خواردنەوەی مەی ئەگەر دڵۆپێكیش بێت
بەروار: 2012/01/04سەردارن: 2611نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

خوای بەرزو بێ هاوتا دەفەرمووێ:[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ]المائدة: ٩٠
واتە: «ئەی ئەوانەی وا باوەڕتان هێناوە، دڵنیابن كە ئەرەق‌و قومارو ئەو بەردانەی كە كراون بەبت‌و ئەو پارچە دارانەی كە بەكاردەهێنرێن بۆ دیاری كردنی بەش‌و چارەنوس، پیسن‌و لەكرداری شەیتانن، كەواتە دوور بكەونەوە لێیان‌و خۆتانی لێ بپارێزن تابەڵكو ڕزگارو سەرفراز بن».
جا فەرمان كردن بە خۆپاراستن‌و خۆ دوورگرتن لەو شتانە بەهێزترین بەڵگەیە لەسەر حەرامبوونیان‌و تونترین نیشانەیە بۆ سەلماندنی خراپی‌و پیسیان.
وە هەروەها عەرەق‌و مەی لەگەڵ «أنصاب»دا باسكراوە كە بریتی یە لە پەرستراوو بتی كافرەكان، جا لێرەدا بەیەكەوە جووتكراون‌و لەسەر یەك ئاست بڕیاریان لەسەر دراوە‌و، بۆیە بەڵگەو پاساو بیانویەك بەدەست هیچ كەسێكەوە ناهێڵێ كە بیەوێ‌ مەی بەحەرام نەزانێ‌، بە بیانوی ئەوەی بڵێ خوا نەیفەرمووە حەرامە بەڵكو و‌وتویەتی خۆتانی لێ بپارێزن .
وە لە فەرمایشتەكانی پێغەمبەریشەوە صلى الله عليه وسلم هەڕەشەی توندو بەئێش هاتووە دەربارەی كەسێك كەمەی بخواتەوە .
«جابر»ی كوڕی«عبدالله» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:«إِنَّ عَلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ عَهْدًا لِمَنْ يَشْرَبُ الْمُسْكِرَ أَنْ يَسْقِيَهُ مِنْ طِينَةِ الْخَبَالِ». رواه مسلم 3/1587. واتە: « بەدڵنیایەوە خوای (بەرزوپیرۆز) پەیمانی كردووە كە هەركەسێ مەی بخواتەوە ئەوا « طِينَةُ الْخَبَالِ»ی دەرخوارد دەدا لە ڕۆژی دواییدا ».
وتیان ئەی پێغەمبەر خوا صلى الله عليه وسلم « طِينَةُ الْخَبَالِ»چی یە؟
فەرمووی: « عَرَقُ أَهْلِ النَّارِ أَوْ عُصَارَةُ أَهْلِ النَّارِ ». واتە: « عەرەق وكێم و زوخاوی دۆزەخەییەكانە »
«عبدالله»ی كوڕی«عباس» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:«مُدْمِنُ الْخَمْرِ إِنْ مَاتَ لَقِيَ اللَّهَ كَعَابِدِ وَثَنٍ». رواه الطبراني 12/45 وهو في صحيح الجامع 6525 واتە: « ئەو كەسەی كە ڕاهاتووە لەسەر عەرەق خواردنەوە، ئەگەر بمرێ‌و تەوبەی لێ نەكات، ئەوا لەڕۆژی قیامەتدا دەگاتەوە بەخوا وەكو بت پەرستێك»
وە لەم سەردەمەی ئێمەدا چەندەها جۆرو بابەتی عەرەق‌و مادەی بێ هۆشكەرەكان بڵاوبۆتەوەو چەندەها چەشن‌و جۆریان لێ پەیدابووە، جۆرەها ناوی عەرەبی و بیانی لێ نراوە، پێی دەڵێن بیرە‌و،یسكی‌و كحول‌و عەرەق‌و فبوركا‌و شەمیانیا‌و چەندهای تر.
وە ئەو جۆرو چەشنە عەرەقەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم باسی كردووەو خەبەری داوە دەربارەی دەركەوتووەو دەبینرێ، كە دەفەرمووێ:«لَيَشْرَبَنَّ نَاسٌ مِنْ أُمَّتِي الْخَمْرَ يُسَمُّونَهَا بِغَيْرِ اسْمِهَا ». رواه الإمام أحمد 5/342وهو في صحيح الجامع5453 واتە: «خەڵكانێ لە ئومەتەكەم مەی دەخۆنەوەو ناوەكەی دەگۆڕن و ناوێكی تری لێ دەنێن »
بۆیە لە جیاتی ئەوەی پێی بڵێن «خمر- عرق»پێی ئەڵێن : « مەشروباتی روحی»ئەمەش بۆ خەڵەتاندن‌و فریودانی خەڵكی یە .
