خوێن ڕشتن
بەروار: 2012/02/12سەردارن: 3150نوسەر: شێخى پایەبەرز:ابن تیمية‌ بە ڕەحمەت بێت

سنور و مافی كەسێكی دیاری كراو دەبێتە هەشت بەشەوە
بەشی یەكەم : خوێن ڕشتن
یەكێك لەو مافانەی كە پەیوەندی بەتاكەوە هەیە بریتیە لە خوێن ، خودا دەفەرموێت :[ قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ] [سورة الآنعام:(151ـ153)] . واتە : بەبێ بڕواكان بڵێ وەرن باپێتان ڕابگەیەنم كە پەروەردگارتان چی لێ حەرام كردون ، بە هیچ شێوەیەك هاوەڵ بۆ خودا بڕیار مەدەن و لەگەڵ دایك وباوكتاندا باشبن و وە منداڵەكانتان مەكوژن لەبەر ئەوەی كە هەژارن ، ئێمە رۆزی ئێوە و ئەوانیش دەدەین ، وە نزیك تاوانی گەورە مەكەونەوە چ ئەوانەی بەئاشكران یان ئەوانەشی پەنهانن ، وە هیچ كەس مەكوژن چونكە خودا حەرامی كردووە مەگەر كەسێك شایانی كوشتن بێت ، پەروەردگار بەوە ئامۆژگاریتان دەكات بۆ ئەوەی لە خودا بترسن ، وە نزیكی ماڵی هەتیو مەكەونەوە مەگەر بە شێوازێك بەرژەوەندی هەتیوەكەی تێدا بێت تا ئەو هەتیوە دەگاتە تەمەنی پێگەیشتن و ژیری ، وە كێشانەو پێوانەتان با داد پەروەرانەبێت ، داوای شتێك ناكەین لە توانادا نەبێت ، وە ئەگەر قسەتان كرد داد پەروەر بن ئەگەرچی بڕیار لە دژی كەسێكی خزم و ناسیاویشتان بوو ، بەوە ئامۆژگاری كراون بۆ ئەوەی بێتەوە یادتان ، ئەمە ڕێگەی ڕاستی منە شوێنی بكەون ، وە شوێنی ڕێچكەكان مەكەون لە ڕێگەی من هەڵەتان دەكات ، بەوە ئامۆژگاریتان دەكـــــات لەبەر ئەوەی لــــە خــــواترسبن ، وە دەفەرموێت : [ وَمَاكَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً ] تا ئەوەی كە دەفەرموێت : [ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا ] [سورة النساء:(92،93)] . واتە : باوەڕدار بۆی نییە باوەڕدار بكوژێت مەگەر بەهەڵە ، هەركەسێك باوەڕدارێك بە ئەنقەســــت بكوژێت پاداشتی دۆزەخە و بەهەتا هەتایی تیایدا دەمێنێتەوە وە خودا لێی توڕە دەبێت و نەفرینی لێكردووە وە سزای زۆر سەختی بۆ ئامادە كردووە .
وە دەفەرموێت:[ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ] [سورة المائدة:(32)] .
واتە : لەبەر ئەوەی كوڕەكەی ئادەم براكەی خۆی بەناڕەوا كوشت پێویستمان كرد لەسەر ( بنی اسرائیل ) كە هەر كەسێك كەسێكی تر بەناڕەوا بكوژێت یان بشێوی بناتەوە لەسەر زەوی وەك ئەوە وایە كە هەموو خەڵكی كوشتبێت وە هەركەسێك ببێتە مایەی ڕزگاربوونی كەسێك لە مردن و فەرمان بكات بە نەكوشتنی وەك وایە هەموو خەڵكی ڕزگاركردبێت ، وە لە هەردوو صحیحەكەدا لە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم هاتووە دەفەرموێت : " أول ما يقضى بين الناس يوم القيامة في الدماء " (رواه البخاري(6533)،ومسلم(1687). ) ، واتە : یەكەم شت لەڕۆژی قیامەتدا لێپرسینەوەی خەڵكی لەسەر دەكرێت خوێنە .
