فه‌زڵ و گه‌وره‌یی زیكر
بەروار: سەردارن: 930نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

(فه‌زڵ و گه‌وره‌یی زیكر)

خودای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلا تَكْفُرُونِ ) [البقرة: ١٥٢] . واته‌: (یادم بكه‌ن (به‌ گوێڕایه‌ڵی كردنتان بۆم) یادتان ده‌كه‌م (به‌ لێخۆش بوونم بۆتان) هه‌روه‌ها سوپاس گوزاریم بكه‌ن و سوپاس نا گوزار و سپڵه‌ مه‌بن) .

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْراً كَثِيراً ) [الأحزاب: ٤١ ] . واته‌: (ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ یاد و زیكری خودا بكه‌ن، به‌ یاد و زیكرێكی زۆر) .

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً ) [الأحزاب: ٣٥ ] . واته‌: (ئه‌و پیاو و ژنانه‌ی، كه‌ زۆر یاد و زیكری خودا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ خودای په‌روه‌ردگار پاداشتێكی زۆر مه‌زن و گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌ كردوون) .

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعاً وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنْ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلا تَكُنْ مِنْ الْغَافِلِينَ ) [الأعراف:٢٠٥] واته‌: (یاد و زیكری خودا بكه‌ به‌ ترس و نهێنی و له‌سه‌ر خۆییه‌وه‌ له‌ هه‌موو به‌ره‌ به‌یان و ده‌مه‌و ئێوارانێكدا، هه‌رگیزیش له‌ بێ ئاگایان مه‌به‌) .

پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: «مَثَلُ الَّذِي يَذْكُرُ رَبَّهُ وَالَّذِي لا يَذْكُرُ رَبَّهُ، مَثَلُ الحَيِّ والمَيِّت». واته‌: (نموونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی، كه‌ یاد و زیكری خودا ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ یاد و زیكری خودا ناكات، وه‌كو نموونه‌ی كه‌سێكی زیندوو و كه‌سێكی مردوو وایه‌) .

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: «أَلاَ أُنَبِّئُكُمْ بِخَيرِ أَعْمالِكُمْ، وأَزْكَاهَا عِنْدَ مَلِيكِكُم، وأَرْفَعَها في دَرَجاتِكُمْ، وَخَيرٍ لَكُمْ مِنْ إنْفاقِ الذَّهَبِ والْوَرَقِ، وَخَيْرٍ لَكُمْ مِنْ أنْ تَلْقَوْا عَدُوَّكُمْ فَتَضْرِبُوا أَعْناقَهُمْ ويَضْرِبُوا أَعْناقَكُمْ؟ قَالُوا بَلَى، قَالَ : ذِكْرُ اللهِ تَعَالَى» . واته‌: (ئایه‌ ئاگادارتان بكه‌مه‌وه‌ به‌ باشترینی كرده‌وه‌كان و پاكترینیان له‌ لای خودای پادشاتان و به‌رزترینیان له‌ پله‌ و پایه‌دا و باشتر له‌ به‌خشینی ئاڵتوون و زیو و باشتر له‌وه‌ی، كه‌ بگه‌ن به‌ دوژمنه‌كانتان و بده‌ن له‌ گه‌ردنیان و ئه‌وانیش بده‌ن له‌ گه‌ردنتان ؟ هاوه‌ڵان (ڕه‌زای خودایان لێبێت) فه‌رموویان: به‌ڵێ، ده‌مانه‌وێت بۆمانی باس بكه‌یت، پێغه‌مبه‌ری خوداش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: بریتییه‌ له‌ زیكر و یاد كردنی خودای به‌رز و بڵند) .