جابۆیە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام ڕیساو یاسایەكی گەورەی داناوە كە بەهۆیەوە ئەم بابەتەی پێ بنەبڕدەكات‌و ڕێكخستن‌و وردبینیەكی توند‌و تۆڵی وەهای داناوە كە بەهۆیەوە بنەڕەت‌و سەرچاوەی فیتنەی عەرەقی پێ ڕیشەكێش دەكات، ئەویش ئەوەیە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم باسی كردووەو دەفەرمووێ :« كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ وَكُلُّ مُسْكِرٍ حَرَامٌ ». رواه مسلم 3/1587 واتە: « هەموو سەرخۆشكەرێك خەمرە، وە هەموو سەرخۆشكەرێكیش حەرامە »
كەواتە هەرشتێك عەقڵ لابەری‌و سەرخۆشكەر بێ‌، ئەوا حەرامە، ئیتر جیاوازی نی یە كەم بێ‌ یان زۆر، هەروەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلمدەفەرمووێ‌:« مَا أَسْكَرَ كَثِيرُهُ فَقَلِيلُهُ حَرَامٌ » رواه أبو داود رقم 3681 وهو في صحيح أبي داود رقم 3128 واتە: « هەرشتێك زۆرەكەی سەرخۆشكەربێ‌ ئەوا كەمەكەشی حەرامە »
هەرچەندە ناوەكانیان جۆرا‌و جۆرو جیاوازبن ، ناونراوەكە هەر یەك شتە كە« خەمر»ە‌و، حوكمەكەش هەرهەمان حوكمە كە« حەرامە ».
لەكۆتایدا ئەمەش ئامۆژگاریەكە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم بۆ عەرەق خۆرەكان كە دەفەرموێ‌: «مَنْ شَرِبَ الْخَمْرَ وَسَكِرَ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا وَإِنْ مَاتَ دَخَلَ النَّارَ فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَإِنْ عَادَ فَشَرِبَ فَسَكِرَ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا فَإِنْ مَاتَ دَخَلَ النَّارَ فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَإِنْ عَادَ فَشَرِبَ فَسَكِرَ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا فَإِنْ مَاتَ دَخَلَ النَّارَ فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَإِنْ عَادَ كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يَسْقِيَهُ مِنْ رَدَغَةِ الْخَبَالِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا رَدَغَةُ الْخَبَالِ قَالَ عُصَارَةُ أَهْلِ النَّارِ». رواه ابن ماجة رقم 3377 وهو في صحيح الجامع 6313 واتە: «هەركەسێك عەرەق بخواتەوەو سەرخۆش بێ، ئەوا نوێژی چل بەیانی لێ وەرناگیرێ (واتەچل رۆژ)، جا ئەگەر بمرێ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە، خۆئەگەر تەوبە بكات‌و پەشیمان بێتەوە، ئەوا خودا تەوبەكەی لێوەردەگرێ . بەڵام ئەگەر گەڕایەوە سەری‌و عەرەقی خواردەوە‌و سەرخۆش بوو، ئەوا نوێژی چل ڕۆژی لێ وەرناگیرێ، خۆ ئەگەر پێوەی بمرێ‌ دەچێتە دۆزەخەوە، وە ئەگەر تەوبە بكات، ئەوا خودا تەوبەكەی لێ وەردەگرێ‌،به‌ڵام ئەگەر گەڕایەوە سەری‌و عەرەقی خواردەوەو سەرخۆش بوو، ئەوا نوێژی چل ڕۆژی لێ وەناگیرێ، ئەگەر پێوەی بمرێ دەچێتە دۆزەخ . خۆ ئەگەر تەوبە بكات خودا تەوبەكەی لێ وەردەگرێ‌ . بەڵام ئەگەر گەڕایەوە سەری ئەوا بەڕاستی حەقێكە لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ژەهراوی« طِينَةُ الْخَبَالِ»یان دەرخوارد بدات. وتیان ئەی پێغەمبەری خوا «طِينَةُ الْخَبَالِ» چی یە ؟ فەرمووی: كێم‌و زووخاوی دۆزەخییەكانە»