ئادابەكانی كەسی پرسیاركار
بەروار: 2012/02/23سەردارن: 7426نوسەر: مامۆستا محمد عبدالرحمن

لە گرنگترین ئادابەكانی كەسی پرسیاركار ئەوەیە كە :
1 ـ بە پێ‌ی پیویست پرسیار بكات .
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ (رضي الله عنه) قَالَ : ((سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ أَيُّ الْعَمَلِ أَفْضَلُ ؟
قَالَ : الصَّلاَةُ عَلَى مِيقَاتِهَا .
قُلْتُ : ثُمَّ أَيُّ ؟
قَالَ : ثُمَّ بِرُّ الْوَالِدَيْنِ .
قُلْتُ : ثُمَّ أَيُّ ؟
قَالَ : الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ)) .
فَسَكَتُّ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) ، وَلَوِ اسْتَزَدْتُهُ لَزَادَنِي. صحيح البخاري رقم : (2782) وصحيح مسلم رقم : (249) و (250) .
واتە : پرسیارم كرد لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و وتم : ئەی پێغەمبەری خوا ئایا باشترین كردەوەیە كامەیە ؟
فەرمووی : نوێژكردن لە كاتی خۆیدا .
وتم : ئەنجا چی تـــر ؟
فەرمووی : ئەنجا چاكەكردن لەگەڵ باوك و دایكدا .
وتم : ئەنجا چی تـــر ؟
فەرمووی : جیهاد و تێكۆشان لە پێناوی خوادا .
دوای ئەوە بێ‌دەنگ بووم لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، وە ئەگەر پرسیاری زیاترم لـێ‌ی بكردایەت ئەوا وەڵامی زیاتری دەدامەوە .
قال الـحافظ ابن حجر : (قَوْله : "وَلَوْ اِسْتَزَدْتُهُ" : يَحْتَمِلُ أَنْ يُرِيدَ مِنْ هَذَا النَّوْعِ وَهُوَ مَرَاتِب أَفْضَلِ الْأَعْمَالِ ، وَيَحْتَمِلُ أَنْ يُرِيدَ مِنْ مُطْلَقِ الْمَسَائِلِ الْمُحْتَاجِ إِلَيْهَا ، وَزَاد التِّرْمِذِيّ مِنْ طَرِيق الْمَسْعُودِيّ عَنْ الْوَلِيدِ : " فَسَكَتَ عَنِّي رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) وَلَوْ اِسْتَزَدْتُهُ لَزَادَنِي " فَكَأَنَّهُ اِسْتَشْعَرَ مِنْهُ مَشَقَّة ، وَيُؤَيِّدُهُ مَا فِي رِوَايَةٍ لِمُسْلِم "فَمَا تَرَكْتُ أَنْ أَسْتَزِيدَهُ إِلَّا إِرْعَاء عَلَيْهِ" أَيْ شَفَقَةً عَلَيْهِ لِئَلَّا يَسْأَمَ .
 وَفِي الْحَدِيثِ : ... السُّؤَالُ عَنْ مَسَائِلَ شَتَّى فِي وَقْتٍ وَاحِدٍ ، وَالرِّفْقُ بِالْعَالِمِ ، وَالتَّوَقُّفُ عَنْ الْإِكْثَارِ عَلَيْهِ خَشْيَة مَلَالِهِ ، وَمَا كَانَ عَلَيْهِ الصَّحَابَة مِنْ تَعْظِيمِ النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم) وَالشَّفَقَةِ عَلَيْهِ ، وَمَا كَانَ هُوَ عَلَيْهِ مِنْ إِرْشَادِ الْمُسْتَرْشِدِينَ وَلَوْ شَقَّ عَلَيْهِ) فتح الباري شرح صحيح البخاري : (2 / 15) .
