پێویستی یەكانی سەرشانی گەنجەكانمان
بەروار: 2012/06/03سەردارن: 3967نوسەر: مامۆستا عبدالكریم

بسم الله الرحمن الرحيم
1- بایەخدان بەچارەسەركردنی نەفسی خۆتان و پاك كردنەوەی نەفستان بەئیمان و كردەوەی چاك ،وە هەوڵدان بۆ فێربوونی زانیاری شەرعی بە سود كە وەرگیرابێت لە قورئان و سونەتی ڕاستی پەیامبەری خۆشەویستمان صلی اللە علیە وسلم وە بایەخدانی تەواو بۆ تێگەیشتن لە قورئان و سونەتی ڕاست بە تێگەیشتنی پیاوچاكانی ئومەتی ئیسلام كە بریتین لە (الصحابة و التابعين و أتباع التابعين رضي الله عنهم ورحمهم الله) لە بواری مەنهەجی ڕاست و بیروباوەڕی پاك و قسە و كرداری باشدا.
2- بایەخدانی تەواو بە خووڕەوشتی خۆتان و پاك كردنە وەی لە هەموو خووڕەوشتێكی دژ بە ئیسلام .
3- بە رهەمی تێگەیشتن و زیرەكیتان بۆ وەرگرتنی زانیاری بەسود بێت لە زانیاری دونیای یەكاندا بە شێوەیەك بەرهەمی بێنن سودی ببێت بۆ خۆتان و كۆمەڵگاكەمان و شارو وڵاتەكەمان و ئیسلامەكەمان بە تایبە تی .
4- ئەوەی گەنجەكانمان ئەڕازێنێتەوە و پلەی بەرز ئەكاتەوە ئەوەیە بزانێت بۆچی خوای گەورە دروستی كردویت و هەوڵبدەیت بە إخلاص و خواپەرستی یەكی ڕاست و لەسەر سونەت و دور لە بیدعە و خورافەت خوا ڕازی بكەیت.
5- گەنجی وریاو تێگەیشتوو كەسێكە كاتەكانی بەفیڕۆ نەدات ئاگاتان لەو مژدە خۆشەی پەیامبەری خۆشەویستمان بێت صلی اللە علیە وسلم كە مژدەی داوە بەو گەنجانەی خۆیان لەسەر خواپەرستی پەروەردە ئەكە ن و بەردەوام ئەبن تا مردن لە ڕۆژی قیامەتدا لە ژێر سێبەری عەرشی خوادا ئەبن و تەنها ئەو سێبەرەش هەیە لە ڕۆژی قیامەتدا .(رواە البخاری ومسلم).
6- ڕێگەكانی خزمەت كردن بەدینەكەمان زۆرە ڕێگەیەك هەڵبژێرە بەڕەغبەتی خۆت بتوانی خزمەتی دینەكەت بكەیت تا خوا لێت ڕازی بێت.
7- كردەوە كردن بەئیسلامەكەمان زیاتر بەرچاوت ڕۆشن ئەكاتەوە لە تاریكیەكان ، و پارێزراو ئە بیت إن شا‌ء الله بۆیە بەچاكی ئەوەندەی ئەتوانیت گوێڕایەڵی ئیسلام بە ، و پێچە وانەی مە كە.
8- عاطفه و خوێن گەرمیت با نەبێتە جێگای طماعی ڕۆچووەكان و بەرەو هەڵەت نەبەن زۆر وریای ئەم خاڵە بە چونكە ئەو ڕۆچو زیادەڕەوانە ئەیانەوێت بەكارت بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و گەشتنیان بەمەبە ستەكانی خۆیان لەسەر شان و ماندوبونی تۆی گەنج بۆیە زۆر بە ئاگابە با هەڵت نەخەڵەتێنن.
9- ئەوەی بیەوێت پارێزراو بێت لە عاطفه و خوێن گەرمی بۆ ئەوەی بەرە و هەڵەی نەبات تەنها ڕێگا تێگەیشتنە لە ئیسلام بەتێگەیشتنی سەلەفی صاڵحی ئومەتی ئیسلام.
10- با پۆشاكت پۆشاكی شەرعی بێت و بایەخدان بە دروست كردنی كەسایە تی خۆت لە پێویستی یە كانی مرۆڤی موسوڵمانە تۆی برای گەنجم با كەسایەتی باشت ببێت.
11_ خۆت لەشەڕی ئافرەتان بپارێزە با كەسایەتیت لەكەدار نەبێت ، و بە جوانیان هەڵمەخەڵەتێ ڕەچاوی دین و ئەخلاقی بكە لە كاتی هاوسەرگیریدا.
12- ڕەفیقی باش بناسە و بیكە بەڕەفیقی خۆت كەسێك بێت هەڵەت كرد بۆت ڕاست بكاتەوە ، نەتزانی ڕێنمونیت بكات بۆ خێرو چاكە و با كەسێكی ڕاست گۆ و بەو فا بێت لەگە ڵتا لە هەموو كاتێكدا.
13- دینداری پاك بكە و مەبەستت ڕەزامەندی خوا بێت خۆت بە دور بگرە لەحیزبایەتی كردن بەعەلمانی و ئیسلامی یەوە .
14- بەردەوام لێپرسینەوەی نەفسی خۆت بكە چیت كردووە بۆ ئیسلام و چیت پێش خستووە بۆ ڕۆژی قیامەت.
15- تەمەنی گەنجیت بە فیڕۆ مەدە چونكە لە ڕۆژی قیامەتدا بە تایبەتی لێپرسینەوەی لەسەر ئەكرێیت.
لە كۆتایدا ئەڵێم دڵنیام كە انێك كە هێشتا ماویانە لە ڕاستی یەكان بگەن پێیان ناخۆشە ئەم قسەو نوسینانە بەڵام پێناخۆشی خەڵك نابێت وامان لێبكات حەق نەڵێین چونكە هەركە سێك بە ڕاستی شوێن حەق بكەوێت دژایەتی ئەكرێت بۆیە ئەڵێم : [حسبي الله ونعم الوكيل وَمَا تَوْفِيقِي إِلاَّ بِاللّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ]

بابەتەکانی تر
مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی سێیەم)سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر هه‌موو زه‌وى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نهاسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /پێشه‌كی نوسه‌رناسینی پەیامبەری خوا یەكێكە لە ‏بنچینە سەرەكیەكانی ئیسلامتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌حیكمه‌تى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی فێركردن وفه‌رمانبه‌رانیسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخواز و بانگه‌واز خوازه‌كانهەندێك بەڵگەی عەقڵیی سەبارەت بە پێغەمبەرێتی محمد ( صلى الله عليه وسلم )مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی دووەم)