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: «يَقُولُ اللهُ تَعَالَى: أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي، وَأَنَا مَعَهُ إِذا ذَكَرَنِي، فَإنْ ذَكَرَنِي في نَفْسِهِ ذَكَرْتُهُ في نَفْسِي، وإنْ ذَكَرَنِي فِي مَلإٍ ذَكَرْتُهُ فِِي مَلإٍ خَيْرٍ مِنْهُمْ، وَإِنْ تَقَرَّبَ إليَّ شِبْرًا تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ ذِرَاعاً، وإنْ تَقَرَّبَ إليَّ ذِرَاعاً تَقَرَّبْتُ إليه بَاعاً، وَإِنْ أَتانِي يَمْشِي أَتَيْتُهُ هَرْوَلَةً» . واته‌: (خودای به‌رز و بڵند ده‌فه‌رمووێت: من له‌گه‌ڵ گومانی به‌نده‌كه‌مم به‌من، هه‌روه‌ها من له‌گه‌ڵیدام كاتێك، كه‌ یاد و زیكرم بكات، خۆ، ئه‌گه‌ر یادم بكات له‌ نه‌فسیدا، له‌ به‌رامبه‌ردا منیش له‌ نه‌فسمدا یادی ده‌كه‌م، خۆ، ئه‌گه‌ر یادم بكات له‌ لای كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكانێك، ئه‌وه‌ یادی ده‌كه‌م له‌ لای كۆمه‌ڵێك له‌ فریشته‌كان، كه‌ باشترن له‌وانه‌ی، كه‌ ئه‌و یادی منی له‌ لایان كردووه‌، خۆ، ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی بستێك لێم نزیك ببێته‌وه‌ (به‌ گوێڕایه‌ڵی كردنی بۆم) ئه‌وه‌ منیش به‌ ئه‌ندازه‌ی گه‌زێك لێی نزیك ده‌بمه‌وه‌ (به‌ ڕه‌حمه‌ت و گه‌وره‌یی و به‌خشینه‌كانم) خۆ، ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی گه‌زێك لێم نزیك ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ منیش به‌ ئه‌ندازه‌ی باڵێك لێی نزیك ده‌بمه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ڕۆیشتن بێت بۆلام ئه‌وه‌ به‌شێوه‌ی هه‌روه‌له‌ و په‌له‌ ده‌ڕۆم بۆلای) .

عبد الله ی كوڕی بوسر (ڕه‌زای خودای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: «أَنَّ رَجُلاً قالَ: يا رَسُولَ اللهِ، إِنَّ شَرائِعَ الإسْلامِ قَدْ كَثُرَتْ عَلَّيَ فَأَخْبِرْنِي بِشَيْءٍ أَتَشَبَّثُ بِهِ، قال : لا يَزالُ لِسانُكَ رَطْبًا مِنْ ذِكْرِ اللهِ» . واته‌: (پیاوێك به‌ پێغه‌مبه‌ری خودای صلى الله عليه وسلم فه‌رموو: ئه‌ی نێردراوی خودا به‌ڕاستی ئاین و شه‌ریعه‌تی ئیسلام زۆر بوونه‌ له‌سه‌رم، شتێكم پێ بڵێ، كه‌ ئیسلامی تێدا كۆببێته‌وه‌، تا وه‌كو ده‌ستی پێوه‌ بگرم .
پێغه‌مبه‌ری خوداش صلى الله عليه وسلم له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی: (با به‌رده‌وام زمانت ته‌ڕبێت به‌ زیكر و یادی خودا)).

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: «مَنْ قَرَأَ حَرْفاً مِنْ كِتابِ اللهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ، والْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، لا أَقُولُ: ﭽ ﭑﭼ حَرْفٌ، ولَكِنْ: أَلِفٌ حَرْفٌ، وَلاَمٌ حَرْفٌ، وَمِيمٌ حَرْفٌ» . واته‌: (هه‌ر كه‌سێك پیتێك له‌ قورئان بخوێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ چاكه‌یه‌كی بۆ ده‌نوسرێت، هه‌ر چاكه‌یه‌كیش به‌ ده‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆی ده‌نوسرێت، من ناڵیم: ( الم ) پیتێكه‌، به‌ڵكو (الیف) پیتێكه‌ و (لام) پیتێكه‌ و (میم)یش پیتێكه‌) .