واتە : وتەی : "وە ئەگەر پرسیاری زیاترم لـێ‌ی بكردایەت" : لەوانەیە مەبەستی لەم جۆرە پرسیارانە بێت كە بریتییە لە پلەی باشترینی كردەوەكان ، وە لەوانەیشە مەبەستی پرسیاركردن بێت بە ڕەهایی كە پێویستی پێیانە ، وە (التِّرْمِذِي) لە ڕێگەی (الْمَسْعُودِي) لە (الْوَلِيد)ەوە ئەم زیادەیەی هێناوە : "دوای ئەوە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) بێ‌دەنگ بوو لـێم ، وە ئەگەر پرسیاری زیاترم لـێ‌ی بكردایەت ئەوا وەڵامی زیاتری دەدامەوە" وەكو بڵـێ‌ی (ابن مَسْعُود) هەستی بە ناڕەحەتی كردبێت لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم ، وە ئەوەی كە لە ریوایەتەكەی (مُسْلِم)دا هاتووە پشتگیری ئەمە دەكات : "وە من وازم نەهێنا لە زیاتر پرسیار لـێ‌كردنی تەنها لەبەر بەزەیی پیادا هاتنەوەی نەبێت" واتە : بەزەییم بە حاڵیدا هاتەوە بۆ ئەوەی بێزار و بێ‌تاقەت نەبێت .
وە ئەم فەرموودەیە چەندین سوود و پەندی تێدایە لەوانە : ...
ــ پرسیار كردن سەبارەت بە چەندین پرس و بابەتی هەمەچەشن لە یەك كاتدا .
ــ وە بەزەیی هاتنەوە بە زانــادا .
ـ وە ڕاوەستان لە زۆر پرسیـار لـێ‌كـردنـی لە ترسی بێزارنەبـوون و بێ‌تاقەتنەبوونی .
ــ وە ئەوەی كە صەحابەكان لەسەری بوون لە بە گەورەڕاگرتنی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و بەزەیی پیادا هاتنەوەی .
ــ وە ئەوەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەسەری بوو لە ڕێنمایی كردنی ئەوانەی كە داوای ڕێنماییان لـێ‌ی دەكرد ئەگەر چی ناڕەحەت و گرانیش بێت لەسەری .
2 ـ بە ئەدەب و ڕێزەوە پرسیارەكەی ئاراستە بكات .
ئەمەش زۆر بە روونی لەم فەرموودەیەی (أُمِّ سَلَمَةَ)دا (رضي الله عنهما) بە دی دەكرێت : عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ (رضي الله عنهما) قَالَتْ : ((جَاءَتْ أُمُّ سُلَيْمٍ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) فَقَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لاَ يَسْتَحِي مِنَ الْحَقِّ ، فَهَلْ عَلَى الْمَرْأَةِ غُسْلٌ إِذَا احْتَلَمَتْ ؟ فَقَالَ : نَعَمْ إِذَا رَأَتِ الْمَاءَ)) صحيح البخاري رقم : (6121) .  واتە : دایكی سولەیم ـ كە دایكی ئەنەسی كوڕی مالكە ـ هات بۆ لای پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و وتی : ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) خوای گەورە لە حەق شەرم ناكات ، ئایا ئافرەت خۆشۆردن (غُسل)ی لە سەرە ئەگەر لە خەودا وای بینی لەشگران بووە ؟ پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووی : بەڵێ‌ ئەگەر ئاوی بینی .
قال الـحافظ : (قَوْله : "إِنَّ اللَّه لَا يَسْتَحْيِي مِنْ الْحَقِّ" أَيْ : لَا يَأْمُرُ بِالْحَيَاءِ فِي الْحَقِّ ، وَقَدَّمَتْ أُمُّ سُلَيْمٍ هَذَا الْكَلَام بَسْطَاً لِعُذْرِهَا فِي ذِكْر مَا تَسْتَحْيِي النِّسَاء مِنْ ذِكْره بِحَضْرَةِ الرِّجَال ، وَلِهَذَا قَالَتْ لَهَا عَائِشَة : كَمَا ثَبَتَ فِي صَحِيـح مُسْلِم : "فَضَحْت النِّسَاء") فتح الباري شرح صحيح البخاري : (1 / 302) .واتە : فەرمایشتی : " بەڕاستی خوای گەورە لە حەق شەرم ناكات " واتە : خوای گەورە فەرمان ناكات بەشەرم كردن لە حەق ، دایكی سولەیم ئەم وتەیەی كرد بە پێشەكییەك بۆ بیانویەك لە باسكردنی ئەوەی كە ئافرەتان شەرمی لێ‌ دەكەن باسـی بكەن بە ئـامادەبـوونی پیـاوان , لەبـەر ئەوە عائیشە پێ‌ی وت : ((فَضَحْتِ النِّسَاءَ)) واتە : ئابڕووی ئافرەتانت برد .
عَنْ عَلِيٍّ (رضي الله عنه) قَالَ : ((كُنْتُ رَجُلاً مَذَّاءً وَكُنْتُ أَسْتَحْيِي أَنْ أَسْأَلَ النَّبِيَّ (صلى الله عليه وسلم) لِمَكَانِ ابْنَتِهِ فَأَمَرْتُ الْمِقْدَادَ بْنَ الأَسْوَدِ فَسَأَلَهُ فَقَالَ : يَغْسِلُ ذَكَرَهُ وَيَتَوَضَّأُ)) صحيح البخاري رقم : (132) و (178) و (269) وصحيح مسلم رقم : (693) واللفظ له .واتە : (علی رضي الله عنه) فەرموویەتی : من پیاوێكی (مەذی) زۆر بووم ، وە من شەرمم دەكرد لەوەی كە پرسیار بكەم لە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەبەر جێ‌ی كچەكەی ، بۆیە فەرمانم كرد بە (الـمِقْدَاد بْنَ الأَسْوَد) پرسیارم بۆ بكات ئەویش پرسیاری لـێ‌ی كرد ، پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووی : (زەكەری) دەشۆرێت و دەستنوێژ دەگرێت .
قال ابن دقيق العيد : (وَفِي الْحَدِيثِ فَوَائِدُ : أَحَدُهَا : اسْتِعْمَالُ الْأَدَبِ وَمَحَاسِنِ الْعَادَاتِ فِي تَرْكِ الْمُوَاجَهَةِ بِمَا يُسْتَحَى مِنْهُ عُرْفَاً ...) إحكام الأحكام شرح عمدة الأحكام : شرح الـحديث رقم : (22) من عمدة الأحكام . واتە : ئەم فەرموودەیە چەندین سوودی تێدایە : یەكێكیان بریتییە لە : بەكارهێنانی ئەدەب و ڕێز و نەریتە باش و جوانەكان بە وازهێنان لە رووبەڕوو دەربڕینی ئەوەی كە شەرمی لـێ‌دەكرێت لە نەریتی خەڵكدا .
وقال الـحافظ ابن حجر : (وَفِيهِ جَوَازُ الِاسْتِنَابَة فِي الِاسْتِفْتَاءِ ... ، وَفِيهِ مَا كَانَ الصَّحَابَة عَلَيْهِ مِنْ حُرْمَة النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم) وَتَوْقِيره ، وَفِيهِ اِسْتِعْمَالُ الْأَدَبِ فِي تَرْكِ الْمُوَاجَهَةِ بِمَا يُسْتَحَى مِنْهُ عُرْفَاً ، وَحُسْن الْمُعَاشَرَةِ مَعَ الْأَصْهَارِ ، وَتَرْك ذِكْرِ مَا يَتَعَلَّقُ بِجِمَاعِ الْمَرْأَةِ وَنَحْوِهِ بِحَضْرَةِ أَقَارِبِهَا ، وَقَدْ تَقَدَّمَ اِسْتِدْلَال الْمُصَنِّفِ بِهِ فِي الْعِلْمِ لِمَنْ اِسْتَحْيَى فَأَمَرَ غَيْرَهُ بِالسُّؤَالِ لِأَنَّ فِيهِ جَمْعَاً بَيْنَ الْمَصْلَحَتَيْنِ : اِسْتِعْمَال الْحَيَاءِ وَعَدَم التَّفْرِيطِ فِي مَعْرِفَةِ الْحُكْمِ) فتح الباري : (1 / 494) .واتە : ئەم فەرموودەیە چەندین سوودی تێدایە :
ـ دروستێتی ڕاسپاردنی كەسێكی تر بۆ پرسیاركردن و فەتوا وەرگرتن .
ـ ئەوەی كە صەحابە لەسەری بوون لە حورمەت و ڕێزگرتن لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) .
ـ بەكارهێنانی ئەدەب و ڕێز بە وازهێنان لە رووبەڕوو دەربڕینی ئەوەی كە شەرمی لـێ‌دەكرێت لە نەریتی خەڵكدا .
ـ جوان مامەڵەكردن و هەڵسوكەوت باشی لەگەڵ خەزوراندا ، وە وازهێنان لە باسكردنی ئەوەی كە پەیوەندی هەیە بە جوتبوونی ئافرەت و هاوشێوەكانی لە كاتی ئامادەبوونی كەسوكاریدا .
ـ وە لە پێشەوە دانەر لە بەشتی زاستدا ئەم فەرموودەیەی كرد بە بەڵگە بۆ ئەوەی كە كەسێك شەرمدەكات و فەرمان بە كەسێكی تر دەكات بە پرسیار كردن چونكە ئەمە هەردوو بەرژەوەندیەكەی تێدا كۆدەبێتەوە : بەكارهێنانی شەرم و كەمتەرخەمی نەكردنیش لە شارەزابوون لە حوكمی ئەو پرسەی كە شەرم دەكات پرسیاری بۆ بكات .
كەواتە ئەگەر پرسیارەكە جێ‌ی شەرم كردن بوو ئەوا نابێت ئەو شەرم كردنە ببێتە ڕێگر لە فێربوونی زانستی شەرعی و دەربڕینی پرسیارەكە(*) بەڵام دەبێت بە ئەدەب و ڕێزەوە پرسیارەكە ئاراستە بكات .
3 ـ دەبێت ڕاستگۆ بێت و بە وردی حاڵەت و پرسیارەكەی دەرببڕێت .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ : ((سَأَلَ رَجُلٌ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا نَرْكَبُ الْبَحْرَ وَنَحْمِلُ مَعَنَا الْقَلِيلَ مِنَ الْمَاءِ فَإِنْ تَوَضَّأْنَا بِهِ عَطِشْنَا ، أَفَنَتَوَضَّأُ مِنْ مَاءِ الْبَحْرِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) : هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ الْحِلُّ مَيْتَتُهُ)) صحيح سنن أبـي داود رقم : (83) وصحيح سنن الترمذي رقم : (69) . بڕوانە : ـ (الأصول من علم الأصول) للشيخ ابن العثيمين ص : (84) . واتە : پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و وتی : ئەی پێغەمبەری خوا ئێمە سەردەكەوێنە سەر دەریا و كەمێك ئاو لەگەڵ خۆماندا هەڵدەگرین جا ئەگەر دەستنوێژی پێ‌بگرین ئەوا تینومان دەبێت ، ئایا دەستنوێژ بگرین بە ئاوی دەریا ؟
پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرمووی : دەریا ئاوەكەی پاك و پاكەرەوەیە و مردارۆبووشی حەڵاڵە .
