فەرمانی شەرع بۆ زۆر خستنەوەی وەچە
بەروار: 2012/02/24سەردارن: 3778نوسەر: عبدالوالى عبدالرحيم علي

ئاینی ئیسلام هانی موسوڵمانان دەدات بەوەی كە هەوڵی ئەوە بدەن وەچە و نەوەی زۆر و باش بخەنەوە , بۆ ئەوەی ئووممەتی ئیسلام هەمیشە لە بەرەو پێش چوون و دەسەڵات و هێزدا بێت , هەتا دوژمنانی ئیسلام ترس و بیمی موسوڵمانان لە ناو دڵ و دەروونیاندا بۆ ساتێكیش جیا نەبێتەوە , لەوانەیە بوترێ‌ زۆری موسوڵمانان چ دەورێكی هەیە ئەگەر توانای ماددیان كەم بێت , بەڵام لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێین ئەگەر موسوڵمانان لە ڕووی ژمارەوە زۆر بوون و بیروباوەڕیان پتەو بوو بە خوای خۆیان ئەوا بێ‌ گومان كاریگەری یەكی گرنگی دەبێت لەسەر داهاتووی موسوڵمانان , هەربۆیە پێویستە كە گوێ‌ نەگرین لەو بیرو بۆچونە هەڵەیەی كە داوا دەكات ڕێژەی منداڵ بوون كەم بكرێتەوە , بە بانگەشەی ئەوەی كە پەروەردە و فێركردنیان كارێكی گرنگە و هەروا ئاسان نی یە , نەخێر هەرگیز لەگەڵ ئەو بۆچونەدا نین و پێشمان وایە كە ئاینی ئیسلام هەستاوە بە چارەسەركردنی پەروەردەكردنی منداڵ , هەر لە هاتنە ناو دونیاوە هەتا كۆتا پلەكانی ژیانی . بەڵكو پێویستە هەستین بە جێ‌ بەجێ‌ كردنی ئەو فەرمانەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كە هانی موسوڵمانان دەدات كە نەوەی زۆر بخەنەوە وە لە چەندەها فەرموودەدا ئاماژەی پێ‌ كردووە لەوانە :((تزوجوا الودود الولود فإني مكاثر بكم الأمم )) (*) واتە : با ئەو ئافرەتەی دەچنە داخوازی كەسێكی خاوەن ڕێز و خۆشەویست بێت وە لە هەمان كاتدا توانای منداڵ بوونی هەبێت . لەوانەیە بوترێ‌ ئێمە چۆن بزانین كە ئەو ئافرەتە منداڵی زۆری دەبێت , دەڵێین بڕوانە دایكی و پوری و خزمانی.
===============================
(*) صحيح أخرجه أبوداود (2051) و النسائي ( 665-66 ) و الحاكم ( 2162) و ابن حبان ( 1059 ) , و صححه الحاكم و وافقه الذهبي

بابەتەکانی تر
مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی سێیەم)سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر هه‌موو زه‌وى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نهاسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /پێشه‌كی نوسه‌رناسینی پەیامبەری خوا یەكێكە لە ‏بنچینە سەرەكیەكانی ئیسلامتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌حیكمه‌تى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی فێركردن وفه‌رمانبه‌رانیسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخواز و بانگه‌واز خوازه‌كانهەندێك بەڵگەی عەقڵیی سەبارەت بە پێغەمبەرێتی محمد ( صلى الله عليه وسلم )مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی دووەم)