عوقبه‌ی كوڕی عامر (ڕه‌زای خودای لێبێت) فه‌رمووی: (خَرَجَ رُسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم وَنَحْنُ في الصُّفَّةِ فَقَالَ: «أَيُّكُمْ يُحِبُّ أَنْ يَغْدُوَ كُلَّ يَوْمٍ إِلَى بُطْحَانَ أَوْ إِلَى الْعَقِيقِ فَيَأْتِيَ مِنْهُ بِنَاقَتَيْنِ كَوْمَاوَيْنِ فِي غَيْرِ إِثْمٍ وَلا قَطِيْعَةِ رَحِمٍ؟» فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللهِ نُحِبُّ ذَلِكَ . قَالَ: «أَفَلا يَغْدُو أَحَدُكُمْ إِلَى الْمَسْجِدِ فَيَعْلَمَ، أَوْ يَقْرَأَ آيَتَيْنِ مِنْ كِتَابِ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ خَيْرٌ لَهُ مِنْ نَاقَتَيْنِ، وَثَلاثٌ خَيْرٌ لَُه مِنْ ثَلاثٍ، وَأَرْبَعٌ خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَرْبَعٍ، وَمِنْ أَعْدَادِهِنَّ مِنَ الإِبِلِ») .
واته‌: ئیمه‌ له‌ پاشكۆی مزگه‌وتدابووین و پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی ده‌رچوو وفه‌رمووی: (كێ هه‌یه‌ له‌ ئێوه‌ پێی خۆش بێت، كه‌ بڕوات له‌ به‌ره‌به‌یاندا بۆ (بُطحان) یان بۆ (العقيق) ئه‌وه‌ دوو وشتری گه‌وره‌ی لێ بهێنێت، به‌ دزی و داگیركردنیش نه‌بێت، سه‌ردان و سیله‌ی ڕه‌حمیش نه‌بچڕێنێت) گوتمان: ئه‌ی نێردراوی خودا حه‌زمان له‌وه‌ هه‌یه‌ . فه‌رمووی: (هه‌ریه‌كێك له‌ ئێوه‌ بێت بۆ مزگه‌وت و فێری زانیارییه‌كی به‌سوود ببێت یان دوو ئایه‌ت بخوێنێته‌وه‌ له‌ په‌رتوكه‌كه‌ی خودای گه‌وره‌، باشتره‌ بۆی له‌ دوو وشتر، هه‌روه‌ها سێ ئایه‌ت باشتره‌ بۆی له‌ سێ وشتر و چواریش باشتره‌ له‌ چوار وشتر، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ی تر زیادی بكات له‌وه‌نده‌ وشتر باشتره‌).

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «مَنْ قَعَدَ مَقْعَدًا لَمْ يَذْكُرِ اللهَ فِيهِ كَانَتْ عَلَيْهِ مِنَ اللهِ تِرَةٌ، وَمَنِ اضْطَجَعَ مَضْجَعًا لَمْ يَذْكُرِ اللهَ فِيهِ كَانَتْ عَلَيْهِ مِنَ اللهِ تِرَةٌ» . واته‌: (هه‌ر كه‌سێك دانیشتبێت له‌ كۆڕو مه‌جلیسێكدا، كه‌ یاد و زیكری خودای تێدا نه‌كرابێت، ئه‌وه‌ بێگومان په‌شیمانی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك پاڵكه‌وتبێت و یاد و زیكری خودای نه‌كردبێت ئه‌وه‌ په‌شیمانی و به‌دبه‌ختی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌) .

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: «مَا جَلَسَ قَوْمٌ مَجْلِسًا لَمْ يَذْكُرُوا اللهَ فِيهِ، وَلَمْ يُصَلُّوا عَلَى نَبِيِّهِمْ إِلا كَانَ عَلَيْهِمْ تِرَةٌ، فَإِنْ شَاءَ عَذَّبَهُمْ وَإِنْ شَاءَ غَفَرَ لَهُمْ» . واته‌: (هیچ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك له‌ كۆڕ و مه‌جلیسێكدا دانانیشن، كه‌ یاد و زیكری خودایان تێدا نه‌كردبێت و سه‌لێواتیان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان (صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌دابێت، ئه‌وه‌ بێگومان په‌شیمانییان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، خۆ، ئه‌گه‌ر خودا ویستی لێ بێت سزایان ده‌دات و ئه‌گه‌ریش ویستی لێ بێت لێیان خۆش ده‌بێت) .

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: «مَا مِنْ قَوْمٍ يَقُومُونَ مِنْ مَجْلِسٍ لا يَذْكُرُونَ اللهَ فِيهِ إِلا قَامُوا عَنْ مِثْلِ جِيفَةِ حِمَارٍ، وَكَانَ لَهُمْ حَسْرَةً» . واته‌: (هیچ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك نییه‌، كه‌ هه‌ڵبستن له‌ كۆڕ و مه‌جلیسێكدا و یاد و زیكری خودای تێدا نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ بێگومان وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌، كه‌ له‌سه‌ر لاكه‌ تۆپیوی گوێدرێژ هه‌ستابێتن، هه‌روه‌ها په‌شیمانیشیان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌) .