نـامەیەك بـۆ جگەرە كێـش
بەروار: 2012/06/21سەردارن: 3147نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

برای بەڕێزم: السلام علیكم ورحمە اللهِ وبركـاتهُ
ئەمە چەند چپـەیەكی خۆشەویستانەیە وچەند ئاهوناڵەیەكی دڵسۆزانەیە....دەستێك نووسیویەتی كە خۆشتی دەوێت وخێری بۆت دەوێت.... جا ئومێدەوارم كەبیـری لێبكەیتەوەو تێـڕامانێك بكەی.... جاڕی ئەوە لێنادەم كەشتێكی تازەیە بەڵام لەوانەیە شتێكی سوودبەخش بێت....
خۆشەویستم: دەزانـم كە بێزاربوویتە لە دەستەواژەی " جگەرەكێشان قەدەغەیە" چونكە هەڵواسراوە لە زۆر شوێندا وەك: لەسەركار.... لەشوێنی چاوەڕوانی.... دوكان.... بازاڕ...
وەدەزانـم كەتۆیش ئاواتەخوازی ئەوەیت كەواز لەم ژەهرە بهێنێت كە خووت پێوەگرتووە بەیانی وئێوارە، چونكە ئەوە ماددەیەكی بۆن ناخۆشە ولەناوبەری ماڵ وسامانە وڕوخێنەری تەندروستیە وتاوان لەسەر تاوانە [وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمْ الْخَبَائِثَ ]{الأعراف:157}واتە: هەموو شتێكی پیس وزیانبەخشیان لێ‌ حەرام ویاساغ دەكات.
وە جگەرەش پیسە بە یەكدەنگی هەموو ژیروخاوەن عەقڵەكان، چونكە پێش دەستپێكردنی ناوی خوا نابرێت ودوای تەواوبوونیشی سوپاسی خواناكرێت لەسەری، وە پێی لەسەر دادەنرێت ولەسەرئاودا فڕێ‌ دەدرێت، بەڵام ئەی چارەسەر چیە برای بەڕێزم؟
چارەسەر لای خۆتە وپشت بەخوا ببەستە وبێدەسەڵاتی وهەژاری خۆت لای خوا دەربڕە، داوای یارمەتی وهاوكاری لێبكە چونكە هیچ نەخۆشییەك نیە چارەسەری نەبێت[وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ]{الشعرا‌ء:80}واتە: كاتێكیش كەنەخۆش دەكەوم، تەنها هەر ئەوە چارەسەرم دەكا وشیفام بۆ دەنێرێت. نیەت پاڵفتە بكە تەنها بۆ خودا، واز لەجگەرە مەهێنە بەنیەتی تەندروستی یاخود لەبەر ماڵ وسامان، بەڵكو لەبەر خواو بەمەبەستی پاداشتی لای خوا، وەبیری ئەوەت بێت كە خوا لێپرسینەوەت لەگەڵدا دەكات لەبارەی ئەو ماڵ وسامانەوە كەلەبەردەستدایە، چۆن پەیدات كرد ولەچیدا سەرفتكرد؟ هەروەها ئامۆژگاریت دەكەم بەدووركەوتنەوە لەدانیشتن لەمەجلیسی جگەرەكێشەكان وشوێنی جگەرەكێشان و كەسانی خراپ، بەڵكو لەجیاتی ئەوانە هاوڕێیەتی كەسانی باش وڕوولەخوا بكەو ڕۆژوو بگرەو هەوڵ بدە وەرزش بكە و دووربكەوەرەوە لەدەست بەتاڵی، وە هیچی تێدانیە ئەگەر پلەپلە وازی لێ بهێنیت و ئاوی زەمزەم بخۆیتەوە، وە سەردانی شوێن وبنكەی قەڵاچۆكردنی جگەرە بكە، وڕاوێژی كەسانی زاناو بەئەزموون بكە سەبارەت بەو بوارە، وەبزانە كە تۆ سەرمەشق وپێشەنگی ماڵ ومنداڵەكانتی و هەرگیز تووشی بێ ئومێدی مەبە لەوەدا.
لەكۆتاییدا: پێدەچێـت پرسیارێك لەمێشكتدا دروست بێت ئەویش ئەوەیە: كەی واز لەم نەخۆشیە بهێنم؟ خوا دەزانێت چەند دڵسۆزم بۆت وبەخەمم لەوەی كە تۆ جگەرە كێشی، و هەرگیز بیرت لە پیلانێك نەكردۆتەوە بۆ وازلێهێنانی، ئەم بڕیارە بدە پێش ئەوەی لەم دنیا كۆچ بكەی، وەناشزانی كەی كۆچ دەكەی، كەواتە هەرئێستا بڕیاری خۆت بدە، ئێستا پەشیمان ببیتەوە باشترە لەوەی كاتێك پەشیمان بیتەوە كە سوودی نەبێت. والسلام علیكم.

بابەتەکانی تر
مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی سێیەم)سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر هه‌موو زه‌وى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نهاسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /پێشه‌كی نوسه‌رناسینی پەیامبەری خوا یەكێكە لە ‏بنچینە سەرەكیەكانی ئیسلامتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌حیكمه‌تى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی فێركردن وفه‌رمانبه‌رانیسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخواز و بانگه‌واز خوازه‌كانهەندێك بەڵگەی عەقڵیی سەبارەت بە پێغەمبەرێتی محمد ( صلى الله عليه وسلم )مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی دووەم)