4 ـ دەبێت لە كاتی گونجاودا پرسیارەكەی ئاراستە بكات و قسە بە مامۆستاكەی نەبڕێت .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ : ((بَيْنَمَا النَّبِيُّ (صلى الله عليه وسلم) فِي مَجْلِسٍ يُحَدِّثُ الْقَوْمَ جَاءَهُ أَعْرَابِيٌّ فَقَالَ : مَتَى السَّاعَةُ ؟ فَمَضَى رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) يُحَدِّثُ ، فَقَالَ بَعْضُ الْقَوْمِ : سَمِعَ مَا قَالَ فَكَرِهَ مَا قَالَ ، وَقَالَ بَعْضُهُمْ : بَلْ لَمْ يَسْمَعْ ، حَتَّى إِذَا قَضَى حَدِيثَهُ قَالَ : أَيْنَ - أُرَاهُ - السَّائِلُ عَنِ السَّاعَةِ ، قَالَ : هَا أَنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ : فَإِذَا ضُيِّعَتِ الأَمَانَةُ فَانْتَظِرِ السَّاعَةَ ، قَالَ : كَيْفَ إِضَاعَتُهَا ؟ قَالَ : إِذَا وُسِّدَ الأَمْرُ إِلَى غَيْرِ أَهْلِهِ فَانْتَظِرِ السَّاعَةَ)) صحيح البخاري رقم : (59) . واتە : لە كاتێكدا كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە نێو مەجلسێكدا قسەی بۆ خەڵكەكە دەكرد پیاوێكی دەشتەكی هات بۆ لای و وتی : كەی قیامەتە ؟
پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم بەردەوام بوو لە قسەكردنەكەیدا ، بۆیە هەندێك لە خەڵكەكە وتیان : وتەكەیی بیست بەڵام پێ‌ی ناخۆش بوو ، وە هەندێكی تریان وتیان : بەڵكو نەیبیست ، تاوەكو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم قسەكەیی تەواو كرد فەرمووی : كــوا لە كوێ‌یە با بیبینم ئەو كەسەی كە پرسیاری كرد سەبارەت بە قیامەت ، وتی : ها ئا ئەمە منم ئەی پێغەمبەری خوا ، فەرمووی : ئەگەر ئامانەت فەوتێنرا و لەدەستدرا ئەوا چاوەڕیی قیامەت بكە .
وتی : چۆن ئامانەت دەفەوتێنریت و لەدەستدرێت ؟
فەرمووی : ئەگەر كاروبار سپێردرا بە كەسانێك كرا كە شیاوی نەبن ئەوا چاوەڕیی قیامەت بكە .
قال ابن بطال : (قال الْمهلب : فيه : أن من أدب المتعلم ألا يسأل العالِم ما دام مشتغلا بحديث أو غيره ، لأن من حق القوم الذين بدأ بحديثهم ألا يقطعه عنهم حتى يتمه .
وفيه : الرفق بالمتعلم وإن جفا في سؤاله أو جهل ، لأن النبـي (صلى الله عليه وسلم) لـم يوبـخه على سؤاله قبل كمال حديثه .
وفيه : وجوب تعليم السائل والمتعلم ، لقوله النبـي (صلى الله عليه وسلم) : أين السائل ؟ ثم أخبره عن الذي سأله عنه .
وفيه : مراجعة العالـم إذا لـم يفهم السائل ، لقوله : "كَيْفَ إِضَاعَتُهَا" ؟) شرح ابن بطال على صحيح البخاري : (1 / 127) .
واتە : ئەم فەرموودەیە چەندین پەند و سوود تێدایە لەوانە :
ــ لە ڕەوشت و ئەدەبەكانی فێرخواز ئەوەیە كە پرسیار نەكات لە زانــا لە كاتێكدا كە سەرقاڵی قسەكردنە یان هەر شتێكی تر جگە لە قسەكردن ، چونكە بەشێك لە مافـی ئەو خەڵكەی كە سەرەتا قسەیان بۆ دەكات ئەوەیە كە وتەكەی نەبڕێت لێیان تاوەكو تەواوی دەكات .
ــ نەرمونیان بوون و بەزەیی هاتنەوە بە فێرخواز ئەگەر چی وشكی نوانــد
لە پرسیارەكەیدا یان نەیزانی ، چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەڵنەكۆڵا پێیدا و سەرزەنشتی نەكرد لەسەر پرسیارەكەی لە پێش تەواو كردنی وتەكەی .