[كـــوشتن ســـێ جـــۆرە :]
یەكەمیان : بە ئەنقەست ، ئەوە بەشێوەیەكە كە مەبەستی كوشتنی كەسێكی بێتاوان بێت بەو شتەی كە واباوبێت كە مرۆڤ دەكوژێت ، گەرچی ئەو كوشتنە بە شمشێر بێت یان بەهەر شتێكی تر ، وەك چەكوش یان كوتەك ، یان بەشتی تری وەك سوتاندن یان خنكاندنی لەئاودا ، یان فڕێدانی لە شوێنێكی بەرزەوە ، یان خنكاندنی بەدەست، یان داپۆشینی دەم وچاوی تامردن ، یان ژەهر پێدانی یان هەر كردەوەیەكی تری هاوشێوەی ئەو كارەناڕەوایانە ، ئەگەر كەسێك یەكێك لەو كارانە ئەنجامبدات پێویستە تۆڵەی لێبسەنرێتەوە و بكوژرێت ، ئەویش بەوەی بدرێتە دەست كەس وكاری كوژراوەكە ، ئەگەر ویستیان دەیكوژن یان بیانەوێت لێیدەبورن ، یان دەتوانن پارەی لەباتی ئەو خوێنە لێوەربگرن ، وە بۆیان نییە كەسی تر بكوژن كەسە بكوژەكە نەبێت ، خودا دەفەرموێت: [ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ و إِلَّا بِالْحَقِّ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلَا يُسْرِفْ فِي الْقَتْلِ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا ] [سورة الإسراء:(33)] .واتە : هیچ نەفسێك كە خودا حەرامی كردووە مەیكوژن مەگەر ڕەوا بێت ئەو كوشتنە ، وە
هەر كەسێك بەستەم بكوژرێت فەرمانمان داوەتە دەست كەس و كارەكەی بەڵام پێویستە زیادەڕەوی نەكەن لە كوشتن وەك ئەوەی تەرمی بكوژەكە بشێوێنن یان كەسێكی تر لەباتی بكوژن ، كەس وكاری كوژراوەكە مافیان هەیەبەسەر بكوژەكەدا بەپێی شەرع .
وە لە أبی شریحی خزاعی یەوە رضي الله عنه گێڕاوەتەوە دەفەرموێت : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرمووی : (( من أصيب بدم أو خبل ـ الخبل الجراح ـ فهو بالخيار بين إحدى ثلاث : فإن أراد الرابعة فخذوا على يديه : أن يقتل ، أو يعفو ، أو يأخذ الدية . فمن فعل شيئا من ذلك فعاد فإن له جهنم خالداً فيها أبداً )) روا ه ابوداود(4496)،وابن ماجه(2623)،وضعفه الألباني في ضعيف الجامع(5433).   واتە : ئەوەی كەسێكی لێكوژرا یان بریندار بوو ، ئەوە سەرپشكە لە نێوان سێ شتدا ، ئەگەر چوارەمی ویست دەستی بگرن ، یان بكوژەكە بكوژن ، یان لێببورن ، یان پارەی خوێنی لێوەربگرن ، ئەگەر كەسێك یەكێك لەو سێ كارەی ئەنجامدا و پاشان پاشگەز بووەوە ئەوە بەهەتا هەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە ، هەركەسێك دوای لێبوردن بكوژەكەی كوشت ، ئەوە تاوانی لەو كەسە گەورەترە كە یەكەم جار خوێنەكەی ڕشتووە ، هەتا هەندێك لە زانایان دەڵێن : پێویستە ئەو كەسە بكوژرێت وەك حەدێك وە نابێت لەوەدا بدرێتە دەستی كوژراوەكە ، خودا دەفەرموێت :  [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ  وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاأُولِي الْأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ] [سورة البقرة:(178، 179)] .
