چونە ماڵی خەڵكەوە بەبێ مۆڵەت وەرگرتن
بەروار: 2012/04/09سەردارن: 2570نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

خوای پەروەردگار دەفەرموێ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَدْخُلُوا بُيُوتاً غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى أَهْلِهَا َ]النور: ٢٧  واتە: « ئەی ئەو كەسانەی وا باوەڕتان هێناوە جگە لە ماڵەكانی خۆتان مەچنە هیچ ماڵێكەوە هەتاوەكو مۆڵەت وەردەگرن‌و سەلام دەكەن لە خاوەن ماڵەكە».
وە پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم لە ڕوون كردنەوەی هۆكاری مۆڵەت خواستن دا دەفەرموێ:
«إِنَّمَا جُعِلَ الِاسْتِئْذَانُ مِنْ أَجْلِ الْبَصَرِ ». رواه البخاري انظر فتح الباري 11/24 واتە: « مۆلەت وەرگرتن و ڕوخسەت خواستن لەپیناوی پاراستنی چاودایە، بۆئەوەی عەیب و عاری خاوەن ماڵ نەبینرێ »
لەم ڕۆژگارەدا بەهۆی ئەوەی ماڵەكان لەیەكەوە نزیكن‌و خانوەكان پێكەوە نوساون‌و دەرگاو بانەكان بەرامبەر بەیەكن، ماڵە هاوسێكان زیاتر‌و زۆرتر لەیەكەوە دەردەكەون، زۆر كەس چاوی خۆی ناپارێزێ‌ لەماڵە دراوسێكەی، وە هەندێ جار هەندێ‌ لەوانەی خانوەكانیان بەرزە بە ئەنقەست لە پەنجەرە‌و سەربانەكانەوە دەڕواننە ماڵە دراوسێكانی خواری خۆیان، ئەمەش غەدرو خیانەت‌و ناپاكییە بەرامبەر بەدراوسێ‌ دەكرێ‌‌و شكاندن‌و سوكایەتی كردنە بەحورمەت و ناموسی دراوسێ‌, ئەمەش ڕێگاو ڕێچكەیەكە كە مرۆڤ پەلكێش دەكات بەرەو حەرام‌و كاری قەدەغەكراو . وە بە هۆی ئەمەوە زۆر بەڵاو نەگبەنی‌و خراپەكاری كەوتۆتەوە .
ئەوەندە بەسە كە ترسناكی ئەم كارە بسەلمێنێ كە شەریعەتی ئیسلام كوێركردنی چاوی خیانەتكاری بەفیڕۆداوەو بێ نرخ‌و سوك ڕیسوای كردووەو نابژرێتەوەو خوێنی لەسەر نی یە
هەروەكو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ :«مَنِ اطَّلَعَ فِى بَيْتِ قَوْمٍ بَغَيْرِ إِذْنِهِمْ فَقَدْ حَلَّ لَهُمْ أَنْ يَفْقَئُوا عَيْنَهُ». رواه مسلم 3/1699 واتە: « هەركەسێك بڕوانێ بۆ ماڵی كەسێكی تر بەبێ مۆڵەتی خاوەن ماڵ، ئەوا ئەو ماڵە بۆیان هەیەو دروستە چاوی كوێر بكەن»
وە دەفەرموێ :« فَفَقَئُوا عَيْنَهُ فَلَا دِيَةَ لَهُ وَلَا قِصَاصَ ». رواه الإمام أحمد 2/385 وهو في صحيح الجامع 6022 واتە: « چاوی كوێركەن نە خوێنی هەیە، نە تۆڵە »

بابەتەکانی تر
باسی سێیەم::گرنگترین ڕووداوەكانی خیلافەتی ئەبوبەكری صدیقعەدالەتی هاوەڵان(رضي الله عنهم)‏ بەشی یەكەمباسی دووەم ::گــرنــگترین ڕووداوەكــــانی ســـەردەمــــی عومەری كوڕی خەتتاب رضي الله عنه:باسی چوارەم:هۆكاری جیاوازی نێوان هاوەڵان رضي الله عنهبەشی شەشەم:خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران موعاویەی كوڕی ئەبوسوفیان وگرنگترین ڕوداوەكانله‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌ مێژوویه‌كاندا له‌ چی ووریا بین؟ده‌مێك له‌ مێژوى ئیسلام - پێشه‌كى نوسه‌ربەشی سێیەم::خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەففان رضي الله عنهباسی دووەم::ئەبوبەكری صدیق رضي الله عنه لە چەند دێڕێكداباسی چوارەم::خیلافه‌تى ئه‌میرى ئیمانداران عوسمانى كورِى عه‌ففان ::دەستپێكردنی فیتنەباسی سێیه‌م:كوشتنى ئه‌میرى ئیمانداران عه‌لى كورِى ئه‌بو تاڵیب رضي الله عنه ساڵی40كباسی پێنجەم::ئەو شتانەی كە لە عوسمانیان گرت رضي الله عنهفەرموودە زۆرەكانی ئەبو هورەیرە ـ رضي الله عنه و گومانێكی بێبنەماباسی دووەم::عوسمانی كوڕی عەففان لە چەند دێڕێكدا