دەروازەكانی لێخۆشبوون
بەروار: 2012/02/10سەردارن: 5052نوسەر: پشتیوان محمد /كەلار

ئەی ئەو كەسەی ماندووی ڕێگەی دوورو درێژی بیابانی (( تاوانی )) .
ئەی ئەو كەسەی تینووی ئاوی سازگاری (( خوداناسی و پەرستشی )) .
ئەی ئەو كەسەی كە ئەتەوێ‌ لە گەرمەسێری ئەم (( بیابانی تاوان )) ە ڕزگارت بێت .
ئەی ئەو كەسەی كە ئەتەوێ‌ بەرووبوومی (( پەشیمانی )) بە ئاوی سازگاری (( لێبووردنی خوایی )) تێر ئاو بكەیت وەرە لەگەڵم لەم گەشتەدا با شارەزای دەروازەكانی (( لێخۆشبوونی پەروەردگار )) بیت .
(( بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان ))
هەركەسێك لە ئێمە بە درێژایی تەمەنی تووشی چەندەها تاوان و هەڵە و لەڕێی لادان دەبێت بەڵام !!
گرنگ ئەوەیە بەردەوام نەبین (( لەسەر پێچیەكان )) و بگەڕێینەوە بۆ لای خوای پەروەردگار، ڕەنگە هەریەكێك لە ئێمە ئەم پرسیارە لە بیر و هۆشیدا گوزەر بكات .
ئایا خوای پەروەردگار دەروازەی لێخۆشبوونی داناوە تاوەكو ببێتە مایەی هەڵوەرینی تاوانەكان ؟
ئەدەی برام ....... ئادەی خوشكم
لەگەڵمابە بۆ ئەوەی لە گەڵاكانی پایزی (( تاوان )) ڕزگارت بێت و شادمان بیت بە بەهاری (( چاكە و چاكە خوازی )) هەمیشە سەوزی لێبووردنی خوای گەورە ........ فەرموو بۆ
[دەروازەكانی لێخۆشبوون]
دەروازەی یەكەم: تەوبەیەكی ڕاستەقینە : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:((مَنْ  تابَ قبل أنْ تطلع الشمس من مغربها تاب اللَّهُ عليه )) رواه مسلم  واتە : هەركەسێك پەشیمان بێتەوە لە تاوانەكانی پێش ئەوەی خۆر لە خۆرئاواوە هەڵبێت ئەوە خوای پەروەردگار لێی خۆش دەبێـت .
دەروازەی دووەم:جوان دەست نوێژ گرتن : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :(( مَنْ توضأ فأََحسن الوضوء خرجَتْ خطاياه من جسده حتى تخرج مِنْ تحت أََظافره )) واتە : هەر موسڵمانێك جوان دەست نوێژ بگرێت تاوانەكانی لەگەڵ ئاوی دەست نوێژەكەیدا هەڵدەوەرێ تەنانەت ئەگەر لە ژێر نینۆكەكانیشیەوە بووبێت .
دەروازەی سێ یەم: یادی خوای پەروەردگار لە دوای نوێژە فەرزەكان : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :  (( مَنْ سَبحَّ دبر كل صلاةٍ ثلاثاً و ثلاثين و حمد الله ثلاثاً و ثلاثين الله و كبر ثلاثاً و ثلاثين فتلك تسعة و تسعون ثم قال لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك و له الحمد وهوعلى كل شيءٍ قدير غفرت له خطاياه وإِنْ كانَتْ مثل زَبَد البحر ))  رواه مسلم .  واتە : هەرموسڵمانێك لە دوای هەرنوێژێكی فەرز ( 33 ) جار بڵێ‌ ( سبحان الله ) و( 33 ) جاربڵێ ( الحمد لله ) و ( 33 ) جار بڵێ ( الله أكبر) كە دەكاتە( 99) جار وە یەك جاریش بڵێ‌(( لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك و له الحمد وهوعلى كل شيءٍ قدير ))  رواه مسلم . ئەوا خوای پەروەردگار لە تاوانەكانی خۆش دەبێت ئەگەر بە ئەندازەی كەفی سەر دەریاش بێت .
دەروازەی چوارەم: شەهید بوون لە پێناو خوای پەروەردگار : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( يغفر اللهُ للشهيد كُلَّ شيءٍ الا الدَّين ))   رواه مسلم . واتە : خوای پەروەردگار لە هەموو تاوانەكانی شەهید خۆش دەبێت تەنها قەرز نەبێت .
دەروازەی پێنجەم : زۆری هەنگاو نان بەرەو مزگەوت : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( أَََلا أََدلكم على مايمحو الله به الخطاياه و يرفع به الدرجات ؟ قالوا بلى يا رسول الله قال : ...وكثرة الخطا الى المسجد ....))  واتە : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە هاوەڵەكانی فەرموو ئایا ڕێنموویتان بكەم بۆ ئەو شتانەی كە پەروەردگار تاوانەكانی پێ دەسڕێتەوە ئەوانیش فەرموویان : بەڵێ پێغەمبەریش ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی : ..... زۆری هەنگاونان بەرەو مزگەوت .....