واتە : ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە تۆڵە سەندنەوە پێویست كراوە لەسەرتان ، كەسێكی ئازاد لەباتی كەسێكی ئازاد دا دەكوژرێت ، وە بەندەیەك لەباتی بەندەیەك و مێینەیەك لەباتی مێیینەیەك ، ئەوەی لە براكەی ببورێت وپارە لەباتی خوێنەكە وەربگرێت ، ئەوا پێویستە كەس و كاری بكوژەكە خوێنەكەی بدەن بەباشی بەبێ ئەوەی كەم تەرخەمی تیادابكەن ، ئەوە ئاسانكاری و بەزەییەكە لە پەروەردگارتانەوە ، ئەوەی دوای ئەوە دەست درێژی بكات ئەوە سزای هەتا هەتایی بۆ هەیە ، وە تۆڵە سەندنەوە بەردەوامی بەژیان دەدات ئەی خاوەن ژیریەكان بۆ ئەوەی لە خودا بترسن ، زانایان دەفەرموون : دڵی كەس و كاری كوژراوەكە دەكوڵێت ، هەتا بكوژەكە و كەس و كاریشی دەكوژن ، لەوانەشە بەكوشتنی بكوژەكە قایل نەبن ، بەڵكو زۆرێك لە هاوەڵ وكەس وكاری بكوژەكە دەكوژن وەك سەرۆك هۆز و دەم سپی عەشیرەتەكەی ، بەوەش بكوژەكە لەسەرەتادا ستەمی كرد بەكوشتنی كەسێك ، بەڵام ئەوانی تر ستەمی گەورەتریان ئەنجامدا بەتێك دانی چەند خانەوادەیەك ، وە هەندێك جار بكوژەكە بەگەورەتر دەزانن لەو كەسەی كە كوشتویەتی بە هۆی پلە و پایەوە بەشایەنی ئەوەی نازانن كە لەبەر ئەو كەسە بكوژرێت ، ئەوە دەبێتە مایەی ئەوەی كە كەسوكاری كوژراوەكە هەوڵی تۆڵە بدەن و هەركەسیان بەردەست بكەوێت بیكوژن لەخزم و نزیكەكانی كەسە بكوژەكە ، وە لەوانەشە بدەنە پاڵ گروپ و تایفەیەك وئەوانی تریش هەروەها ، بەوەش كووكە و ئاژاوەی گەورە پەیدا دەبێت ، هەموو ئەوانەش سەرەنجامی دەرچونە لە پرەنسیپی داد پەروەرانە كە تۆڵە كردنەوەیە بە كوشتنی بكوژەكە ، خودای مەزن لەسەری پێویست كردوین كە هەر كەسێك كەسێك بكوژێت تەنها ئەو كەسە لەباتی بكوژرێتەوە ، بەیەكسانی و دادپەروەرانە بەبێ جیاوازی لە نێوان پلە و پایەی بكوژەكە و كوژراوەكە ، وە خودا هەواڵی داوە كە ئەو كردارە مایەی پاراستن و تێك نەچونی ژیانە ،چونكە خوێنی جگە لەبكوژەكە لە هەردوولا دەپارێزێت .
وە هەروەها ئەگەر زانی كەسێكی بێتاوان بكوژێت لە باتیدا دەكوژرێتەوە ئەو كارە ناكات ، وە لە علی كوڕی أبو طالب رضي الله عنه و عمرو كوڕی شعیب لە باوكیەوە ئەویش لە باپیریەوە رضي الله عنهم لە پێغەمبەری خوداوە صلى الله عليه وسلم دەگێڕنەوە:((المؤمنون تتكافأ دماؤهم ، وهم يد على من سواهم ، ويسعى بذمتهم أدناهم ، ألا لا يقتل مسلم بكافر ، ولا ذو عهد في عهده )) روا ه ابوداود(2751)،وابن ماجه(2685)،وحسنه الألباني في صحيح الجامع(6712).  واتە : باوەڕداران خوێنیان یەكسانە ، وە هەموویان یەك دەستن دژی دوژمنەكانیان ، وە ئەگەر خوارترین موسڵمان كەسێكی داڵدەدا هەموویان دەبێت پێوەی پابەندبن ، وریابن موسڵمان لەباتی بێبڕوا ناكوژرێت ، وە خاوەن بەڵێن ( ذو عهد ) لەماوەی بەڵێنەكەیدا ناكوژرێت لە باتی بێبڕوا ، پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم بڕیاری داوە كە خوێنی موسڵمان وەك یەكە و یەكسانە ، هیچ عەرەبێك نیەتی بەسەر گەلانی ترەوە ، وە هەروەها هیچ هاشمی و قــــورەیشیەك هیچیان لە موسڵمانانی تر زیاتر نییە ، وە هیچ ئازادێك ( الحر ) نیەتی بەسەر بەندەیەكی ئازادكراودا ، وە هەروەها هیچ زانا و كاربەدەستێك جیاوازیان نییە لە نەخوێندەوار و فەرمان پێكراوێك .