ـ پێویست بوون و واجبێتی فێركردنی پرسیاركار و فێرخواز ، لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) : كــوا لە كوێ‌یە ئەو كەسەی كە پرسیاری كرد ؟ ئەنجا هەواڵی پێیدا سەبارەت بەوەی كە پرسیاری لـێ‌ی كرد .
ـ گەڕانەوە بۆ لای زانــا و دووبارە پرسیار لـێ‌كردنەوەی ئەگەر پرسیاركار تێنەگەیشت ، لەبەر وتەی : چۆن ئامانەت دەفەوتێنریت و لەدەستدرێت ؟
وقال الـحافظ : (قَوْلُهُ : [بَاب مَنْ سُئِلَ عِلْمَاً وَهُوَ مُشْتَغِل] : مُحَصَّله التَّنْبِيه عَلَى أَدَب الْعَالِم وَالْمُتَعَلِّم : ... وَأَمَّا الْمُتَعَلِّم : فَلِمَا تَضَمَّنَهُ مِنْ أَدَب السَّائِل :
أَنْ لَا يَسْأَل الْعَالِم وَهُوَ مُشْتَغِل بِغَيْرِهِ لِأَنَّ حَقَّ الْأَوَّل مُقَدَّم ...
وَفِيهِ مُرَاجَعَة الْعَالِم إِذَا لَمْ يَفْهَم مَا يُجِيب بِهِ حَتَّى يَتَّضِح ، لِقَوْلِهِ " كَيْف إِضَاعَتهَا ... وَفِيهِ إِشَارَة إِلَى أَنَّ الْعِلْمَ سُؤَال وَجَوَاب) فتح الباري : (1 / 188) . واتە : وتەكەی بوخاری : "بابەتی كەسێك پرسیاری زانستێكی لـێ‌كرا لە كاتێكدا كە سەرقاڵە" : پوختەكەی تێبینی دانە لەسەر ئەدەبی زانـا و فێرخواز : ... وە بۆ فێرخواز : لەبەر ئەوەی كە تێیدایە لە ئەدەبی پرسیاركار :
نابێت پرسیار بكات لە زانــا لە كاتێكدا كە سەرقاڵە بە كەسێكی تر جگە لە ئەو چونكە مافـی ئەوەی یەكەم لە پێشترە ...
وە سوودی گەڕانەوە بۆ لای زانــا و دووبارە پرسیار لـێ‌كردنەوەیی تێدایە ئەگەر پرسیاركار لە وەڵامەكەی تێنەگەیشت تاوەكو ڕوون دەبێتەوە ، لەبەر وتەی : چۆن ئامانەت دەفەوتێنریت و لەدەستدرێت ؟
وە ئاماژەشی تێدایە بۆ ئەوەی كە زانست بریتییە لە پرسیار و وەڵام .
5 ـ دەبێت بە وردی و جوان گوێ‌بگرێت بۆ وەڵامی پرسیارەكەی(**) .
ئەمەش لە هەموو فەرموودەكانی پێشوودا روون و ئاشكرایە .
==========================
(*) ئەم ڕاستییە زۆر بە ئاشكرا و بەڕاشكاوی رەنگی داوەتەوە لە ژیانی ئافرەتە صەحابیەكان , بۆیە دەبینین عائیشە (رضي الله عنها) لە فەرموودەكەیدا وەسفی ئافرەتە ئەنصاریەكان دەكات و دەفەرموێت :((نِعْمَ النِّسَاءُ نِسَاءُ الأَنْصَارِ ، لَمْ يَمْنَـعْـهُنَّ الْحَيَاءُ أَنْ يَتَفَقَّهْنَ فِي الدِّينِ)) صحيح البخاري (باب الحياء في العلم) ((الفتح)) : (1/301) ، وصحيح مسلم رقم : (332). . واتە : باشترین ئافرەت ئافرەتانی ئەنصار بوون ، چونكە شەرم كردن ڕێ‌ی لێ نەدەگرتن لە فێربوونی شەرعدا .
(**) بڕوانە كتێبی: الأصول من علم الأصول ص : (84) .