دەروازەی شەشەم: ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( مَنْ صام رمضان ايماناً وإِحتساباً غُفِرَ له ماتقدم مِنْ ذَنْبِهِ ))  رواه البخاري ومسلم  . واتە : هەر موسڵمانێك مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت ( بە باوەڕەوە و چاوەڕێی پاداشت بێت ) ئەوا خوای پەروەردگار لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێت .
دەروازەی حەوتەم: زیندوكردنەوە و بەرز ڕاگرتنی شەوی قەدر : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی (( مَنْ قامَ ليلةُ القدر إِيماناً واحتساباً غُفِرَ له ماتقدم مِنْ ذنبه ))  رواه مسلم و البخاري  واتە : هەر موسڵمانێك شەوی قەدر زیندو بكاتەوە باوەڕیشی پێ هەبێت وە چاوەرێی پاداشت بێت ئەوا خوای گەورە لەتاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێت .
دەروازەی هەشتەم: ووتنی (سبحانه الله و بحمده ) لە ڕۆژێكدا ( 100 ) جار: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( مَنْ قال سبحانه الله و بحمده في يومٍ مائةِ مرةٍ حطت خطاياه و ان كانت مثل زبد البحر )) رواه البخاري و مسلم . واتە : واتە هەر موسڵمانێك لە ڕۆژێكدا ( 100 ) جار بڵێ (سبحانه الله و بحمده) ئەوا پەروەردكار لە تاوانەكانی خۆش دەبێت ئەگەر بە ئەندازەی كەفی سەر دەریاش بێت .
دەروازەی نۆیەم: ئەنجامدانی كردەوەی چاك لە دوای هەر تاوانێك: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :(( و اتبع السيئة الحسنة تمحها )) رواه أحمد و الحاكم  واتە : بە دوای هەر تاوانێكدا چاكەیەك ئەنجام بدە تاوانەكەت دەسڕێتەوە .
دەروازەی دەیەم: ئەنجامدانی دوو ڕكات نوێژ كاتێك تووشی تاوانێك ببیت . پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( ما مِنْ عبدٍ يذنب ذنباً فيحسن الطهور ثم يقوم فيصلى ركعتين ثم يستغفر الله الا غفر له ))رواه الترمذي . واتە : هەر بەندەیەك تاوانێك ئەنجام بدات پاشان دەست نوێژێكی جوان بگرێت و پاشان دوو ڕكات نوێژ بكات و داوای لێخۆشبوون بكات ئەوا بە دڵنیایەوە پەروەردگار لە تاوانەكانی خۆش دەبێت .
دەروازەی یازدەهەم: كەفارەتی مەجلیس : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم  فەرموویەتی:(( مَنْ جلس جَلْسَةً فَكَثُرَ لَغُطُهُ فقال قبل ان يقومَ مِنْ مَجْلِسِهِ ذلك سبحانه اللَّهُمَّ و بحمدك أَشْهَدُ أَنْ لا إِله إِلاَّ اَنْتَ أَستغفرك و أَتوبُ إِليك إِلاَّ غفر له ما كان في مجلسه ذلك ))   رواه ابو داود و الترمذي . واتە : هەر موسڵمانێك لە كۆبوونەوەیەكدا بەشداری كرد ژاوەژاوی زۆری تێدا كرا ئەوا پێش ئەوەی ئەو كۆڕ و كۆبوونەوەیە بەجێ‌ بهێڵێت ووتی( سبحانه اللَّهُمَّ و بحمدك أَشْهَدُ أَنْ لا إِله إِلاَّ اَنْتَ أَستغفرك و أَتوبُ إِليك) ئەوا بێ گومان خوای پەروەردگار لەو ژاوەژاوەی كە تووشی بووە لەو كۆبوونەوەیەدا لێی خۆش ئەبێت .
دەروازەی دوانزەهەم: ئەنجامدانی عەمرە : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :(( العُمرَةُ إِلى العُمرَةِ كَفَّارَةُ لمابَيْنَهُما ))رواه البخاري و مسلم  . واتە : عەمرەیەك بۆ عەمرەیەكی تر دەبێتە هۆی كەفارەتی نێوانیان .
دەروازەی سیازدەهەم: ئەنجامدانی حەج : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :(( مَنْ حَجَّ للَّه فَلَمْ يَرْفَثْ و لم يفسق رجع كيومٍ ولدته امه ))   رواه البخاري و مسلم  . واتە : هەر موسڵمانێك حەج ئەنجام بدات تەنها لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگار و خۆی بپارێزێ لە هەڵە و لە ڕێ دەرچوون ( لە كاتی ئەنجامدانی دا ) ئەوا بە وێنەی كەسێكە تازە لە دایك بوو بێت .
