بەكارهێنانی قاپی ئاڵتون وزیو وخواردن وخواردنەوە تیایدا
بەروار: 2011/12/26سەردارن: 2071نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

قاپ‌و حاجەتی ئاڵتون‌و زیوی یان زاخكراو بەئاڵتون‌و زیوو، وای لێهاتوە نزیكە جێگەی قاپ‌و حاجەتی ماڵ بگرێتەوە لەم ڕۆژگارەدا، بەتایبەت لە ماڵە دەوڵەمەنەكان‌و هەندێ لە میوانگەو ئوتێلەكانیش دا، تەنانەت وای لێ هاتووە ئەم قاپ‌و حاجەتە ئاڵتونیانە بۆتە جۆرێك لەو دیاری‌و هەدیە گرانبەهایانەی كە خەڵكی دەیبەخشن بە یەكتر لەكاتی بۆنەو ئاهەنگەكاندا .
هەموو ئەمانە لەو كاروكردارانەن كە شەریعەتی ئیسلام حەرامی كردووە‌و، هەڕەشەی توند‌و بەئێشیش لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم هاتووە دەربارەی بەكارهێنانی ئەم قاپە ئاڵتونیانە.
«أم سلمە» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: ((أَنَّ الَّذِي يَأْكُلُ أَوْ يَشْرَبُ فِي آنِيَةِ الْفِضَّةِ وَالذَّهَبِ إِنَّمَا يُجَرْجَرُ فِي بَطْنِهِ نَارُ جَهَنَّمَ)).رواه مسلم 3/1634  واتە: « ئەوكەسەی لە قاپی ئاڵتون یان زیوو دەخوات و دەخواتەوە، ئەوە ئاگری دۆزەخ دەرخواردی وورگی دەدرێ لە رۆژی قیامەتدا»
ئەم بڕیارو حوكمەش گشتگیرەو هەموو قاپ‌و حاجەتێك دەگرێتەوەو هەموو كەرەسەیەكی خواردن دەگرێتەوە، وەكو قاپ‌و چنگاڵ‌و كەوچك‌و چەقۆ‌و، ئەو دەفرانەی كە خواردنی تێدا دەدرێ‌ بەمیوان یان لە بەخشینی شیرینی دا بەكاردێ‌ لەكاتی بۆنەكاندا .
وە هەندێ كەس ئەوە دەكەنە بەهانە‌و دەڵێن : ئێمە بەكاریان ناهێنین بەڵام لەسەر ڕەفەو لەناو شوشەدا دایان دەنێین بۆ جوانی ئەمەش هەر دروست نی یەو نابێ بكرێ‌، بۆ ئەوەی هەموو دەرگایەك دابخرێ‌و هەموو ڕێگەیەك بگیرێ كە هۆو بیانوو بەهانەن بۆ بەكارهێنانیان(*) .
=================
(*) من إفادات الشيخ عبد العزيز بن باز مشافهة