بەردەوام قسە هێنانو قسەبردن لە ناو خەڵكیدا بۆ دروست كردنی ئاژاوەو تێكدانی نێوانیان گەورەترین هۆكارە بۆ پچڕاندنی پەیوەندی نێوانیانو هەڵگیرساندنی ئاگری ڕقو قینو دژایەتی لەنێوان خەڵكیدا .
وە خوای پەروەردگاریش سەرزەنشتی ئەو كەسەی كردووە كە بەم كارە هەڵدەسێتو ئەم ئێشەی كردووە بە پیشەی خۆی دەفەرموێ:[ وَلا تُطِعْ كُلَّ حَلاَّفٍ مَهِينٍ (10) هَمَّازٍ مَشَّاءٍ بِنَمِيمٍ (11)] القلم واتە: « هەرگیز گوێڕایەڵی كەسێك نەكەی كە زۆر سوێند خۆرەو درۆزنەو پلان گێڕو تێكدەری نێوان خەڵكی یە بە قسە هێنانو قسە بردن ».
«لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ قَتَّاتٌ ».(1) واتە: « مرۆڤی دوو زمانی كاروجاسوس ناچێتە بەهەشتەوە»
«عبدالله»ی كوڕی«عباس» دەفەرمووێ: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەلای باخێك لە باخەكانی مەدینەدا تێپەڕی، گوێی لە دەنگی دووكەس بوو لە ناو قەبرەكانیان سزا دەدران.
پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووی: « إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لَا يَسْتَتِرُ مِنْ الْبَوْلِ، وَأَمَّا الْآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ ».(2) واتە: « ئەم دوانە سزا دەدرێن، وە لەسەر تاوانێك سزا دەدرێن خۆیان بە گەورەیان نەزانیووەوگویان پێ نەداوە، بەڵام لەڕاستیدا تاوانێكی گەورەیە، یەكێكیان خۆی لەمیز پاك نەدەكردەوە، ئەویتریان دوو زمانی دەكرد »
وە لە دیمەنە ناشرینو خراپەكانی ئەم كردارە فریودانو خەڵەتاندنی مێردە لە خێزانەكەی یان بەپێچەوانەوە، كە هەوڵ دەدرێت بۆ تێكدانی پەیوەندی نێوانیان بە هۆی قسەهێنانو قسە بردن.
وە هەروەها ئەوەی كە هەندێ فەرمانبەران پێی هەڵدەسن بە گواستنەوەی قسەی هەندێكیان بۆ بەڕیوەبەرو بەرپرسی فەرمانگەكەو ئیشەكە، ئەمەش جۆرێكە لە دوو زمانی كردنو غەیبەت كردن كە دەبێتە مایەی زەرەرو زیان گەیاندن بە قسەكەرەكە. ئا ئەمانە هەموو حەرامەو یەكێكە لە قەدەغەكراوەكان .
=====================
(1) رواه البخاري انظر الفتح 10/472 وفي النهاية لابن الأثير 4/11 : وقيل القتات الذي يتسمع على القوم وهم لا يعلمون ثم ينم .
(2) رواه البخاري انظر فتح الباري 1/317.