتی تری خراپ هەیە .
بەڵام لەبەر ئەوەی مادەیەكی ڕەقە ئەخورێت نەك خواردنەوە ، فقیهەكان ناكۆكن لە پیسی وە سێ بۆچونیان هەیە : لە مەزهەبی ئەحمەد و ئەوانی تر ، وتراوە : پیسە وەكو مەی ، ئەوەش بۆچونی ڕاستە ، وە تراوە : نەخێر لەبەر ئەوەی ڕەقە ، وە وتراوە : جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوەی شلە بێت یان ڕەق ، بەهەرحاڵ ئەو مادەیە خودا و پێغەمبەرەكەی حەرامیان كردووە بەوتە و بەماناش چونكە لەبابەتی مەیە و سەرخۆشكەرە ، أبو موسی الأشعری رضي الله عنه دەڵێت : ئەی پێغەمبەری خودا فەتوامان بۆ بدە دەربارەی دوو شلە كە ئێمە لە یەمەن دروستیان دەكەین : ( البتع ) كە لە دۆشاوی هەنگوین دروست دەكرێت تا دەگەنێت ، وە ( المزر ) كە لە گەنمە شامی و جۆ دروست دەكرێت تا دەگەنێت ، دەڵێت : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم ئەوەی پێبەخشرابوو كە بەكەمترین وشە زۆرترین مانا بكات ( جوامع الكلم ) ، فەرمووی : ((كل مسكر حرام)) (رواه البخاري(4343)،ومسلم(1733) ، واتە : هەموو سەر خۆشكەرێك حەرامە .
وە النعمانی كوڕی بشیر رضي الله عنه دەڵێت : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت : (( إن من الحنطة خمراً ومن الشعير خمراً ، ومن الزبيب خمراً ، ومن التمر خمراً ، ومن العسل خمراً ، وأنا أنهى عن كل مسكر )) رواه أبوداود(3677)،وحسنه الألباني في صحيح الجامع(1604). ، واتە : لە گەنم و جۆ و مێوژ و هەنگوین مەی دروست دەكرێت ، وە من یاساغی هەموو سەرخۆشكەرێك دەكەم ، بەڵام ئەم فەرمودەیە لە هەردوو ( صحیحەكە ) بە وتەی عمر هاتووە ، وە لەسەر منبەرەكەی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم وتاری خوێندوو : فەرمووی : (الخمر ما خامر العقل) رواه البخاري(4619)،ومسلم(3032). ، واتە : مەی هەرشتێكە كە سەرخۆش و بێئاگابكات ، وە ابن عمر رضي الله عنه دەڵێت : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت : (( كل مسكر خمر ، وكل مسكر حرام)) ، واتە : هەموو سەر خۆشكەرێك مەیە ، وە هەموو سەرخۆشكەرێك حەرامە ، وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە :((كل مسكر خمر ، وكل خمر حرام)) (رواه مسلم(2003 ) ، واتە : هەموو سەر خۆشكەرێك مەیە ، وە هەموو مەیەك حەرامە ، وە عائشە ـ خوای لێ ڕازیبێت ـ دەڵێت : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت :((كل مسكر حرام ، وما أسكر الفرق منه ، فملء الكف منه حرام)) رواه أبوداود (3687)،والترمذي(1866)،و صححه الألباني في صحيح الجامع(4552). ، واتە : هەموو سەر خۆشكەرێك مەیە ، وە هەر شتێك ( فرق ) (* ) ێكی سەرخۆش بكات ، خواردنەوە پڕمشتێكی حەرامە ، وە خاوەن سونەنەكان لە چەند ڕێگەیەكەوە لە پێغەمبەری خودایان صلى الله عليه وسلم گێڕاوەتەوە : دەفەرموێت : ((ما أسكر كثيره ، فقليله حرام )) رواه أبوداود (3681)،والترمذي(1865)،و ابن ماجه(3393)،والنسائي(5607)،و صححه الألباني في صحيح الجامع (5530). ، واتە : ئەوەی زۆری سەرخۆش بكات ، خواردنەوەی كەمیشی حەرامە ، وە جابر رضي الله عنه دەڵێ :(( أن رجلاً سأل النبي صلى الله عليه وسلم عن شراب يشربونه بأرضهم من الذرة ، يقال له : المزر ، فقال : أمسكر هو ؟ قال : نعم ، فقال : كل مسكر حرام ، إن على الله عهداً لمن شرب المسكر ، أن يسقيه من طينة الخبال ، قالوا : يا رسول الله وما طينة الخبال ؟ قال : عرق أهل النار ، أو عصارة أهل النار))رواه مسلم(2002). ، واتە : پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم لە خواردنەوەیەك لە گەنمەشامی لای ئەوان دەخورایەوە پێیان دەوت ( المزر ) ، فەرمووی : ئەو خواردنەوەیە سەرخۆشكەرە ؟ وتی : بەڵێ ، فەرمووی : هەموو سەرخۆشكەرێك حەرامە ، خودا پەیمانی داوە هەركەسێك سەرخۆشكەر بخواتەوە ( طينة الخبال ) ی دەرخوارد دەدات ، وتیان : ئەی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم: ( طينة الخبال ) چییە ؟ فەرمووی : ئارەقی ئەهلی ئاگرە یان چڵك وخوێن و پیسی ئەهلی ئاگرە ، وە ابن عباس رضي الله عنه لە پێغەمبەری خودای صلى الله عليه وسلم گێڕاوەتەوە : فەرمویەتی : ((كل مخمر خمر ، وكل مسكر حرام)) رواه أبوداود (3680)،و صححه الألباني في صحيح الجامع(4548). ، واتە : هەر شتێك سەر خۆشبكات مەیە ، وە هەموو سەر خۆشكەرێك حەرامە .
وە فەرموودە لەم بارەیەوە زۆر زۆرە ، پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم بەچەند وشەیەكی كەم مانای زۆری كردووە ئەوەی ئاگای مرۆڤ ببات و سەرخۆشی بكات ، بەبێ جیاوازی لە نێوان جۆرێك و جۆرێكی تر ، ئەگەر خواردنەوە بێت یان خواردن ، چونكە لەوانەیە كەسێك نان بكاتە ناو مەی و بیخوات ، وە حشیش دەخورێت و دەخورێتەوە ، هەموو ئەوانە حەرامن ، لەبەر ئەوە پێشینان قسەیان لەسەر ئەو بابەتە نەكردووە چونكە شتێكی تازەیە لەنزیك كۆتاییەكانی سەدەی شەشەمدا هاتووە ، وەك چۆن خواردنەوەی ترێی سەرخۆشكەر دوای پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دروست كراوە ، هەموو ئەوانە لەژێر ئەو حوكمە گشتیانەی قورئان وسوننەتدا جێگەیان دەبێتەوە .
[سزای تاوانباركردن بەداوێن پیسی]
یەكێك لەو تاوانانەی كە قورئان و سونەتی پێهاتووە ، وە موسڵمانانیش كۆڕان تیایدا سزای تاوانباركردنە بەداوێن پیسی ، ئەگەر كەسێك كەسێكی ئازادی داوێن پاكی تاوانباركرد بەداوێن پیسی یان بە نێربازی ، پێویستە هەشتا جەڵدەی لێبدرێت ، ( محصن ) لێرە بەمانای ئازادی داوێن پاكە ، بەڵام لەبابی سزای داوێن پیس بەكەسێك دەوترێت كە ژنی هێنابێت یان شوی كردبێت و جووت بووبێت بە بەڵگەنامەیەكی مێردكردنی تەواو .
===========================
(*) فرق : پێوەرێكە بە شازدە ڕەتڵ دەگوترێت.