دەروازەی چواردەهەم: ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( الصلوات الخمس و الجمعة إِلى الجمعة كفارة لما بينهن مالم تغش الكبائر )) رواه مسلم . واتە : ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان و نوێژی هەینی بۆ نوێژێكی تری هەینی هۆكاری لێخۆشبوونە بۆ ئەو تاوانانەی كە لەو نێوانەدا كراوە بە مەرجێك تاوانی گەورەی تێدا نەبێت .
دەروازەی پازدەهەم: پاڕانەوەی دوای بانگ : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( مَنْ قال حين يسمع النداء : أشهدُ أنْ لا إلهَ إلا الله، وحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، وأنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ ورسولهُ، رضيتُ بالله ربّاً، وبِمُحمدٍ رسولاً وبالإسلامِ ديناً" غُفِرَ لَهُ ذَنْبُهُ"رواه مسلم  واتە : هەر موسڵمانێك كاتێك گوێ بیستی بانگ بوو پاشان بڵێت((أشهدُ أنْ لا إلهَ إلا الله، وحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، وأنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ ورسولهُ، رضيتُ بالله ربّاً، وبِمُحمدٍ رسولاً وبالإسلامِ ديناً)) ئەوا پەروەردگار لە تاوانەكانی خۆش دەبێت .
دەروازەی شازدەهەم: بەخشین : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( الصدقةُ تطفئُ الخطيئة كما يطفئُ الماءُ النار))  رواه الترمذي . واتە : بەخشین ( لە پێناو خوا )دا تاوانەكان دەكوژێنێتەوە (دەسڕێتەوە) چۆن ئاو ئاگر دەكوژێنێتەوە .
دەروازەی حەڤدەهەم: ڕۆژووی ڕۆژی ( عرفە ) : پرسیار كرا لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەربارەی ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە ئەویش فەرمووی : (( يكفر السنة الماضية و الباقية )) رواه مسلم . واتە : دەبێتە هۆی لێخۆشبوونی تاوانەكانی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتووش
دەروازەی هەژدەهەم: ڕۆژووی ڕۆژی ( عاشورا ) پرسیار كرا لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەربارەی ڕۆژووی ڕۆژی ( عاشورا ) ئەویش فەرمووی : (( يكفر السنة الماضية ))  رواه مسلم. واتە : دەبێتە هۆی لێخۆشبوونی تاوانی ساڵی ڕابردوو .
دەروازەی نۆزدەهەم: ووتنی ( لا إله إلا الله ) پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (( مَنْ قال لا إله الا الله وحده لا شريك له ، له الملك و له الحمد و هو على كل شيءٍٍ قدير في يومٍ مائة   مرة كانت عدل عشر رقابٍ و كتبت له مائة حسنة و محيت له مائة سيئة ))  رواه البخاري مسلم . واتە : هەر كەسێك لە ڕۆژێكدا ( 100 ) جار بڵێت (لا إله الا الله وحده لا شريك له ، له الملك و له الحمد و هو على كل شيءٍٍ قدير ) ئەوا پاداشتەكەی هاو شێوەی ئەو كەسەیە كە ( 10 ) بەندەی ڕزگار كرد بێت و ( 100) پاداشتی بۆ تۆمار دەكرێ و ( 100 ) تاوانی لە سەر دەسڕێتەوە .
دەروازەی بیستەم : ئارام گرتن : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (( ما يصيبُ المسلم مِنْ نَصَبٍ ولا وُصَبٍ ولا هَمٍ ولا حزن ولا أَذىً ولاغَمٍ حتى الشوكةُ يشاكها الا كفر الله بها من خطاياه ))  رواه البخاري . واتە : هەر موسڵمانێك ئەگەر تووشی نەخۆشی و دەردەداری و داڵغە و ئازار و ناخۆشی و پەژارەیی بێت تەنانەت ئەگەر دڕكێكیش بچێتە جەستەیەوە ئەوا دەبێتە مایەی هەڵوەرینی تاوانەكانی .
دەروازی بیست و یەكەم: گونجانی ( آمین ) ی نوێژگەر لەگەڵ (آ‌مین) ی فریشتەدا : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( اذا قال احدكم آمين و قالت الملائكةُ في السماء آمين موافقت احداهما الأُخرى غفر له ما تقدم مِنْ ذنبه ))  متفق عليه .  واتە : ئەگەر یەكێكتان لە نوێژدا ووتی ( ئامین ) و فریشتەكان لە ئاسماندا ووتیان ( ئامین ) ئەوا دەبێتە هۆی هەڵوەرینی تاوانەكانی پێشووی .