هۆكاری ناخۆشی بۆنی دەم
بەروار: 2012/01/25سەردارن: 6291نوسەر: حیدر عدنان كریم /خوێندكار لە قۆناغی پێنجەم لە كۆلێژی دەرمانسازی/ هەولێر

هۆكاری دەرچوونی بۆنی ناخۆش لە دەمەوە وە بەتایبەت باش لە خەو هەستان, چی بكرێت بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لەو بۆنە ناخۆشە كە زۆر جار مرۆڤـ ئیحراج دەكات؟؟
پرسیارێكی جوانە و جێی خۆیەتی , بۆنی ناخۆشی دەم لە كاتی كردنەوەی دەمدا دەردەچێت واتە لە كاتی قسە كردن و هەناسەدانی مرۆڤ , ناكرێت مرۆڤـ هەناسە نەدات بۆ ئەوەی رَێگری لە بۆنی دەمی بكات وە ناشكرێت قسە نەكات چونكە پێویستی ڕۆژانەی مرۆڤە,ئەی باشە چی بكرێت ؟ با پێكەوە بروانین .
.. بۆنی ناخۆشی دەم هۆكاری زۆری هەیە , زۆری بە هۆی نیشتنی ماددەی كلسە كە لەنێوان پدو (لثه) وە ددانەكاندا دەبێت, ئامۆژگاری دەكرێن بە لابردنی ئەو ماددە كلسە نیشتووەی ناو كە لە ئەنجامی بەكتریای ناو دەمەوە دروست دەبێت بە سەردانی دكتۆری ددان كە كردارێكی زۆر سادەیە , وە بەكارهێنانی دەرمان و دەم شۆری پزیشكی بە شێوەی غەرغەرە كردن یارمەتی دەرە لە لابردنی ئەو بۆنە, ئەگەر بۆنەكە لانەچوو ئەوا باشترە بۆ هۆكاری تر بگەڕێین لەوانە:
[-دڵنیا بوون لە نەبوونی نەخۆشی تر وەك :]
1-نەخۆشی گەدە و ڕیخۆڵە, ئایا بە شێوەی ئاسای كاردەكەن .
2-نەخۆشی هەوكردنی لووەكان(لەوزەتین).
3- هەوكردنی قوڕگ و گەروو بە هۆی سەرما و ئاوی سادر شتی تر ...
ئامۆژگاری دەكرێن كە فڵچەی ددان شوشتن بە كاربهێنن, رۆژی سێ‌ جار, دەزووی ددان بۆ پاككردنەوەی پاشماوەی خۆراك نێوان ددانەكان كە هۆكاری سەرەكی بۆنی ناخۆشی دەمە, دەم شۆری پزیشكی بەشێوەی غەرغەرە كردن...
جەند شتێكی تری كە رۆژانە دەیكەین چارەسەرن بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم : ئاو بە دەم هەڵدان و غەرغەرەكردن لە كاتی دەسنوێژ شوشتن, سیواك كردن , چونكە ئاو نزیكەی 80% بەكتریای ناو دەم دە كوژێت , ئەوی دەمێنێتەوە بە مادەی پزیشكی دەڕوات.. پزشكی پسپۆری ددان : پێویستە شەش مانگ جارێك سەردانی دكتۆری ددان بكرێت بۆ دڵنیا بوون لە سەلامەت ددانەكان ناو دەم , واتە ساڵی دوجار.
هیوادارم كە سوود مەند بن لەو چەند دیڕە سادەیە ..