موسڵمانان هەموو لەسەر ئەوە یەكدەنگن ، بەپێچەوانەی سەردەمی نەفامی و فەرمانڕەواكانی جولەكەكان ، لە نزیك شاری پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دوو تاقم جولەكە هەبوون : قريظه و النضير ، وە (نضيري) ەكان خوێنیان بەبایەخ تربوو لە ( قريظه ) یەكان ، لەبەر حەدی شەرواڵپیسی ( چونكە ئەوان بەردباران كردنی شەرواڵپیسیان گۆڕیبوو بە زیندانی كردن ) سكاڵایان هێنا بۆ پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم، وە دەیان وت ئەو بڕیارەی پێغەمبەرەكەتان داویەتی بۆ ئێوەیە ، ئەگەرنا ئێوە وازتان هێناوە لە فەرمانی تەورات خودا ئەم ئایەتەی دابەزاند : [ يَاأَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِنْ قُلُوبُهُمْ ] إلى قوله [ فَإِنْ جَاءُوكَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ وَإِنْ تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَنْ يَضُرُّوكَ شَيْئًا وَإِنْ حَكَمْتَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ] إلى قوله [  فَلَا تَخْشَوُا النَّاسَ وَاخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ ] [سورة المائدة:(39ـ45)] . واتە : ئەی پێغەمبەر دڵگران مەبە بۆ ئەوانەی كە پێشبڕكێ لە كوفردا دەكەن ، ئەوانەی كەبە زمان دەڵێن باوەڕمان هێناوە ، و بەڵام دڵ و ناخیان وانییە ، ئەگەر هاتنە لات دادوەری لە نێوانیاندا بكە یان پشت گوێیان بخە ، ئەگەر دادوەریت كرد لە نێوانیان داد پەروەربە ، خودا داد پەروەرانی خۆش دەوێت ، لە خەڵك مەترسن بەڵكو لە خودا بترسن ، ئایەت و فەرمانەكانی خودا بە شتێكی كەمی دونیا مەگۆڕنەوە ، ئەوانەی فەرمان بە قورئان ناكەن بێبڕوان ، وە لە تەوراتدا لەسەریان پێویستمان كردبوو هەركەسێك كەسێك بكوژێت لەباتیدا دەكوژرێتەوە ، وە چاو تۆڵەی چاوە ، وە لوت تۆڵەی لوتە ، وە گوێ‌ تۆڵەی گوێیە ، وە ددان تۆڵەی ددانە ، وە تۆڵەی برینیش بریندار كردنیەتی بەهەمان شێوە ، خودای پەروەردگار ڕونی كردەوە كە هەمووان یەكسانن ، وە فەزڵی كەسێكی بەسەر ئەوانی تردا نەدا ، وەك ئەوەی كە جولەكەكان وایان دەكرد هەتا دەفەرموێت :[ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ] إلى قوله : [ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ ] [سورة المائدة:(48ـ50)] . واتە : ئێمە قورئانمان بۆ ناردویتەتە خوارێ‌ كە سەلمێنەری كتێبەكانی پێش خۆیەتی وە فەرمانەكانیانی لە خۆ گرتووە ، ناوبژی بكە لەنێوانیان بەوەی خودا بۆی ناردویتە خوارێ‌ ، وە شوێن هەواو ئارەزووی ئەوان مەكەوە لەوەی كە بەڕاست بۆت هاتووە بــــۆ هەر گەل و نەتەوەیەك پرۆگرام و بەرنامەیەكمان ناردووە ، ئایە ئەوان فەرمانی نەفامیان دەوێت ، كێ لە خودا كارجوانترە ئەگەر ئەوان بەفام و ژیرن ، حوكمی خودا لە خوێنی موسڵماناندا ئەوەیە كە خوێنی هەمویان یەكسانە ، بە پێچەوانەی سەردەمی نەفامی .
وە هۆی سەرەكی دوای هەواو ئارەزوو كەوتن لە شار و لادێكان ، ستەمكردنە و وازهێنانە لە دادپەروەری ، چونكە ئەگەر دوو كۆمەڵ بشێوی و خوێنێك كەوتە نێوانیان و كۆمەڵێكیان خۆی بە پایە بەرزتر بزانێت و مافی بەرامبەرەكەی نەدات ، ئەوانی تریش لەبەرامبەردا داوای زیاتر لەمافی خۆیان دەكەن ، بۆیە پێویستە لە خوێن و ماڵ و ناكۆكیەكانی نێوان خەڵك دادپەروەری ڕەچاو بكرێت كە خودا فەرمانی پێكردووە لە قورئاندا ، وە گوێنەدرێت بەزۆربەی ئەو شتانەی كە لەسەردەمی نەفامیدا خەڵكی لەسەری بووە ، وە ئەگەر چاكە خوازێك ویستی چاكە و ناوبژی بكـات ئەویش پێویستە لەسەری دادپەروەر بێت وەك خودا دەفەرموێت :[ وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ  إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ] [سورة الحجرات:(9 ،10)] . واتە : ئەگەر دوو گروپ لە ئیمانداران بەشەڕهاتن ، ئاشتەواییی بكەن لە نێوانیان ، ئەگەر كۆمەڵێكیان ستەمكار بوو ملی بۆ داد نەدەدا ، ئەوە لەدژی بجەنگن تا مل كەچ دەبێت بۆ فەرمانی خودا ، ئەگەر بەفەرمانی خودا ڕازی بوون ئاشتیان بكەنەوە بەهاوتا و دادپەروەر بن ، چونكە خودا دادپەروەرانی خۆش دەوێت ، ئیمانداران برای یەكن لەگەڵ یەكدا كۆك و تەبابن ، وە پێویستە داوا لە كەس وكاری كوژراو بكرێت كە لە بەرامبەرەكانی خۆشبێت چونكە واباشە بۆیان ، وەك خودا دەفەرموێت : [ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ فَمَنْ تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَهُ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ] [سورة المائدة:(45)] . واتە : تۆڵەی برینداركردن برینداركردنە ، ئەگەر لەتاوان بارەكە خۆش بن دەبێتە كەفارەتی تاوانەكەی ، ئەوەی حوكم بەقورئان نەكات ئەوە لەستەم كارانە .
أنسی كوڕی مالك دەڵێت : ( ما رفع إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم أمر فيه قصاص إلا أمر فيه بالعفو ") (رواه أبوداود(4497)،والنسائي(4784)،وابن ماجه(2692)،وصححه الألباني في صحيح أبي داود. ) ، واتە : هیچ سكاڵایەك بەرزنەكراوەتەوە بۆ لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە داوای تۆڵكردنەوەی تێدا بوبێت ، ئیلا فەرمانی بە لێبوردن كردووە ، وە مسلم لە صحیحەكەیدا لە أبو هرەیرەوە رضي الله عنه ڕیوایەتی كردووە دەڵێت : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت :((ما نقصت صدقة من مال ، وما زاد الله عبداً بعفو إلا عزاً ، وما تواضع أحد لله إلا رفعه الله )) رواه مسلم(2588).   واتە : هیچ كات خێر و چاكە لەماڵ كەم ناكاتەوە ، وە خودا بەندە بەهۆی لێبوردنەوە بەڕێز دەكات ، وە هەركەسێك لەبەر خودا بێ فیز و كراوەبێت خودا پایەی بەرز دەكات ، ئەو هاوتاییەی كە باسمان كرد : بۆ موسڵمانێكی ئازادە بەرامبەر بە موسڵمانێكی تری ئازاد ، بەڵام ئەوانەی لە ئەستۆدان (ذمی) زۆرینە ( جمهور ) ی زانایان لەسەر ئەوەن كە هاوتای موسڵمان نین ، وە هەیانە دەڵێت هاوتایەتی ، وە هەروەها كێشەش لەسەر ئەوە هەیە كە ئازاد بە بەندە دەكوژرێت یان نا ؟
جۆری دووەم : كوشتنی بەهەڵەی هاوشێوەی ئەنقەست : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت (( ألا إن في قتل الخطأ شبه العمد ما كان في السوط والعصا مائة من الإبل ، منها أربعون خلفة في بطونها أولادها )) رواه أبوداود(4497)،والنسائي(4791)،وابن ماجه(2627)،وصححه الألباني في صحيح الجامع (2638). ، واتە : هەندێك كوشتن هەیە هاوشێوەی ئەنقەستە ، ئەوەی كەبە قامچی و گۆچان دەكوژرێت خوێنەكەی سەد حوشترە چلیان دەبێت ئاوس بن ( بێچوو لەسكیاندابێت ) ، بە هاوشێوەی ئەنقەست ناوی برد ، چونكە مەبەستی لێدانی بووە ، كە بەو شێوە لێدانی مرۆڤ زۆرجار نامرێت ، كەواتە : بەئەنقست لێیداوە بەڵام مەبەستی كوشتنی نەبووە .
جۆری سێ‌یەم : هەڵەی پەتی ئەو كوشتنانەی كە لەم باسە جێیان دەبێتەوە ، وەك ئەوەی بهاوێتە نێچیرێك یان نیشانێك ، بەڵام مرۆڤێك بپێكێت بە بێزانین و بێمەبەست ، ئەم جۆرە كوشتنە تۆڵەكردنەوەی نییە ، بەڵام دییە و كەفارەتی هەیە ،وە لەم بارانەوە شتانێكی زۆر هەیە لە كتێبی زانایان .